02/12/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
عەبادی: سوپای عێراق 50 هەزار مووچە خۆریان لەنێودایە بێ ئەوەی دەوام بكەن
عەبادی لەمیانی وتەیەكی لە ئەنجومەنی نوێنەران دەڵێت: لەماوەی مانگێكدا بە وردبینیكردن لەسەر كاغەز بۆمان دەركەوت كە لە چوار فیرقەی سوپادا 50 هەزار (مووچەخۆری بندیوار) هەیە".
وتیشی: هەست بە نیگەرانی دەكەم لەوەی روویدا... سەربازەكان شەڕ دەكەن و دەكوژرێن و كەسانی دیكەش مووچە وەردەگرن".
عەبادی راشیگەیاند ئەگەرهاتوو لەسەر ئەرزی واقیعیش وردبینی بكەن لەبارەی گەندەڵییەكانی سوپا "ئەوا شتی سەیرو سەمەرە"دەبینین.
جێی ئاماژەیە لەچوارچێوەی هەوڵەكانی بنەبڕكردنی گەندەڵی لە سوپادا، تا ئێستا عەبادی 26 بەرپرسی سەربازیی لە پۆستەكانیان دوورخستۆتەوەو 10ی دیكەشی خانەنشینكردووە.