03/12/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ كۆبوونه‌وه
لیژنه‌ی كشتوكاڵ و ئاودێری : ته‌نها جوتیار خاوه‌نی گه‌نم بێت و بیفرۆشێت به حكومه‌ت
ئه‌مڕۆ 2/ 12 لیژنه‌ی كشتوكاڵ و ئاودێری و ئاژه‌ڵداری و به‌نداوه‌كان به‌سه‌رۆكایه‌تیی یه‌عقوب جه‌رجیس سه‌رۆكی لیژنه و ئاماده‌بوونی جێگر و بڕیارده‌ر و ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی لیژنه‌كه له ته‌لاری په‌رله‌مان پێشوازییان له ساماڵ سه‌ردار وه‌زیری پیشه‌سازی و بازرگانیی حكومه‌تی هه‌رێم و 2 له به‌ڕێوه‌به‌رانی گشتی وه‌زاره‌ته‌كه‌كرد.
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كداباس له‌پلانی هاوبه‌ش له‌نێوان وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و لیژنه‌ی كشتوكاڵی په‌رله‌مانی كوردستان و وه‌زاره‌تی پیشه‌سازی كرا، تا به‌ته‌واوی رێ له‌وه بگیرێت بازرگانی به گه‌نمه‌وه بكرێت و ته‌نها جوتیار خاوه‌نی بێت و بیفرۆشێت به حكومه‌ت، هه‌روه‌ك باس له‌رێككه‌وتنی هه‌ردوو لیژنه‌ی كشتوكاڵی په‌رله‌مان له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ كه خه‌ملاَندن له بڕی به‌رهه‌مهێنراوی گه‌نمی جوتیارانی ساڵی 2015 دا بكه‌ن و بڕه‌كه‌ی دیاری بكرێت، تا به‌ته‌واوی رێ له هاورده‌كردنی گه‌نم بگیرێت .
هه‌ر له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌ش درا كه بۆ ساڵێكی تر ده‌بێت بنكه‌ی وه‌رگرتنی گه‌نمی جوتیاران فراوان بكرێت و كارمه‌نده‌كانیشیان زیاد بكرێت و بۆئه‌وه‌ی به‌شه پاره‌ی گه‌نمیش كه له بودجه‌ی سیادییه به‌خێرایی بێته هه‌رێمی كوردستان، بۆیه هه‌ردوولا به‌باشیان زانیئاسانكاری بكرێت .
دوای گفتوگۆیه‌كی تێروته‌سه‌ل له نێوان هه‌ردوولادا، وه‌زیری كشتوكاڵی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به لیژنه‌كه‌ی په‌رله‌مانی ڕاگه‌یاند:"كه تاوه‌كو ئێستاش بڕیاری‌كڕینی گه‌نم و ئاشه‌كان و بیناسازی له‌ده‌ستوه‌زاره‌تی بازرگانی عێراقدایه و له‌كۆبونه‌وه‌یه‌كیشدا داوایان كردوه ئه‌و بڕیاره بگه‌ڕێته‌وه ده‌ست حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، هه‌روه‌ها كۆگای هه‌ڵگرتنی گه‌نم نه‌خشه‌كه‌ی ئاماده‌كراوه‌و له وه‌زاره‌ته و خراوه‌ته به‌رده‌ست به‌شی پلاندانانی وه‌زاره‌ت تا دیراسه‌ی بكه‌ن و له داهاتوودا كاری له‌سه‌ر بكه‌ن" وتیشی:"له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ن كه گومرگ بخرێته سه‌ر گه‌نمی هاورده".
له كۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه‌شدا هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌سه‌ر په‌یوه‌ندیی به‌رده‌وامی نێوانیان كرد بۆ هه‌ماهه‌نگی و گفتوگۆی زیاتر له‌سه‌ر بواری كشتوكاڵ و ئاودێری و ئاژه‌ڵداری و به‌نداوه‌كان له هه‌رێمی كوردستان، بۆئه‌وه‌ی به‌باشترین شێوه خزمه‌تی ئه‌و كه‌رته بكرێت.