04/12/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
مالیكی داوای خۆپێشاندان دژی ڕێككەوتنی حکومەتی هەرێم و بەغدا دەكات
(عەبدولسەلام مالیكی) سەركردە لە ئیئتیلافی دەوڵەتی یاسا لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاندووە، کە تێیدا هێرشی كردە سەر ڕێككەوتنەكەی نێوان هەولێرو بەغداوبە دزینی پارەو ڕەوانەكردنی بۆ كوردستان وەسفی كرد، داواشی لە هاوڵاتیانی پارێزگا نەوتییەكان كرد، خۆپێشاندان ئەنجام بدەن.
ڕاشیگەیاند حكومەتی عێراق بە گوێرەی ڕێككەوتنەكەی، زیاتر لە (22) تریلیۆن دینار لە ساڵێكدا بۆ هەرێم دەنێرێت، ئەوەش پیلانێكی گەورەیەو سەروەتی عێراق بە ئاشكرا دەدزرێت و بۆ كوردستان دەنێردرێت، بۆیە داوای لە هاوڵاتیانی پارێزگا نەوتییەكان بە گشتی و پارێزگای بەسڕە بە تایبەتی كرد، بڕژێنە سەر شەقامەكان و دژی ڕێككەوتنەكە بوەستنەوە، جەختیشی لەوە كردەوە، كورد داوای هەموو مافەكانیان دەكەن و كەمكردنەوەی خەرجییەكان بە هۆی كورتهێنانی بودجە قەبوڵ ناكەن، وەكو ئەوەی عێراقی نەبن.