02/12/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
نمونەی (تقزم الپقافی)- كوردلە جه‌ژنی سه‌ری ساڵ
له بنه‌چه‌دا جه‌ژنی سه‌ری ساڵ (كریسمس) له دوو بڕگه پێك هاتووه (كریس - واته دڵسۆز) وه(ماس- واته زایین یان له دایك بوون)، ناوه‌كه‌شی (x mas) ڕۆمانیه له ڕه‌چه‌ڵه‌كدا له (خریستۆس)ی یۆنانی هاتووه، ئه‌ویش له كۆپی هه‌ره‌كۆنی (ئینجیل)ی لاتینی هاتووه به مانای (مه‌سیح ) ،كە بەمەسیحیان دەوترێ كریستیان لەوە هاتوە ،بەكورتی واتە دلسۆزانی مەسیح ،یان بەكوردی پەتی (عیسا پەروەر) ، جاریش وایە كریس بە مانای بەهرەی جیاواز دێت وزاراوەی كاریزمیش لەو سۆنگەوە سەری هەلداوە ،ئیستا كریسمیس لە تەقویمی (گریگۆری )1/1 لە ژێر سایەی عەولەمە بوویتە جەژنی گشتی .
ئه‌و جه‌ژنه به‌و مانایه لێك ده‌درێته‌وه گوایه له‌و ڕۆژه‌دا (ح - مه‌سیح) له‌دایك بووه، كراوه‌ته سه‌ری ساڵ (1/1/...)،لەبەر ئەوەی ئەو یادە لە ئینجیل دیاری نەكراوە ،هەر ئاماژەیەكی بێ بەروار پێكراوە :( 8وكان فی تلك الكورە رعاە متبدین یحرسون حراسات اللیل علی رعیتهم. 9واژا ملاك الرب وقف به‌م ومجد الرب اچا‌و حولهم فخافوا خوفا عڤیما. 10فقال له‌م الملاك لا تخافوا.فها انا ابشركم بفرح عڤیم یكون لجمیع الشعب.11انه ولد لكم الیوم فی مدینە داود مخلص هو المسیح الرب. 12وهژه لكم العلامە تجدون گفلا مقمگا مچجعا فی مژود. 13وڤهر بغتە مع الملاك جمهور من الجند السماوی مسبحین الله وقائلین 14المجد لله فی الاعالی وعلی الارچ السلام وبالناس المسرە) ، لە شوێنێكی تر: فجمع كل رۆسا‌و الكهنە وكتبە الشعب وسألهم: «این یولد المسیح( مت 2:4) .بۆیە ریوایەت وفرە بەروار سەر هەلدەدا .
وا پێدەچی لە زۆر كۆن كار بە بەرواری یەهودی كرابێتەوە كە پێی دەووترێ بەرواری (خەلق) دەكاتە نزیكەی 5771خەلقی ئادەم ، دوای كار به به‌رواری (یادی دامه‌زراندنی ڕۆما كرا، به‌و پێیه ده‌كاته (753 پ . ز)، تا سه‌ده‌ی (8 ز) ئینجا وه‌رچه‌رخا بۆ زایینی، هه‌رچی مێژووی یادكردنه‌وه و كردنه جه‌ژنی ئه‌و ڕۆژه به‌پێی سه‌رچاوه‌كانی ڕۆژئاوا یەكەم ئاهەنگی دەگەڕێتەوە بۆ 336ی زاینی لە تەقویمی ڕۆمانی و رۆژی 25ی مانگ نەك 1/1 ،وای بۆ دەچن ئەویش لە یادو ئاهەنگەكانی رۆمی كۆن بۆ (ساتۆرن- خواوەندی دروونە) و (میتراسی خواوەندی ڕووناكی)دەكرایەوە كە لە 17ی دیسمبر تا هەفتەیەك و بەندەكان ئەو هەفتەیە ئازاد دەبوون ، هەرچی مەوسوعەی ( british enciclobidia)دەلێت یه‌كه‌م جار له‌و شوێنه‌ی ئێستای ئه‌ڵمانیا سه‌ری هه‌ڵداوه، كاتێ ئه‌وان جه‌ژنێكی تری دار و دره‌ختیان هه‌بوو(وا پێدەچی نەورۆز بووبێ بە جۆری ئیزن دان بۆ گەشەی زراعی) یادی خوای مانگیان ده‌كرده‌وه له‌و ڕۆژی ،واته به‌پێی ئه‌و سه‌رچاوه ده‌كاته (27 یان 22 ز)، 27 ساڵ دوای له دایك بوونی مه‌سیح، ئه‌و كاتی پاپا (پۆنیفاسیوس) نوێنەریكی بۆ لایان نارد‌و ڕێكه‌وتن كه ئه‌و ئاهه‌نگ تێكه‌ڵ به‌و یاده بكه‌ن، به‌و شێوه‌یه بووه نه‌ریتێكی ساڵانه ، له‌گه‌ل ته‌شه‌نه‌ی ئایینی مه‌سیحی زه‌ق تر بۆ ده‌ره‌وه په‌ڕیه‌وه،چوە فه‌ڕه‌نسا و به‌ریتانیا دوای چووه ئه‌مریكا زۆربه‌ی وڵاتانی مه‌سیحی گرته‌وه.
هه‌رچی جیهانی ئیسلامه جاران كاریان بە بەرواری عەجەمی دەكرد، دوای هاتنی ئیسلام كاریان به به‌رواری (كۆچی)ده‌كرد، كه‌مێكیش به به‌رواری ڕۆمی، تا نزیكه‌ی سه‌ده‌ی بیسته‌م به‌رواری ڕۆمی و زایینی و كۆچی و فارسی و هندی هه‌بووه، دوای له‌گه‌ل گه‌شه‌ی عه‌وله‌مه و زاڵ بوونی فه‌رهه‌نگی ڕۆژئاوا به‌ره‌به‌ره به‌رواری زایینی به‌سه‌ر به‌رواره‌كانی تر زاڵ بووه ،له ڕێكه‌وتنه‌كانی عوسمانی و ڕۆژئاوایی هه‌ردوو به‌روار ده‌نووسرا، له ڕیكه‌وتنی عێراقی بریتانیش هه‌روا بوو، ئێستا هه‌موو جیهانی گرتۆته‌وه ته‌نها ئێران به‌رگریه‌ك له‌و زاڵی فه‌رهه‌نگیه ده‌كا و هێشتا كار به كۆچی ده‌كا به‌فه‌رمی، هه‌ندی وڵاتی تریش له هه‌ندی بۆنه هه‌ردوو به‌روار له‌پاڵ یه‌كتر ده‌نووسن، به‌ڵام له كوردستان بی قه‌ید و شه‌رت خۆیان داوه‌ته ده‌ست ئه‌و به‌رواره بی ئه‌وه‌ی بزانن سه‌ره‌نجامی فه‌رهه‌نگی و سایكۆلۆجی چییه.
ڕاستی و ناڕاستی ئه‌و یاده
له كوردستان گه‌لێ جار خه‌ڵكی به‌سه‌ما دێنن و دوایی ده‌رده‌كه‌وی بی بنچینه‌یه، هه‌روه‌ك سه‌ربرده‌ی دوو ماره‌كه سه‌رشانی زوحاك! ئینجا ئیستا فالانتاین وشەوی یەلدا وسەری سال ..،ماوه‌یه‌كه كورد له‌گه‌ل چه‌وساندنه‌وه‌ی زۆری دووچاری كۆمه‌ڵێك ده‌ردی فكری سیاسی و فه‌رهه‌نگی بووه، له‌گه‌ل دووباره‌بوونه‌وه‌ی ده‌رده‌كه‌ی لێ بوویته (ته‌قه‌زومی فه‌رهه‌نگی)، ئیتر بی گوێدانه ڕاستی و ناڕاستی له‌گه‌ڵی ده‌هه‌ژێته‌وه، جاری هه‌موو مه‌سیحی له‌سه‌ر یه‌ك یاد كۆك نین، (3) به‌شی سه‌ره‌كین، به‌شێك پێیان وایه ئه‌و یاده‌ی ئێستای كه له‌سه‌ری ئه‌و ساڵ ده‌كا (2014/1/1) ڕاستیه‌كه‌ی وانییه، به‌ڵكو (4) ساڵ به‌ر له‌وه‌یه، به‌پێی سه‌رچاوه‌ی گه‌وره‌ی (ادیان العالم) ئه‌و به‌رواره‌ی ئێستا (.../1/1)ەو تەواوە، هه‌رچی مه‌سیحیه‌كانی كاسولیك و پرۆتستانت به‌شێكی ئه‌رسه‌دوكس و ئه‌رمه‌ن (6)ی ینایه‌ر جه‌ژنی له‌دایك بوونی مه‌سیحه، ئه‌وروپای ڕۆژهه‌ڵاتی و قبتیه‌كانی میسر و یۆنان پێیان وایه (7)ی ینایه‌ره، ده‌بی ئه‌وه‌ش تۆماربكه‌ین لای یه‌هودیه‌كان هێشتا (ح - مه‌سیح) له‌دایك نه‌بووه كه به (ماشیح) ناوده‌بری و پێیان وایه ئه‌و به‌سه‌ركرده‌ی جه‌نگی (هه‌رمجدۆن) هه‌ڵده‌ستێت و سه‌ربرده‌یه‌كی وه‌ك (مهدی منته‌زه‌ر)ی موسڵمانانیان بۆی هه‌یه، له ته‌ورات مژده‌ی هاتنی داوه به‌ڵام له ئینجیلی ئاماژەی رۆژی له‌دایك بوونی مه‌سیحی تێدا نییه، كه به ئینجیلی مه‌تی (ئایه‌تی 23 - 2:10) شتێكی لێڵی تێدایه-وەك لەسەروو باسمان كرد، بۆیه یاده‌كه په‌رش و بڵاوه، بۆچونیكی تریش هەیە دەلێن كاتی خۆی رۆمەكان ئەو رۆژەیان بۆ (جانۆسی خواوەندی دەرگاكانی رەحمەت )دەكرایەوە ،دوای وەرچەرخا بۆ ئەو یادەی ئیستا .
به كۆی گشتی هاتوونه سه‌ر دوو یاد، له‌سه‌ر هه‌مان ئه‌و بنچینه‌ی لێك جیایی ناردنی نێردراوه‌كه‌ی پاپا پۆنی فاسیۆس بۆ ئه‌ڵمانیا ئاماژه به هه‌ردوو به‌روار (27، 22ز) كرابوو كه (5) ڕۆژیان نێوانه، بۆیە به‌شێكی زۆر (1/25) ده‌كه‌نه جه‌ژن ، به‌شه‌كه‌ی تر (1/1)، ئه‌وه‌ی (1/25) ده‌كاته جه‌ژن پشت ئه‌ستووره به جه‌ژنه كۆنه‌كانی زۆربه‌ی شارستانیه‌تی میلله‌تانی جیهانه، هه‌ر به نموونه هه‌ندێكی باس ده‌كه‌ین:
له‌چین (25)ی ئه‌و مانگه (دیسمبر) یادی له‌دایك بوونی خوایان (جانگ تی) بوو، له‌نێو فارسی یادی خوای به‌شه‌ر (میترا)، له هند (كریش)، له كلدانی (كریس)، له ئاسیا تاشه‌م (ڕتیس، كوڕی خوا) له دایك ببوو، له نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌نگلۆسه‌كسونی (25)ی مانگ یادی له‌دایك بوونی خوا (چا، ئه‌پۆڵ) بوو، له ڕوسیا یادی (كۆلیاد)، له یۆنان (دیۆنیس) .... تاد ،بۆیه (25) دیسمبر له‌سه‌رده‌می (ئیمپراتۆر خوسشه‌تین له 4 ز) تا ئێستا كراوه‌ته یاد.
یادی هاوشێوەزۆرە بۆنەكەی دیارنیە ، لای میسریەكانی كۆن سەری سال لەگەل دەركەوتنی ئەستیرەی سوزیز وكاتی هەلسانی رووباری نیل بوە،دانیشتوانی میزوپۆتامیا لە بوهارو نەورۆزیش بۆ زۆربەی میلەتانی ئاری هەبوە . سەری سالی یەهودیش ناوی (رۆشهاشنامایە ) ،هندۆسەكانیش بەو شیوە،سەری سالی موسولمانان سالی كۆچیە ، ...
به‌و شێوه‌یه یاده‌كه په‌رش و بڵاوه، هه‌رچی مه‌سیحیه‌كانن ده‌ڵێن ئێمه به‌ڵـگه و پاساومان هه‌یه بۆ ڕوونی ئه‌و ڕۆژه و ڕاستی و دروستی ئه‌و به‌رواره‌ی كه ئێستا جیهان له‌سه‌ری ده‌ڕوا، بابزانین چیە؟
پاساوه‌كانیان
له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و پرسیاره‌ی ئاخۆ چ پێوه‌رێك هه‌یه بیسه‌لمێنێ كه ڕۆژی له دایك بوونی مه‌سیح (1/1)ە ، چونكه ئه‌و سه‌رده‌م تۆمار و نووسین به‌و شێوه نه‌بووه، به‌روار له‌هه‌ر شوێنێك به پێی ڕووداوێكی گه‌وره بوو، هه‌روه‌ك تا ئه‌و دواییه‌ش له كوردستان به پێی (ساڵی گرانی) یان (جۆت نه‌هات) یان (ساڵی گه‌نمه سۆره‌كه) مه‌ودای مێژوویان ده‌قه‌بلاند، بۆیه زۆر به‌ده‌گمه‌ن یاخود مه‌حاڵ بوو بتوانری ڕۆژی له‌دایك بوونی كه‌سێكی ئاسایی دیاری بكرێت و بمێنێت، ئەو گرفتە لە یادی لەدایك بوونی (ح محمد)یش هەیە ،زۆربەی پیاوە گەورەكانی جیهان بەرواری لەدایك بوونیان لیلە چونكە بە پیاوی گەورە لەدایك نەبووینە وەك مندالیكی ئاسایی لەدایك بووینە ،مەزنیەكەیان دوای دەردەكەوی،سەرەرای ئەوەش مەسیحیەكان (3) پاساویان هه‌یه:
1- ده‌ڵێن له دایك بوونی (ح - مه‌سیح) ئاسایی نه‌بوو به‌ڵكو بووه ده‌نگ كه به‌بی ڕه‌گەزی نێر له‌دایك بووه.
2- له‌ناو لانك قسه‌ی ده‌كرد.
3- بنه‌ماڵه‌یه‌كی دیاریش بوون،(ح - مریم)خزمی نزیكی زه‌كه‌ریا بووه.
بۆیه دەلێن : ئه‌و یاده ورد و دروسته، ئه‌گه‌ر بۆ كه‌مێكیش بێت هه‌ڵوه‌سته‌یه‌كی له‌سه‌ر بكه‌ین ده‌بینین ئه‌و پاساوانه له‌ژێر بارودۆخی ئه‌وسا لاواز ده‌رده‌چی، چونكه له‌و سه‌رده‌می دوو ئیمپراتۆر له شام و فه‌ڵه‌ستین هه‌بوو، یه‌كیان (ئۆگستۆس) ئه‌وی تر (هیرادۆس) (له‌هه‌ردوو سه‌رچاوه‌ی ڕۆژئاوایی - وێكبیدیا)، له ئیسلامیش باسی ده‌كا، ئه‌وانه به‌پێی پێشبینی كتێبێك به‌ناوی (دانیال) كه له تەوراتیش به ناڕاسته‌وخۆ له (سفر دانیال)باس له هاتنی (هیرۆدۆس) وه‌ك ئه‌ستێره‌یه‌كی دره‌وشاوه دەكا ، بۆیه (ح - مریم) ترسا و زانی ئه‌وانه به‌دوای ده‌گه‌ڕێن بۆیه هه‌روه‌ك له قورئان باس له‌نێو دارخورماكان و له ده‌ره‌وه‌ی ئاوه‌دانی له‌دایك بووه و خه‌ریكی خۆشاردنه‌وه بووینه و دوای به‌ره‌و میسر كۆچیان كردووه تا له (3/ئه‌پریل/ 33ز) له خاچ درا به پێی سه‌رچاوه‌كانی خۆیان، كه‌واته ووردی و دروستی له‌دایك بوونی زۆر لێڵه.
په‌یوه‌ندی به كورد
ئه‌وه‌ی سه‌روو كورته‌یه‌ك بوو له دیاری كردن و دیقه‌ی ئه‌و یاده واته ئه‌و شه‌وه‌ی (.../1/1) كه له كوردستان فه‌رمیانه ده‌بێته پشوو و جه‌ژن و ئاڵوگۆڕی پیرۆزبایی و دوای دانس و هه‌ڵپه‌ڕین... له‌بۆشه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته به‌چه‌ند خاڵێك په‌یوه‌ندی كورد به‌و یاده و ماناكان و سه‌ره‌نجامه‌كانی باس ده‌كه‌ین له بواره‌كانی مێژوویی و فكری و ئایینی و سیاسی تا ده‌گاته فه‌رهه‌نگی سایكۆلۆجی، به‌و شێوه‌یه‌ی خواره‌وه :
1- ئه‌و یاده به‌ره‌به‌ره له‌گه‌ل هاتنی به‌ریتانیا بۆ ناوچه‌كه و له‌دوای جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌می له‌شێوه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌وانه‌ی پێیان ده‌ووترا (ئه‌فه‌ندی) له یانه‌ی خواردنه‌وه یان له ماڵێك كۆده‌بوونه‌وه و به‌مه‌ی خواردنه‌وه یاده‌كه‌یان ده‌كرده‌وه به گۆرانیه‌كی (فریده‌ئه‌تره‌ش) یان (كه‌لسوم) یان (عبدالحلیم حافز)، دوای له‌گه‌ل گه‌شه‌ی دام و ده‌زگای ده‌وڵه‌تی مۆدێرن و به‌عه‌لمانی كردنیان به‌ره‌به‌ره بووه پشووی فه‌رمی، یه‌كه‌م جار ئیتحاد و الترقی دایهێنا، دوای ئه‌تاتۆرك بڵاوی كرده‌وه، هه‌ریه‌كه له مه‌دره‌سه‌كانی ناشیونالیزمی توركی و عه‌ره‌بیش ته‌قه‌لایان ده‌دا ئه‌و یاده بكه‌نه فه‌رمی له‌جیاتی جه‌ژنه‌كانی تر، لە عیراقیش لەسەروبەری دروست كردنی دەولەتی عیراقی لە سالی 1921 هیشتا ئەو یادە نەدەكرایەوە تەنانەت لە نامەكانی مس بیل دەردەكەوێ كە كاتی سەری سال ئەوان لە هۆڕەكانی خوارووی عیراق خەریكی دروست كردنی دەولەتی عیراقین ،یەكەم باسی سەری سال لەنامەكانی (مس بیل) لە بروسكەیەكی شیخ محمود لە 1922بۆ بەریتانیەكان لە بەغدا هاتوە ، هەر لەو نامە باس لەوە دەكا كە شیخ محمود لە ژێر فشاری ئەو كوردانەی كەوتبوونە ژێر كاریگەری بەریتانیا ئەو بروسكەیان بە شیخ محمود لیداوە ،ئه‌گه‌ر به واتایه‌كی نیشتمیانی و كوردایه‌تی بدوێین ئه‌وا ئه‌و یاده له‌لایه‌ن داگیركه‌رانی كوردستان هێنراوه‌ته نێو كوردستان، ئه‌و له كاتێكایه كه كه‌س دڵگرانی نیه كه برایانی مه‌سیحی له‌كوردستان ئه‌و یاده‌ی به ڕێگه‌ی تایبه‌تی خۆیان بكه‌نه‌وه و كردووشیانه‌وه.
2- له كوردستان ڕێزگرتنی برایانی مه‌سیحی و كه‌مایه‌تیه‌كانی تر له‌چوارچێوه‌ی رێنماییه‌كانی ئایینی ئیسلام بووه، بۆیه كه‌سایه‌تیه ئایینیه‌كان زیاتر ڕێزی ئه‌وانه‌ی گرتووه، له به‌ڵـگه‌نامه‌ی بریتانی ناوی (شێخ عبدالسلام بارزانی) واباو بووه به (شێخی نەسرانی) ، هه‌روه‌ها له ڕاپۆرتی نێو بژی ویلایه‌تی موسڵیش باس له‌وه ده‌كا كه له نێو كوردستان ڕێزی مه‌سیحی و ئایینه‌كانی تر زۆر ده‌گیرێ، ئەو كاتی فەرهەنگی كورد ئەوەندە زال بوو كەسێتی وفەرهەنگی مەسیحی وتوركمان وعەرەب لە ناو كورد دەتوایەوە ، له حكومه‌تی شێخ محمودیش وه‌زیری دارایی (كریم عه‌له‌كه) مه‌سیحی بووه، تا ئه‌و ڕێزه له‌چوارچێوه‌ی ئایینی ئیسلام بووه ئه‌وا مه‌سیحیه‌كان و یه‌هودی هه‌موو لایه‌ك خۆیان به كورد زانیوه له‌جل و به‌رگ و ئینتما و هونه‌ر و ... تاد ،نموونه‌ش كه‌ریمی عه‌له‌كه و سلیوه و باكووری و ده‌یانی تەنانەت توركمانی كەركوك بۆ دەنگ دان بە ملك فیصل بەو مەرجەی كە حكومەتی كوردستانی دروست ببیت (ئەوەش هەر لە نامەكانی مس بیل دۆزیتمەوە ) ، به‌ڵام كاتێ ئه‌و پێوانه‌یه گۆِڕاو ڕێنمایی تری لائیكی هاته جێی ئایینی ئه‌وان له كوردستان وه‌رچه‌خانێكی ترسناك هاته‌دی و به‌ره‌به‌ره ئه‌و كه‌مایه‌تیانه خۆیان له كورد جیاكرده‌وه، ئێستا مه‌سیحیه‌كان و هه‌تا یه‌زیدی و كاكه‌یش وا خۆیان له كورد جیاده‌كه‌نه‌وه، بۆیه له‌سه‌رده‌می ڕێنمایی ئایینی به‌شداری له ئاهه‌نگی سه‌ری ساڵ له‌گه‌ل برا مه‌سیحیه‌كانیان بریتی بوو له (گه‌وره‌یی فه‌رهه‌نگی) و هاریكاری و لێبوورده‌یی، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئێستا بریتیه له (بچووكی فه‌رهه‌نگی – تقزم الپقافی).
3- له به‌ڵـگه‌نامه‌كانی به‌ریتانی، به‌ڵـگه‌نامه‌یه‌كی ده‌گمه‌نم دۆزیه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵانی 1934 و باسی له هه‌ندی ڕه‌وشه‌نبیر ده‌كا له كوردستان و ده‌ڵێ كاتی چاویان به ئێمه ده‌كه‌وت یه‌كسه‌ر باسی مه‌شروب و كتابه‌كانی ڤۆلتێر و جه‌ژنی سه‌ری ساڵ جارجار هه‌ڵده‌ستان دانسیان ده‌كرد و په‌یڕه‌وی ئه‌و فه‌رهه‌نگانه‌ی ئێمه‌یان ده‌كرد، دوای تێگه‌یشتین (له به‌ڵـگه‌نامه‌كه واهاتووه) كه ئه‌م كوردانه بۆیه وا ده‌كه‌ن كه ئێمه پێیان بڵێین ئه‌وانه ڕه‌وشه‌نبیر و كراوه‌ن!
جا له دوای سه‌ده‌ی (19) و شكستی كوردی یه‌ك له دوای یه‌ك به‌هۆی ئه‌و ده‌رده‌ی (تقزم الپقافی) ڕه‌وشه‌نبیر بووه چاوڵیكه‌ر و تا ئه‌و ڕاده‌یه هه‌رچی له ده‌ره‌وه‌ی كوردستان بێت پێیان پێش كه‌وتنه و هه‌رچی موڵكی واقعی و مێژوویی كوردستانیش له‌نه‌ریت و فه‌رهه‌نگ و ئایینی ... پێیان دواكه‌وتنه، بۆیه ڕه‌وشه‌نبیران یادی سه‌ری ساڵ له مه‌سیحیه‌كانیش زیاتر ده‌كه‌نه‌وه، چه‌ند نموونه‌یه‌ك باس ده‌كه‌ین ڕوون تر ده‌رده‌كه‌وی ئه‌و ده‌رده به‌پێی توێژینه‌وه‌ی ئه‌كادیمی چیە
نموونه‌ی یه‌كه‌م: له شۆڕشی نوی كه حزبه كوردستانیه‌كانی شاخ به (پێشه‌وایه‌تی یه‌كێتی) پابه‌ندبوون به ڕێبازی ماركسیه‌ت.
ئه‌ویش هه‌ڵوێستی به‌رامبه‌ر ئایین (افیون الشعوب) ه، به‌تایبه‌تی ئایینی مه‌سیحی، له‌سه‌ر ئه‌و بنچینه‌یه جه‌ژنه‌كانی ڕه‌مه‌زان و قوربان كه جه‌ژنی ڕه‌سه‌نی كورده به‌بی ده‌نگی ڕه‌ت ده‌بوو به‌نان و ماسته‌كه‌ی سبه‌ینان، كه‌چی كه سه‌ری ساڵ ده‌هات یادی ده‌كراوه،یەكەم یاد كردنەوەی بە ئاهەنگ لەسالی 1981بۆ 1982 لە نیوزەنگ بە ئامادە بوونی مام جلال كرایەوە، ئێ خۆ ئه‌وه‌ش هه‌ر یادێكی ئایینه بۆچی ئه‌وه ده‌كراوه ئه‌وه‌ی ئیسلامی نه‌دەكراوه؟ ... هه‌ر له نموونه‌ی دووه‌می ئێستای ده‌سه‌ڵاتی كوردی دا هه‌ردوو یادی (..../1/1) و (12 ربیع الاول) یه‌كه‌میان یادی له دایك بوو (ح - مه‌سیح) و دووه‌میان یادی له دایك بوونی (ح - محمد)ه، بالێگه‌ڕێین یه‌كیان ئی خۆمان و ئه‌وی تر ئی خه‌ڵكی تره، با هه‌روه‌ك یه‌ك بێت، كه‌چی ده‌بینین له‌یادی یه‌كه‌م كوردستان ده‌هه‌ژێ و پشووه و دانسه و پیرۆزباییه و شه‌و تا به‌یانی ئاهه‌نگه وبودجەی بۆ دیاری كراوە... و سه‌رۆكه‌كانمان بروسكه بۆ یه‌كتر ده‌نێرن كه‌چی بۆ یادی دووه‌م به‌بی ده‌نگی جگه له‌وه‌ی میلله‌ت خۆی له‌مزگه‌وته‌كان چاڵاكی ده‌كا ئه‌گینا له‌ده‌سه‌ڵات كه‌س به كه‌س ناڵێ جه‌ژنت پیرۆز.
ئه‌وه مانای ئه‌وه نییه قه‌ده‌غه‌ی یادی له دایك بوونی (ح - مه‌سیح) بكه‌ینه‌وه، ئه‌ویش بابكری به‌و پله‌یه‌ی لێی ده‌وه‌شێته‌وه و خۆی وه‌سیه‌تی بۆ كردووه، به‌ڵام بۆ دووه‌میش كه لێی ده‌وه‌شێته‌وه.
4- ئه‌گه‌ر ئه‌و یادكردنه‌وه‌یه‌ی كورد له چوارچێوه‌ی (هاریكاری گه‌لان) و (هاریكاری فه‌رهه‌نگی) بێت دیسان ئاساییه، واته چۆن خه‌ڵكی سوێد یان به‌ریتانیا یان روسیا جه‌ژنێكی ئێمه ده‌كه‌نه جه‌ژنی خۆیان ئێمه‌ش وا ده‌كه‌ین، به‌ڵام هیچ له‌وانه نه‌جه‌ژنه ئایینیه‌كانمان (ڕه‌مه‌زان و قوربان) نه جه‌ژنه نیشتیمانیه‌كانمان (نه‌ورۆز) هه‌ر ناشزانن، ئیتر ئێمه بۆچی یادی جه‌ژنی ئه‌وان بكه‌ینه‌وه، ئه‌وه جگه له‌وه‌ی مانای (تقزم الپقافی) و (به دووكه‌وتن و چاولێكه‌ری) و (عیشقی یه‌ك لایه‌نه) نه‌بی هیچ مانایه‌كی تر نابه‌خشێ ، زیاتر مانای ( شكست وگێلی فه‌رهه‌نگی) دەبەخشی.
5- له خاڵه‌كانی ڕابردوو ده‌رده‌كه‌وێ ئه‌و جۆره یادكردنه‌وه‌وانه‌ی وه‌كو (سه‌ری ساڵ، ڤالانتاین و ..) بنچینه‌و ڕه‌گێكی كوردی نیه، داهێنانه و قازانجیشی لێنه‌كراوه، ئه‌وه‌ی زیاتر شكستی سایكۆلۆجی ده‌سه‌لمێنی ، ئه‌وه‌یه كورد له خاوه‌نه‌كانی زیاتر مشه‌وه‌ش ده‌بی، له‌یادی ڤالانتاین ئه‌وه‌ی له كوردستان ده‌بینرێ له وڵاتانی ئه‌وروپیش نابینرێ، لێه‌وه‌یه بنه‌مای (ملكی ڕكپر من الملك) دێته‌دی و مانایه‌كانی تر كه له خواره‌وه باسیان ده‌كه‌ین زۆر ڕوون ده‌كاته‌وه كه بریتین له:
ڕ- گۆڕانی به‌خێرای جل و به‌رگ و سه‌ر و سمێڵ و نه‌ریت و... كه له‌سه‌ركرده‌كان ده‌ستی پێ كرد و گه‌یشته بنكه‌كانیش به شێوه‌یه‌ك ئێستا شاره‌كانی كوردستان بپشكنی هه‌ست ناكه‌ی له كوردستانی.
ب- ئه‌گه‌ر شانۆگه‌ریه‌ك یان ته‌مسیلیه‌ك بكرێ گوزارش له دواكه‌وتوویی و غه‌شیمی بكا ئینجا به‌رگێكی كوردی له‌به‌رده‌كه‌ن، ئه‌وه‌ش به‌ڕوونی ئه‌و مانایه‌ی سه‌روو ده‌رده‌خا.
ج- لاسایی كردنه‌وه‌ی لایه‌نی خراپی بیانی.
د- سه‌ره‌نجام وه‌ستانی گه‌شه و وێران بوونی سیسته‌مه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی و ته‌علیمی و فه‌رهه‌نگی و نه‌ریتی تا ده‌گاته سیسته‌می سیاسی و ئابووری و ئیداری ....
له‌گه‌لڕ زۆر خاڵی تر كه له‌و ده‌رفه‌ته ته‌سكه هه‌ر ئه‌وه‌نده بواره هه‌یه.
هۆكاروكاریگەریە فەرهەنگیەكانی
ئەو كورتە توێژینەوەیەی سەروو گوزارشە لەوەی كۆمەلگەی كوردی بە (سەركردەو بنكەوە) دووچاری دەردی تەقەزوم بوە،واتە خۆ بە بچوك زانین لە ئاست خەلكی تر ،بابزانین دەردی تەقزوم چیەو چۆن دێت و بۆچی هاتوە؟ توخمی هەرە بنچینەی تیایدا چیە؟ كاریگەریەكانی چیە ؟
هۆكاری مەعقول: دوو هۆكاری بنچینەیی هەیە دەكرێ پالنەر بێت خەلكی كوردستان سۆزێكی زیاتریان بۆ ئەو یادەهەبێت :1- ئەوەیە لەو سەردەمە كە كورد تووشی مەینەتی وئازارو ویرانی دەبێ جیهانی ئیسلامی یان بێدەنگە یان یارمەتیدەری زالمە ،كەچی دەنگی ناڕەزایی لە نێو جیهانی مەسیحیە ، لە بەڵگەنامەی ئەمریكی (دۆسیەی پەیوەندی دەرەوە ج E41969 ـ 5/7/1972) دەڵێ یەكەم جار كریسمیس دانی بە ئۆتۆنۆمی بۆ كورد هێناوە ،ئیستاش دەبینین كۆمەلێك مادەو بڕیاڕ هەیە لە نیودەولەتی هەیە بۆ مافی چارەنوسی گەلان وەك: مادەی (1) و مادەی (55) ی میساقی نەتەوە یەكگرتوەكان تۆمار كراوە، هەروەها بریارەكانی: ژمارە 1514 خولی(15)لە14/دیسمبر/1960، بڕیاڕی ژ:2105 خولی (20) لە1965ز، بریاری ژ:2625 خولی 25 لە24/ئۆكتۆبەر/1970، بریاری ژ:3070 خولی28لە 1975، هەروەهابریاری 3314سالی 1974... لەهەمان ئەنجوومەن دەرچووە، ئینجا پیشوو لە 14 خالەكەی ویلسونی ئەمریكی لە ساڵی 1918 ولێدوانە هاوبەشەكەی بریتانی - فرنسی لە 1918، بنەماكانی شۆرشی ئۆكتۆبەری 1917ی رووسی و شۆرشەكانی پیشوی ئەمریكی 1776 و فر‌نسا 1789 هاتووە،زیاتر لەوەش هەر 3 مادەی 62 و63 و64ی سیڤەر و مادەی 16ی ئینتداب بەسەر عیراق و..زۆری تریان هەیە بیكەنە بەلگەو منەت بەسەر بزوتنەوەی كوردایەتی ودەلین ئیمە بە پالپشت بەوانەو بۆ ئەوانە ئیش دەكەین ئیوە چیتان هەیە لە ئاین بۆ كورد؟!! تا ئیستا ئیسلامی لەكوردستان وەلامی دەولەمەندی بۆ ئەو گرفتە كوشندانە نیەلەسەر هەردوو ئاستی فقهی وسیاسی،هەرچەندە وەلام هەیەو فقهی رزگاری لە ئاینی ئیسلام ئاوا لاواز نیە ،گرفتەكە لەوەیە مونەزیری ئیسلامی بۆ (فقهی رزگاری) لاوازە..ئەگینا ڕەنگە پێچەوانە بێت. 2- ئەوەیە جیهانی مەسیحیە پیشڕەوایەتی شارستانی جیهان دەكا ،ئەوان نەبن جیهانی نوی دەوەستێ ،بە پیچەوانەوە جیهانی ئیسلامی بەتایبەتی جیهانی عربی كەم ترین داهینانی نیە ،لەو كاتە زەمینەو هاندانی (ڕووكەش) بۆ خەلكی عەوام زۆر كاریگەر دەبێت بە پیل وەها یادێك دا بچیتەوە ، بەلام لە قوولایی ستراتیژا دەردو تەسلیم بوونە نەك گەشە، وورد تر بریتیە لە شكستی فەرهەنگی .
شكستی فەرهەنگی(تقزم الپقافی): بەكورتی ئەو دەردە لە ئەنجامی كەلەكە بوونی شكستی زانستی وسیاسی وكۆمەلایەتی وسەربازی دێت ،دوای دووبارەبونەوەی ئەو شكستانە دەگاتە شكستی فەرهەنگی ،ئەو كاتی كەسایەتی وسایكۆلۆجیەتی ئەو تاكە (یان ئەو كۆمەلگەیە) لە دۆخێك دەبێ هەردەم سەرسامە بە هەلویست وفتواو ڕێباز‌و كاری بیانی ،كار‌و داهینانی خۆمالی لابچوك دەبێتەوەو ئەوەی خەلكی تری لا گەورە دەبێت ، لەوەوە كۆمەلگەیەكی لاسایی كەرەوەمان بۆ دروست دەبێت بێ داهێنان ئاساییە لەو دۆخەدا یادی بێگانەكانی لاگەورەوگرنگ تر بێت لە خۆمالیەكان.با بزانین بۆچی كۆمەلگەی كوردەواری وادووچاری ئەو نەخۆشیە بوە ؟ بەتەواوی دووچاری دەردی فەرهەنگی (تقزم الپقافی)بوە و قەبارەكەی چەندە؟.
كۆمەلگەی كوردەواری نزیكەی سەدەیەكە دووچاری داگیركاری وشكست بوویتەوە لە ڕووی نیشتمانی وسەربازی ،ڕەنگی داوەتەوە سەر شكستی شارستانی وتەعلیمی ،دوای ئەوەی لە قۆناغی نوێی حزبایەتی زۆر بە پەڕەگریەوە بەرەو مەدرەسەر ماركسی وڕۆژهەلاتی ڕۆیشتن دوای ئەویش شكستی هێنا،ئیستا بەرەو سەرمایەداری ڕۆژهەلاتین ،ئەو شكستە سیاسی وفكریانەش وای ئاویتە كرد كە دەردەكە بگاتە ئاستی فەرهەنگی كۆمەلگەی كوردەواری كە دوا سەنگەری بەرگری كەسێتی كۆمەلگەیە ، هەڵبەتە ئەو دۆخە ئاسایی نیە بەدەگمەن لەنێو گەلانی جیهانی تر نمونەی وا هەبێ، ئەو دۆخە لە (فەرهەنگی دەروونی سیاسی) پێی دەوترێ (تقزم الپقافی) كە لە كۆمەڵێك (تقزمی) تر دێت (تقزم العلمی)، (تقزم الفكری)، (تقزم السیاسی)، (تقزم الحچاری). بەرە بەرە دەگاتە بارە هەرە كاریگەریەكەی ئەوەندە پتەو دەبێ دەبتە (صدمە الپقافیە) و (انصهار الپقافی) لەكۆتاییدا دەردی (تقزم الپقافی) لێ بەرهەم دێت، ئەوەش كۆمەڵێك هۆ و پاساوی خۆی هەیە، گرنگ ترینیان ئەوەیە لەدوای مەینەتی كورد لە 1908 بەدواوە شكست لە كرۆمۆسۆمەكانی تاكی كورد گیربووە،كەمتر متمانەی بەخۆی ماوە،ئەوە دەردی میلەتانی ژێر دەستەیە ، كاریگەری سیاسی و دەروونی و فەرهەنگی قووڵی بەجێ هێشتووە، بۆیە لای كۆمەڵگەی كورد وادەركەوتووە هەرچی لەدەرەوەی كورد بێت مەزن و گرنگ و پتەو بەچارەنووسە، هەرچی لای خودی كوردیش بێت بچووك و دەڤەری و لەرزۆك و بێ‌چارەنووسە، تا وای لێهاتووە شەرمی پێ‌بێت، ئەوەیان بەشیكی گرنگ لە ویادە بەو شیوازە بەدی دەكری.
شاعیر پیره میردیش دەلێ
ده لی ئه وكاته زانیم كه خاك فه وتاوه ، زانا له به ر ده رگای نه زان وه ستاوه