بەهۆی تەقەوە دوو مناڵ بوونە قوربانی
30/11/2014 نوسەر: bzavpress

بەهۆی تەقەوە دوو مناڵ بوونە قوربانی

ئەمڕۆ لە لە چوارقوورنە گەرەکی کاوە بەهۆی روداوی تەقەکردنەوە منداڵێك بەناوی فریشتە کوژراو ئەوی تر بەناوی ئەزمون بریندارکرا،  فریشتە کچی جیرانەکەیانە تەمەنی ٤ سالەو فیشەکێک بەر سەری کەوتووەو ئەزموون ٥ ساڵانەو برای ئەنەسە  ، بەدەمانچەی باوکی بووەو بێ مۆڵەت لەماڵەوە بووە. 
 لەم بارەیەوە ئەفسەری لێکۆڵینەوە کەنەیویست ناوی بهێنرێت لەشوێنی رووداوەکە بۆ بزاڤ پرێس وتی رووداوەکە لەگەرەکی کاوەی سنووری بنکەی پۆلیسی بیتوێن روویداوەو دوای رووداوەکە پۆلیسی فریاکەوتن گەیشتوونەتە شوێنەکەو کۆنترۆڵی شوێنی رووداوەکە کراوە.
وتیشی بکەری رووداوەکە مناڵێکە بەناوی ئەنەس و تەمەن 11 ساڵانە بەڵام بەپێی یاسا دەبێت خانەوەنی چەکەکە چونکە مۆلەتی هەڵگرتنی چەکی نەبووە لێپرسینەوەی لەگەڵ ئەنجام دەدرێت.
لەبارەی ئەوەی چۆن ئەنەس توانیویەتی فیشەک بخاتە بەر دەمانچەکە ئەو ئەفسەرە وتی لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن بۆ زانینی چۆنیەتی رووداوەکەو لەداهاتوودا بۆ راگەیاندنەکانی دەخەینەروو.