02/12/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
بارزانی و عەبادی كۆبوونەوەیەكی تایبەت سازدەكەن
تاكو ئێستا چەند كۆبوونەوەیەك لەنێوان شاندی باڵای هەرێم و حكومەتی ناوەندی لەشاری بەغدا بەبێ هیچ ئەنجامێك بەردەوامیان هەبووە.
بەپێی زانیاریەکان، ئەمڕۆ شاندی هەرێم لەگەڵ بەرپرسانی عێراقی لەشاری بەغدا كۆبوونەتەوەو تێیدا حەیدەر عەبادی داوای كردووە كۆنترۆڵی هەناردەكردنی نەوتی هەرێم بكەوێتەوە دەستی بەغدا، بەڵام شاندی هەرێم بەو داوایە رازی نەبوونە.
لەكۆبوونەوەكەدا بەرپرسانی عێراق بەهەرێمیان ووتووە، ئەگەر بێت و كۆنترۆڵی نەوتەكە لەدەستی ئەوان بێت، ئەوا پشكی (17%) ی بودجە بەتەواوەتی دەچەسپێت و گرفتێك نامێنێت، بەڵام شاندی هەرێم داواكەیان رەتكرۆتەوە.