02/12/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
هەرێم یەكەیەكی تری هێزی پێشمەرگە رەوانەی كۆبانی دەكات
هەڵگورد حیكمەت بەڕێوەبەری راگەیاندنو رۆشنبیری وەزارەتی پێشمەرگەی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند: هەرێمی كوردستان یەكەیەكی تری هێزی پێشمەرگە رەوانەی شاری كۆبانی دەكات".
لەبارەی كاتی رۆشتنو ژمارەی پێشمەرگەكان، هەڵگورد حیكمەت دەڵێێت: كاتەكەی بەتەواوەی دیارینەكراوەو بڕیارە بەم نزیكانە لەڕێگەی فڕۆكەوە بچنە توركیاو پاشان دەچنە كۆبانی، ژمارەی یەكەكەشی ئاشكرا نەكرد، بەڵام بەپێی زانیارییەكان یەكەكە هێزێكی پشتیوانی تەواوە.
ناوبراو ئاماژەی بەوەش كرد كە چوونی ئەم یەكە بۆ ئەوەیە كە گۆڕانكارییان پێبكرێت كە رۆژی 29/10/2014 چوونە كۆبانی.
زانیارییەكان باس لەوەش دەكەن هەرێمی كوردستان بەردەوام دەبێت لەناردنی تەقەمەنی بۆ هێزەكانی پێشمەرگە لەكۆبانیو هاوكارییەكانیش فراواندەكرێت.