02/12/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
ناساندنێك بۆ سیستەمی چینایەتی (كاست)
ئەم سیستەمە زیاتر لە كۆمەڵگە داخرەواكانا بە دی دەكرێت ئەو كۆمەڵگانەی كە مافە بزاوتی كۆمە ڵایەتی لە چینێكەوە بۆ چینێكی تر نادەن ئەم سیستەمە چینایەتیە داخراوە زیاتر لە هندستانو هەندێ لەوڵاتە ئەفریقیەكان باو بو بە ڕادەیەك بوبو بە بەر بەستیكی تۆكمە لەوڕوەوەی كەنەی دەهێشت وڵات بەرەو پێشكەوتن بروات.سەردەمانێكی زۆر سیستەمی چینایەتی كاست لەهندستا هەبو وكەبەپێی ئەم سیستەمە خەڵكی هندستان دابەشی پێنج كاست بوبون كەهەریەك لەو كاستانە تایبەت مەندی خۆیان هەبو،چینی براهماكان بەرز ترین پێگەیان هەبو لەڕیزبەندی كاستەكاندا وەچینی گەندەڵەكانیش نزم ترین پێگەیان هەبو لە ڕیزبەندیكاندا،كاستەكان بەم شێوەیە لە هندستان دابەش بوبن.
1 .براهماكان(كاهینان) كەڕێژی لە 6%پێك دەهێنا.
2 :كشتراكان (جەنگاوەران)كەڕێژەی لە 6% پێك دەهێنا.
3 : وایشیاكان كەڕێژەی لە 6%پێك دەهێنا
4 : شودراكان كەڕێژەی لە 60%پێك دەهێنا.
5 : گەندەڵە كان كەڕیژەی لە 15%پێك دەهێنا.
جیالە مانیش ئیلات هەبو كە لە 7%پێك دەهێنا.
شو درا كان ئەوانە بو ن كەلە كۆندا لە جەنگەكاندا دەدۆڕان وچینێكی تایبەتیان بۆ خۆیان دروست كرد كە بە واتای خزمەت كاران دێت،وەكەسانێكی دێ لە بەرام بە ربیرو باوەری هندۆی پیشەی نا پاكیان بۆ خۆیان هەل دەبژارد ،كەلە كاستەكانی دی ڕێگەیان پێ نادرێت ئەمانە بە (گەندەڵەكان )ناسراو بون .
لەكۆندا وابە ستە بون بە كاستیكەوە ئەوەی دەسنیشان دەكرد كەئە ندامانی ئەوكاستە چ شتی دەگونجی بیكاو چ شتێ ناتوانێ بیكات ،بۆنمونە ئەندامیكی چینی براهما ناتوانێ دەم لە خواردنێ بدات كە چینێكی تر دروستی كردوە ،كەواتە بۆ براهماكان چیشت خانەیەكی تایبەت هەبو كە چێشت لینەرە كانی شی براهمابون.
تایبەت مەندیە كانی سیستەمی چینایەتی (كاست)
1 : ئەندام بون لە كاستدا سیفەتێكی بۆ ماوەییە، واتە كەسە كان كاتی كەلە دایك دەبن ئەوە دیاری كراون لە چی كاستێكدان واتە دایكو باوكی لە هەركاستیكا بوبن ئەوا ئەوانیش ئەندامی هەمان كاستن تامردن هەرلەوكاستا دەمێننۆو توانا گۆرینی كاستەكەی خۆیان نیە .
2 : پرۆسەی هاوسەر گیری دەبێ لەچوار چێوەی ئەو كاستتەدابێ كەتاك تێی دا ئەندامە واتە ئەندامێ لەچینە شودرا كان توانای ئەوەی نیە پڕۆسە هاوسەر گیری ئەنجام بدات لەگەل ئەندامێ ك لە چینێكی تر ،واتە پڕۆسی هاوسەر گیری داخراوە.
4 : سیستەمی كاست لەلایەن ئاینی هندۆ سیەوە پشگیری لیدەكرا وئەوكولتورەی كە لە ئاینی هندۆسییەوە هەڵ هین جنرابو چەند ڕیسایە كی دانابو كەپشگیری لە سیستەمی چینایەتی كاستی دەكرد وەك ئەوەی ریگە نەدەدرا بە براهمایەك لەگەڵ چینیكی تردا مامەڵە بكەن ،نان بخۆن ،وەحەتا نابێ سیبەریشیان بەر یەك كەوێت ،وەئەگەرهاتو برەهمایەك ناچاربو پەیوەندی ببەستێ لەگەڵ چینیكی تردا ئەواپێویستە بەپێی سروتە ئاینیەكان غوسڵی خۆی دەركات .
5 : كاسەتەكان خۆبە ڕیوە بەربون ،واتە هەركاستێ كو سەرۆكو ئەنجومنی گار گیری خۆیان هەبو ،وە لەناوهەر كاستێكیشا بەهەزاران كاستی تر هەبون.
سیستەمی كاست لە هندستان تاساڵی 1950 بەردەوام بو بەڵام كاتێ زانرا یەكێ لە هۆكارە سەرەكیەكانی دواكەوتنی هندستانە لە زۆربەی روە كانەوە ،ئەمەش وای كرد بەتەواوی هەوڵی سڕینەوەو نەهێشتنی سیستەمی چینایەتی كاست بدریت ،ماهاتما گاندی ڕۆڵیكی گرنگی بینی لە نە هێشتنی سیستەمی چینایەتی كاستتدا ،زۆر ترین سود مەندبو لەم هەوڵی گاندی گەندڵاكان بون ،گاندی گەندەڵەكانی ناونابو (هاریجان)واتە نەوەی خودا ،هەر لەبەر ئەم چینەش بو جەنگێكی بەر پاكرد پەیگیر بو تائەو كاتەی قایل بون بەشێك لە خزمەت گوزاری كۆمڵگا بگرنە ئەستۆ ،لەم ڕۆشدا كاستە بەرزە كان پیگەی خۆیان دەشارنەوە بۆ ئەوەی ئیشێكیان دەست كەوێت.
بەڵی كاست ئەوسیستەمەبو كەبوە هۆی دواكەوتنی هندستان لە زۆر بەی ڕوە كانەوە ،بەڵام بەنەمانو كاڵ بونەوە ی ئەم سیستەمە هندستان پێشكەوتنێكی باشی بە خۆیەوەبینیوە لە زۆربەی ڕوە كانەوە