پلانێکی نوێی داعش ئاشکرا دەبێت
04/12/2014 نوسەر: bzavpress

پلانێکی نوێی داعش ئاشکرا دەبێت

بەپێی هەواڵێكی ئاژانسی رۆیتەرز، رێكخراوی دەوڵەتی ئیسلامی ناسراو بەداعش پیلانی هەبووە لەناوخۆی ئەمریكا هێرش بكاتە سەر سوپای ئەو وڵاتە، ئەوەش وەك تۆڵەسەندنەوەیەك لەبەرانبەر هێرشە ئاسمانییەكانی واشنتۆن بۆ سەر رێكخراوەكە لەخاكی سوریاو عێراق.
 
بەپێی هەواڵەكە دەزگای هەواڵگیری ئەمریكا (CIA) بەپیلانەكەی داعشی زانیوەو ئامادەكاری پێویست لەو بارەوە گیراوەتە بەر.
 
ئاژانسەكە ئەوەشی ئاشكراكردووە كە ناوەندی فەرماندەیی سوپای ئەمریكا هۆشداری داوەتە یەكە سەربازییەكانی وڵاتەكەی لەئەگەری روودانی نەخوازراو لەناو ئەمریكادا كە مەبەست ئامادەكاری بووە بۆ هەر رووداوێك.
 
ئەمە لەكاتێكدایە پێشتر رێكخراوی دەوڵەتی ئیسلامی چەند جارێك هەڕەشەی لەئەمریكا كرد كە هێرش دەكاتە سەر بەرژەوەندییەكانی لەهەركوێیەك بێت.