07/12/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
ئیێران هاوتایەكی تری بواری ئاسمانیش دژ بە داعش
بەرپرسێكی باڵای وەزارەتی بەرگریی ئەمریكا ڕایگەیاند: ئێستا هاوتایەكی تری بواری ئاسمانیش پەیدابووە كەئێرانە, كەلەچەند ڕۆژی ڕابردوودا و بەبێ ئاگادار كردنەوە و ڕاوێژ بەئەمریكا ئەویش چەند گورزێكی ئاسمانیی لەداعش وەشاندووە, هەروەك ووتیشی: هەرچەندە كەئەمریكا بەرپەرچی ئێرانی بەڕەسمی نەداوەتەوە بەڵام نایشارینەوە كە ئەمریكا و ئیسرائیلیش هەست بەنیگەرانی و مەترسی دەكەن .
ئەو بەرپرسە ئەمریكیە ووتیشی : ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا ئاگای لەچالاكییە ئاسمانییەكانی ئێران هەیە لەبواری ئاسمانیی عێراقیدا, كەچەند گورزێكی تازەی لەداعش وەشاندووە .
پێگەی ( سومریە نیوز ) ی عێراقیش لەڕۆژنامەی ( هافنگتون پۆست ) ی گواستووەتەوە كەئێستا لیستی دەوڵەتانی گورز وەشێن لەداعش بەتەنها ئەمریكا و فەڕەنسا و بەریتانیا و كەنەدا نیین, بەڵكو ئێرانیش هاتووەتە نێو هاوكێشەی دەوڵەتە گورز وەشێنەكانەوە .