02/12/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
تورکیا به به‌کارهێنانی خاکه‌که‌ی له‌لایه‌ن داعشه‌وه پشت ڕاست دەکاتەوە
به‌رامبه‌ر ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی گوایه داعش له خاکی تورکیاوه رۆژی 29ی تشرینی دووه‌م هێرشی کردۆته سه‌ر کۆبانێ، ئاماژه به‌وه ده‌که‌ن هه‌رچه‌نده چه‌ند چه‌کدارێکی داعش سنووری تورکیایان بڕیوه، به‌ڵام بۆ چه‌ند ده‌قه‌یه‌کی که‌م بووه‌و نێردراونه‌ته‌وه نێو خاکی سوریا.
له به‌رامبه‌ردا ئاماژه به‌وه ده‌که‌ن که 20 چه‌کداری یه‌کینه‌کانی پاراستنی گه‌ل (یه‌په‌گه)ش خاکی تورکیایان به‌کارهێناوه له‌کاتی ئه‌و شه‌ڕانه‌دا.
پێشتر چاودێری مافی مرۆڤی سوریا ئاماژه‌ی به‌وه کرد که وێنه‌و ڤیدیۆ هه‌یه ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی چه‌ند چه‌کدارێکی داعش له خاکی تورکیاوه هێرشده‌که‌نه سه‌ر کۆبانێ، سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاشی هاوسه‌رۆکی پارتی گه‌لی دیموکرات (هاده‌پ) هه‌مان ده‌نگۆی خسته‌وه‌ڕوو. به‌ڵام ئه‌مڕۆ چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌کی سه‌ربازیی تورکیا که نه‌یانویستووه ناویان ئاشکرا بکرێت ئه‌وه‌یان راگه‌یاندووه که هه‌ریه‌که له چه‌کدارانی داعش و یه‌په‌گه خاکی تورکیایان بڕیوه، به‌ڵام نێردراونه‌ته‌وه.