پەیمان عیزەدین: كڕینی ئۆتۆمبێل بۆ پەرلەمانتاران زۆرترین بەهەدەردانی سامانی گشتیە تێدایە
03/12/2014 نوسەر: bzavpress

پەیمان عیزەدین: كڕینی ئۆتۆمبێل بۆ پەرلەمانتاران زۆرترین بەهەدەردانی سامانی گشتیە تێدایە

پەرلەمانتارێكی‌ خولی‌ پێشووی‌ لە فراكسیۆنی‌ گۆران رایدەگەیەنێت، كڕینی ئۆتۆمبێل بۆ پەرلەمانتاران یەكێكە لەو دەرگایانەی كە زۆرترین بەهەدەردانی سامانی گشتی تێدایە.

پەیمان عیزەدین پەرلەمانتاری خولی‌ پێشوو‌ لەفراكسیۆنی‌ گۆران رایگەیاند"لە خولی پێشووی پەرلەمان كە فراكسیۆنەكەی ئۆتۆمبێلی ڕەتكردەوە ئەو لەزمانی خەڵكەوە پرسیار دەكات، بۆ هەڵوێستی گۆڕان گۆڕاوە ".
ئاماژەی‌ بۆ ئەوەشكردووە"ئەوەی زیاتریش نیگەرانیەكانی دروستكردوە ئەو نا ئومێدیەیە كە گۆڕانكاری خێرا و بە پەلەی فراكسیۆنی گۆڕان دروستی كردوە".

ئەو پەرلەمانتارە باسی لەوەشكرد" هەق وایە فراكسیۆنی گۆڕان و سەرۆكایەتی پەڕلەمان كە لەم خولەدا ئاسانتر دەتوانن بەرەو چاكسازی هەنگاو بنێن ودەتوانن ئەوەی لە خولی پێشودا هەوڵمان بۆدا لەم خولەدا ئەنجامی هەبێت".
ئەوەشی‌ وتووە "ئەگەر نا هەم ئەوەی گۆڕان لە خولی پێشو كردی دەبێتە دروشمێكی بێ مانا و هەم هەوڵەكانی ئێمەش دەبێتە ڕەنجی بێوەر".