سبەی پەرلەمان یەكەم خوێندنەوە بۆ بودجە دەكات
30/11/2014 نوسەر: bzavpress

سبەی پەرلەمان یەكەم خوێندنەوە بۆ بودجە دەكات

سەلیم جبووری ئەمڕۆ لە دانیشتنی پەرەلەماندا رایگەیاند، "بڕیار بوو ئەمڕۆ عەبادی بۆ پێشكەشكردنی بودجەی 2015 لە پەرلەمان ئامادە بێت، بەڵام ئەنجوومەنی وەزیران بەباشتری زانی ئێوارەی ئەمڕۆ گفتوگۆی زیاتری لەبارەوە بكات".

ئەوەشی خستەڕوو" بڕیارە سبەی عەبادی لە پەرلەمان ئامادەبێت بۆ پێشكەشكردنی پڕۆژەیاساكە بەو پێیەی لە دانیشتنی سبەی پەرلەماندا یەكەم خوێندنەوەی بۆ بكرێت".
هەروەها باسی لەوەكرد "پێویستە سەرۆك بارستەكان زوو ناوی ئەندامانیان بۆ ئەو لێژنەی پەرلەمانی تایبەت بەبەدواداچوونی پرۆگرامی حكوومەت و نووسراوی رێككەوتنی سیاسی رەوانە بكەن".