دیل لەنێوان موسوڵمان و ناموسوڵماندا
30/11/2014 نوسەر: bzavpress

دیل لەنێوان موسوڵمان و ناموسوڵماندا



كاتێك جەنگ ڕودەدات هەندێك سەربازو خەڵكی ئاسایی بەدیل دەگیرێن , جا زۆربەی دەوڵەت و دەسەڵاتەكان زۆر بەشێوەیەكی توندو نامرۆڤانە مامەڵەیان لەگەڵكردون لەكۆن و نوێدا ئەوانەیش ئێستا بانگەشەی مافی مرۆڤ دەكەن و باش و خراپ ئەوان دیاری دەكەن , خاوەنی گەورەترین گرتووخانەن ,گرتووخانەی گوانتانامۆ كەچەندین موسوڵمانی بێتاوان بەناشرینترین شێوە مامەڵەیان لەگەڵ دەكەن !
بەڵام ئاینی پیرۆزی ئیسلام وەك لەهەموو شتێكدا پێشەنگە لەچۆنیەتی مامەڵكردن لەگەڵ دیلەكانیشد هەر پێشەنگە .
هەندێك نمونە لەمامەڵەی ناموسوڵمان لەگەڵ دیلدا :
 مەغۆلەكان كە خۆراسانیان داگیر كرد 70 هەزار كەسیان سەر بڕی !
كاتێك شاری مەڕویان گرت خەڵكەكەیان دابەش كرد بەسەر سەربازەكاندا تا بیان كوژن , لە شاری هەرات 100 هەزار كەسیان كوشت.
لەسالًی 656 ی كۆچی كە بەغدایان داگیر كرد بۆ ماوەی 40 ڕۆژ خەڵكیان كوشت , هەندێك لە مێژوونوسان دەڵین ملیۆن و نیوێكیان كوشت
تەیموری لەنگیش 170 هەزاری لە ئەسفەهان كوشت (1)
گۆستاڤ لۆبۆن دەڵێت صەلیبیەكان بڕیاریان دا كە دانیشتوانی قودس بنبڕ بكەن بە موسوڵمان و جولەكە و ئەوانەی بیڕو باوەڕیان لەگەڵیان جیا بوو ,لە ماوەی 8 ڕۆژ كەسیان تیا نەهێشت بێ ئەوەی ئافرەتێك یان پیرێك یان منداڵێكی لێدەركەن
لە مزگەوتی عومەرا 10 هەزار موسوڵمانیان سەر بڕی 
ئەڵێـت : (ڕیكاردۆ قلب ئەسەد ) سێ هەزار موسوڵمانی ئەسیری كوشت كە خۆیان تەسلیم كرد لەگەڵ ئەوەی پەیمانی دابونێ كە ئازاریان نەدات (2)
 لە جەنگی یەكەمی جیهانیـدا كە كۆمەڵێك وڵاتی سكۆلار هەڵیان گیرسان بەملیۆنان مرۆڤیان دا بەكوشت بەهەزاران دیلی یەكتریان ون كرد كە ئەگەر نەیان كوشتون ئەی چیان لێهات ؟ بۆنمونە  ئەڵمانیا 615900 ئەسیری لێ ونبوو
نەمساش ملیۆن و نیوێك ,فەرەنساش 483300 ئەسیری لێ ونبوو ,
بەریتانیاش 359100 ئەسیر ,ئیتاڵیاش 569000 ئەسیر , ئەمریكاش 4765 ئەسیر , ڕوسیاش زیاد لە ملیۆنێك .
كاتێك رووسەكان چوونە ئەڵمانیا و سەر كەوتن 200 هەزار سەربازی دیلیان كوشت, 
كۆنیفی سەركردە ئەڵێت: ڕێماندا بەسەربازەكانمان دەستی ئەو سەربازانە ببڕن كە بۆ تەسلیم بوون بەرزیان كردبۆوە . (3)
ئەوە مامەمەڵەی ناموسوڵمانان بوو لەگەڵ دیلدا
*******
بە ڵام موسوڵمانەكان لە یەكەم جەنگیاندا لەگەڵ بێ باوەڕاندا 
لە جەنگی بەدردا 70 كەسیان لە قوڕەیشیەكان بە دیل گرت 
ئەو قوڕەیشیانەی موسوڵمانانیان دەركرد لە مەككە و ماڵو سامانیان بردن , بەڵاام پێغەمبەر (b) ئازادی كردن هەندێكیان لە بەرامبەر فیدیەو ئەوانەشی كە هەژار بوون خوێنەواریان هەبوو لە بەرامبەر فێركردنی دە منداڵی موسوڵمان .
بوخاری لە ئەبو هورەیرەوە دەگێڕێتەوە كە پێغەمبەر (b) مەفرەزەیەكی نارد بۆلای هۆزی نەجد كە گەڕانەوە پیاوێكیان لە بەنی حەنیفە گرتبوو پێیان دەوت سەمامەی بن ئاسال , بەكۆڵەكەیەكی مزگەوت بەستبوویانەوە پێغەمبەر (b) چوو بۆ لای و پێی وت :ئەوەچیتە ئەی سەمامە ؟ سەمامە وتی : خێرو خۆشیم لایە , ئەگەر بمكوژی خاوەن خوێ ئەكوژی ئەگەر ئازادم بكەیت سوپاس گوزارم , ئەگەر ماڵو سامانم لێ داوادەكەیت چی دەڵێیت بەسەر چاو , بۆ ڕۆژی دوایی پێغەمبەر (b) هەمان پرسیاری لەسەمامە كرد و ئەویش هەمان وەڵامی دایەوە ,پێغەمبەر (b) سەمامەی ئازاد كردوو ئەویش موسوڵمان بوو (4)
عیمرانی كوڕ حوسەین دەڵَێت : هاوەڵان پیاوێكیان بەدیل گرت لە هۆزی عەقیل ,هۆزی سەقیفیش دوو هاوەڵیان  بە دیل گرت بوو
پێغەمبەر (b)ئاڵوگۆڕی پێ كردن (5)
عەزیری كوڕی عومەیر كە لەلایەن موسوڵمانانەوە بە دیل گیرابوو دەڵێت : كاتێك خواردنی نیوەڕۆ و ئێوارە دەهات نانەكەیان دەدا بە منوو خۆیان بە خورمای وشكەوەبوو ئێوارەیان دەكرد , چونكە پیغەمبەر (b) فەرمانی دابوو بە باشی ئاگادریمان , بكەن ئەوان ئەگەر پارچە نانێكیان بكەوتایەتە دەست دەیاندا بە من و منیش دەمگێڕایەوە لە شەرمدا ئەوانیش دەیانگێڕایە بۆ من (6)
خوای گەورە دەفەرموێت
[ویگعمون الگعام علی حبه مسكینا ویتیما وأسیراٍ ]  الانسان
واتا : خۆراكو بژێوی خۆیان دەبەخشن هەرچەندە خۆیان زۆریان پێویستە بە هەژار و هەتیو و دیل 
ئەمە بەڵگەیە لەسەر ئەوەی كە پێویستە لەگەل دیلا باش بجوڵیینەوە
خوای گەورە دەفەرموێت 
[فإژا لقیتم الژین كفروا فچرب الرقاب حتی إژا أپخنتموهم فشدوا الوپاق فإما منا بعد وإما فدا‌و حتی تچع الحرب أوزارها ژلك ولو یشا‌و الله لانتصر منهم ولكن لیبلو بعچكم ببعچ والژین قتلوا فی سبیل الله فلن یچل أعمالهم ]  [4] محمد
خوای گەورە لەم ئایەتەدا دەفەرموێت شەڕلەگەڵ بێباوەڕان بكەن و بەتوندی لێیان بدەن و تێكیان بشكێنن وە كاتێك هێزتان لە دوژمن بڕی
و بەدیل گرتنتان بیان بەسنەوە تا  ڕانەكەن پاشان هەروا بەریان بدەن و ئازادیان بكەن یان بەرامبەر بڕە سامانێك یان بەرامبەر ئەنجامدامی كارێك ئازادیان بكەن
سەڵاحەدینی ئەیوبی كاتێك چوە قودسەوە مۆڵەتی چل ڕۆژی دابەصەلیبیەكان تاعەوەی قودس چۆڵ بكەن هەركەسەو لەبەرامبەر دە دینارو بۆژن پێنج دینار بەڵام زۆربەی نەیانتوانی ئەوبڕە پارەیە بدەن ,لەو لاشەوە بتریرك هرقل بەخۆیو گەنجینەكانیەوە ڕۆشت و لای لەكەس نەكردەوە ,بەڵام سەڵڵاحەدین لێیان خۆش بوو
هەر ئەو كارەمەزنەی سەڵڵاحەدین بوو وای لە نووسەر( لین بوولی) كرد بڵێ : (ئەوە هەلێك بوو بۆ ئەو پاشا موسوڵمانە , كەگەورەكان فێری لێبووردن بكات) (7)
هەندێك كەس ڕەخنە دەگرن لەسەر ئەوەی پێغەمبە (b) چەند دیلێكی كوشتوە , هەندێك گرووپیش دەیكەنە بەڵگە بۆ كوشتوبڕەكانی خۆیان !
بۆنمونە  لەدیلەكانی جەنگی بەدر هەریەك لە (نەزری كوڕی حارس)و (عوقبەی كوڕی ئەبوو موعەیت) كوژران لەپاداشتی ئەو هەموو زوڵم و ستەمەی لەموسوڵمانانیان كردبوو لەمەككە
لەجەنگی ئوحدا شاعیر (ئەبوو عەززەی جومەحی) بەدیل گیراو كوژرا لەبەر ئەوەی لەجەنگی بەدردا بەدیل گیراو پێغەمبەر (b) ئازادی كرد بەمەرجێ چی تر لە شیعرەكانی سوكایەتی بە موسوڵمانان نەكات ,بەڵام ئەو بەردەوام بوو لەسەر ڕەفتاری ناپەسەندی و لەجەنگی ئوحودیشدا سوكایەتی بەموسوڵمانان دەكردو پێشتریش كوژراوەكانی بت پەرستەكانی لە جەنگی بەدردا لاوندبۆوە , لەجەنگی ئوحودیشدا بەدیل گیراو داوای لە پێغەمبە (b) كرد ئازادی بكات ,پێغەمبەر پێی فەرموو : موسوڵمان دوو جار لەكونێكەوە ناگەسترێت .
كوشتنی جولەكەكانی بەنو قوڕەیزە كەلەسەر بڕیاری سەعدی كوڕی موعاز كوژران , لەبەر ئەوە بوو كە خیانەتیان كردوو لەكاتی جەنگی ئەجزابدا پشتیان لەموسوڵمانان كردوو چونە ڕیزی سوپای ئەحزابەوە كەپێك هاتبوون لە (قوڕەیش و غەتەفان و موڕەو ئەشجەع و بەنو سولەیم و بەنوو ئەسەد) كەبەهەموویان دەهەزار سەرباز دەبوون , ئالەم كاتەدا ئەم جولەكانە چونە ڕیزی سوپای ئەحزاب و ئەو بەڵێنەی دابوویان بۆپاراستنی مەدینە شكاندیان و لەپشتەوە خەنجەریان لەموسوڵمانان دا , ئەو سزایەش سزایەكی دادپەروەرانەبوو بۆیان .
لەصەحیفەدا هاتوە (هەموو ئەوانەی لەم پەیمانەدا ناویان هاتوە دەبێ یەك ڕیز بن لەبەرامبەر دوژمنەكانیان دەبێ لە شتی چاكەدا هاریكاری یەكتر بكەن نەسیحەت و ئامۆژگاری یەكتری بكەن هەركاتێ هۆزو خێڵ و كۆمەڵێك هێرش بكەنەسەر یەسریب ئەوا تێكڕا بەرەنگاری دەبنەوە) . (8) 
پەراوێزەكان
1-وەڵام دانەوەی چەند ڕەخنەیەك دەربارەی ئیسلام , ن. نڤمام الدین عبد الحمید
2- هەمان سەرچاوە
3- هەمان سەرچاوە
4-تەفسیری  ڕەوان , ن .ملا محمودی گەڵاڵەیی بەرگی 13
5- هەمان سەرچاوە
6- وەڵام دانەوەی چەند ڕەخنەیەك دەربارەی ئیسلام , ن. نڤمام الدین عبد الحمید
7-صلاح الدین الایوبی  ن . علی محمد صلابی , و . جمیل قادر
8-ژیانی پێغەمبەر  ن . ابو الحسن ندوی  , و. محمدو احمد محمد