03/12/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
دانتى و كاریگه‌ربوون بهئیسراو میعراج له‌نووسینه‌وه‌ى كۆمیدیاى خواوه‌ندیدا
دانتى رۆشنبیرترین رۆشنبیرانى سه‌رده‌مى خۆى بوو، ئه‌مه نه‌ك ته‌نیا له‌ئیتالیا، به‌ڵكو له‌ته‌واوى ئه‌وروپادا، له‌عه‌قڵیه‌تى ئه‌م رۆشنبیرهدا ته‌واوى حه‌زى گۆڕانكارى نه‌وه‌كانى ئه‌وروپا كۆهاتبووهوهو، له‌ڕێگه‌ى رۆمانى(كوميديا الإلهية)وه ئه‌م حه‌زو ویستانهى ده‌ربڕیووه، چیرۆكێكه لهسىَ به‌ش پێكهاتووه‌و دانتى له‌م چیرۆكه‌دا به‌شوێن پاتریس بۆرتنارى دڵداریدا گه‌ڕاوه كه له‌ته‌مه‌نى شانزه ساڵیدا مردووه، بۆ مردنى ئه‌و خۆشه‌ویسته‌ى ئه‌م چیرۆكه‌ى نوسیوه‌و بهخهیاڵكردنى كه رۆیشتووه بۆ دونیاى ئاخیره‌ت و به‌شوێنیدا گه‌ڕاوه، لهدۆزهخهوه(ئاگره‌وه) بۆ ئه‌عراف و ده‌چێته به‌هه‌شت و له‌كاتى گه‌ڕانی به‌نێو دۆزه‌خدا بۆ دۆزینه‌وه‌ى خۆشه‌ویسته‌كه‌ى زۆرێك پاپاو پیاوانى كڵێساى چاوپێدهكهوێت، پاشان ده‌چێته ئه‌عراف و له‌كۆتایدا دڵداره‌كه‌ى له‌به‌هه‌شتدا ده‌دۆزێته‌وه، چیرۆكه‌كه‌ى به‌م كۆتاییه خۆشه كۆتایى پێدههێنىَ كه گهیشتنێتى بهپاتریس بۆرتنارى خۆشه‌ویستى بۆیه ناوى لێناوه كۆمیدیا، كۆمیدیا مه‌به‌ست پێى گۆرانى یان ئه‌و چیرۆكه‌یه كه كۆتاییه‌كه‌ى خۆشه، ئه‌وه نییه كه ئێسته به‌پێكه‌نین و گاڵته پێناسهدهكرىَ، تراژیدیاش هه‌موو ئه‌و چیرۆك و گۆرانیانانهیه كه كۆتاییه‌كه‌ى ئازاراویه. بهلاَم له‌به‌رئه‌وه‌ى له‌كۆتاییدا بهخۆشهویستهكهى گه‌یشتووه ئه‌وه چیرۆكێكى كۆمیدیه، بهلاَم(الإلهية-خواوهندیى) دواى مردنى دانتى بۆ ئه‌و چیرۆكه زیادكراوه‌وه بوه‌ته كۆمیدیاى ئیلاهی كه خوێندكاران و خۆشه‌ویستانى دانتى بۆیان زیادكردووه، له‌به‌رئه‌وه‌ى چیرۆكه‌كه له‌كه‌شێكى خواوهندیى پیرۆزدا ئه‌خولێته‌وه‌و له‌سه‌رده‌مێكدا به‌ئاشكرا ئه‌م چیرۆكه‌ى وتووه كه‌سێك نه‌بووه له‌به‌رامبه‌ر قسه‌ى پاپا بوێرى بكات، بۆیه ئه‌م چیرۆكه‌ى پاپا بزیسكهى یه‌كه‌مى جۆشدانى عه‌قڵ و دڵى خه‌ڵكى بوو له‌نه‌هێشتنى گوێڕایه‌ڵى و ملكه‌چكردن بۆ كڵێسا‌و هاندانى خه‌ڵكى بوو بۆ بیركردنه‌وه له‌بۆچوونى نوێى پێچه‌وانه به‌قسه ئهفسانهییهكانى كڵێسا و دواتر پێگه‌یشت بۆ ده‌ستخستنى چاكسازى ئایینى و ئابوورى و كۆمهلاَیهتى و سیاسى. ئه‌وروپیه‌كان له‌پێشتردا وه‌هایان بیرده‌كرده‌وه كه ئه‌م چیرۆكه دروستكراوى بیرى دانتیهو ره‌تیان ده‌كرده‌وه باس لهكاریگهربوونى دانتى بكردبایه بهچیرۆكى شه‌وڕه‌وى موحه‌ممه‌دى په‌یامبه‌ر(دروودى خواى لهسهربىَ)، تا ئه‌وه‌ى رۆشنبیرێكى فه‌ره‌نسى كه ناوى بلوشیهیه له‌یه‌كێك له‌گۆڤاره ئه‌ده‌بیه‌كاندا بابه‌تێك دهنوسىَ و باس لهكاریگهربوونى دانتى بهچیرۆكى شه‌وڕه‌وى ده‌كات، له‌به‌رامبه‌ردا ئه‌وروپا بێده‌نگ نه‌مایه‌وه‌و زۆرێك كتێب و بابه‌ت دژى بلوشیه نوسرا، هه‌ندێكیان وتیان كه ئیسرا‌و میعراج(شه‌وڕه‌وى)به‌زمانى عه‌ره‌بى نوسراوه‌و له‌سه‌رده‌مى دانتیدا وهرنهگێڕدراوهو خودى دانتیش زمانى عه‌ره‌بى نه‌زانیوه‌و سه‌ردانى هیچ وڵاتێكى عه‌ره‌بیى نه‌كردووه‌و به‌هیچ موسڵمانێكیش نه‌گه‌یشتووه، كه‌وابوو چۆن به‌و چیرۆكه كاریگه‌ربووه؟ !
بهلاَم له‌ساڵى1919روناكبیرێكى ئیسپانى نامه‌ى دكتۆراكه‌ى له‌زانكۆى مه‌درید دهنوسىَ و نوسه‌ر كه ناوى(ئاسیوس بلاسیوس)ه له‌و نامه‌یه‌یدا دووپاتى ده‌كاته‌وه كه دانتى بهئیسراو میعراج كاریگه‌ر بووه‌و سه‌لماندویه‌تى كه دانتى له‌سه‌ر ده‌ستى مامۆستایه‌كى فلۆرنسى ئیتالی خوێندویه‌تى كه رۆشنبیر‌و سه‌فیرى فلۆرنسابووه لهولاَتى ئیسپانیا‌و له‌وێدا زۆرێك كتێبى كۆكردوه‌ته‌وه له‌باره‌ى شارستانیه‌تى عه‌ره‌ب له‌ئه‌نده‌لوس كاتىَ له‌سه‌ده‌ى چوارده‌دا عه‌ره‌ب له‌ئه‌نده‌لوس بووه، كتێبى "فتوحات مكیه"هى ابن عربی بۆ زمانى لاتینی و فه‌ره‌نسى وه‌رگێڕاوه و له‌و كتێبه‌دا به‌شێك بۆ بابه‌تى ئیسرا‌و میعراج ته‌رخانكراوه، كاتێكیش سه‌فیرى فلۆرنسى ده‌گه‌ڕێته‌وه فلۆرنسا، وه‌رگێڕانه لاتینى و ئتیالیهكهى ئه‌م كتێبه له‌گه‌ڵ خۆیدا ده‌بات، دانتیش هه‌موو ئه‌و كتێبانه‌ى خوێندوه‌ته‌وه كه مامۆستا فلۆرنسیهكهى لهئهندهلوسهوه له‌گه‌ڵ خۆیدا هێنابووى. پوخته‌ى قسه له‌باسى شوێنه‌وارو كاریگه‌رى رۆشنبیرى عه‌ره‌بى لهڕێنسانسى ئه‌وروپا ئه‌وه‌یه، زانایانى عه‌ره‌ب له‌سه‌رده‌مى ئیسلامی‌دا رۆڵى خۆیانیان گێڕا لهبونیاتنانى رێنسانسى زانستى جیهانى، توێشووى رێنسانسیان به‌ئه‌وروپا پێشكه‌شكرد، ئه‌وان ئه‌وه بوون كه بندیت جه‌واهیر لال نه‌هرۆ له‌كتێبه‌كه‌یدا "لمحات من تاریخ العالم" ئهیڵىَ "به‌ڕاستى زانایانى عه‌ره‌ب باوكانى زانستى نوىَ بوون، جگه قورتوپهى پایته‌ختى ئیسپانى عه‌ره‌بى، ده‌نا به‌غدا له‌سه‌ره‌وه‌ى هه‌موو پایته‌خته ئه‌وروپیه‌كانه‌وه بوو، پێویست بوو ئیبن هه‌یسه‌م و ابن سینا و خهوارزمى و بیرونى ههبوایهن تاوه‌كوو گالیلۆ و كبله‌ر و كۆبرینق و نیوتن دهركهوتنایه.
سه‌رچاوه:كتێبی مێژووى نوێى ئه‌ورووپا.......