ئه‌وكه‌سه‌ی ئه‌م وتاره ئه‌خوێنێته‌وه پێی وایه من گاڵته‌ئه‌كه‌م ، یان وائه‌زانێ من وه‌ك و ئه‌وان كوردم ،نه‌خێر ئه‌مه ڕاسته‌قینه‌یه من ده‌ێڵێم بۆكورده‌كانی وڵاتی سودان.
ناونیشانێكی غه‌ریبه ئه‌گه‌ربێت سه‌یری دوری جوگرافیای نێوان كوردستان و وڵاتی سودان بكه‌ی ناوچه‌یه‌كی دوره،به‌ڵام ئه‌وكوردانه‌ی لێره‌ئه‌ژین به‌شێوه‌و ڕه‌نگ و ڕویان ده‌ناسرێنه‌وه،عاده‌ت و عورفی خۆیان هێشتا ماوه‌له‌گه‌ڵیان،ئه‌وانه هه‌مووكات جاودێری هه‌موو گۆڕانكاریه‌كانی كوردستان ده‌كه‌ن،به‌ڕاستی ناتوانم ته‌نها به‌ڕوكه‌شی وه‌صفیان بكه‌م ئه‌وانه كاتی خۆی زۆربون كه‌كۆچیان كرد بۆلای ئێمه.
كورده‌كانی وڵاتی سودان به‌زۆری ئه‌كه‌ونه شاره‌كانی (أم درمان، سكالا،منگقە كوردفان .. الخ). ژماره‌ی هه‌موكورده‌كانی سودان نزیكه‌ی 80000 هه‌زار كه‌سن ،(عددهم ما یقرب من 80 ألف شخص).نزیكه‌ی 2/3 یان به‌زمانی كوردی به‌له‌هجه‌ی كرمانجی قسه‌ئه‌كه‌ن،(ما یقارب من پلپی منهم یتحدپون باللغە الكوردیە اللهجە الكورمانجیە (Alchormangy).ئێستاش شێوه‌و ڕه‌نگیان جودایه‌و به‌ئاریه‌كان ئه‌چن.
كۆچكردن و هاتنی ئه‌م كودانه بۆسودان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی ئیمپراتۆری عوسمانی كاتێ سه‌یته‌ره‌ی كرده به‌سه‌ر خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست،به‌ته‌ئكید ئه‌مانه له‌وكاته‌وه هاتونه‌ته سودان.
تاك و ئێستا ئێمه زۆر سودمان له‌م كوردانه‌وه‌رگرتوه به‌ڕاستی توانا‌و وزه‌یان به‌خشیوه به‌پیشه‌سازی و بازاڕی سودان به‌تایبه‌تی له‌بواری ئاسنگه‌ری وه‌ئێستاش داهێنانیان زۆره‌و به‌رده‌وامن له‌پیشه‌وه‌ری پیشه‌سازیدا.(استفاد من قدراتهم وگاقتهم فی السوق الصناعیە، وخاصە فی مجال الحدادە حتی فی الوقت الحاچر الكورد له‌م الابتكار فی الحرف والصناعات).
كورده‌كانی سودان هه‌مووساڵێك كاتێك 21 مارس جه‌ژنی نه‌ورۆز دێت پابه‌ندن به‌عورف و كه‌لتوری خۆیان ئاهه‌نگ سازئه‌كه‌ن و به‌كۆمه‌ڵ دائه‌نیشن و گۆرانی ئه‌ڵێن و ته‌پرلێ ئه‌ده‌ن ته‌پرلێدانی كورده‌كان لێره به‌ناوبانگه (یحتفلون بعید النوروز فی 21 مارس من كل عام).
ئێره وڵاتی سودانه كوردی زۆر لێیه به‌هۆی زۆریه‌كه‌یانه‌وه هه‌ندێك خه‌ڵك پێیان وایه كورده‌كانی وڵاتانی جیهان هه‌مویان به ئه‌صل سودانین،به‌ڵام بۆئه‌م قسه‌یه هیچ به‌ڵگه‌و نوسراوێكمان نیه،
له‌كۆتایدا به‌ڵم نه‌خێر كۆتایی نایه،به‌ڵك و من ده‌بمه سه‌رچاوه‌ی شانازیكردن بۆ ئه‌وكه‌سانه‌ی گوێبیستی ئه‌م هه‌واڵه ده‌بن و من له‌پێشا ئاشكرام كردوه، كورد ناوێكه بڵاوبۆته‌وه له‌هه‌موجیهان یارمه‌تیم بده‌ن شیكاری كێشه‌ی كوردبكه‌م و به ته‌واوی جیهانی بناسێنم.
(به‌ڕاستی كاتێك ئه‌مه‌م خوێنده‌وه گریانم هات بۆحاڵی كورد،بۆیه بڕیارم دا بۆئێوه‌شی بكه‌مه‌وه كوردی).