نەتەوەیەكگرتووەكان و هەڵوێستی لەسەر رێككەوتنی هەرێم‌ و بەغدا
03/12/2014 نوسەر: bzavpress

نەتەوەیەكگرتووەكان و هەڵوێستی لەسەر رێككەوتنی هەرێم‌ و بەغدا

نیكۆلا میلادینۆڤ نێردەی تایبەتی رێكخراوی‌ نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق لە بەیاننامەیەكدا پێشوازی‌ لە رێككەوتی‌ نێوان حكومەتی‌ هەرێمی‌ كوردستان و حكومەتی‌ عێراق كرد كە كیشەكانی نێوان هەردوولا چارەسەر كرا‌و ئەمرۆ ئەو رێككەوتنە راگەیەنراوە.
 
هەروەها میلادینۆف جەختیكردەوە كە هەر رێككەوتنێك كە خزمەت بە عێراق و گەلەكەی‌ بكات تەنیا لەڕێی‌ وتووێژی‌ راستەوخۆ و راشكانەوە دەبێت، هاوكات داواشی لە سەرجەم سەركردە عێراقییەكان كرد كە ‌بە گیانی‌ یەكڕیز‌و تەباییەوە گفتوگۆ بكەن بۆ رێككەوتن لەسەر بودجەی ساڵی 2015ئاشتەوایی نیشتمانی‌ و گێڕانەوەی‌ متمانە لەنێوان پێكهاتەكانی‌ عێراق.

نێردەی نەتەوەیەكگرتووەكان لە عێراق وێڕای خۆشحاڵی دەربڕینی رێكخراوەكەی بەو رێككەوتنە هاوكات داواشی كرد كە  بەزووترین كات ئەو رێككەوتنەكە لەلایەن هەردوووە جێبەجێ بكرێت كە خۆی لەناردنە دەرەوەی نەوت لەلایەنە هەرێمەوە دەبێنێتەوە لەگەڵ رەوانەكردنی بودجە لەلایەن حكومەتی عێراقەوە بۆ هەرێمی كوردستان.