07/12/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
پۆلیسی ئەنتەرپول قەرزاوی دەخاتە لیستی داواكراوانەوە بەهۆی دژایەتی کردنی رژێمی سیسی
ماڵپەری فەرمی پۆلیسی ئەنتەرپولی نێودەوڵەتی بڵاوی كردوەتەوە كە لەسەر داوای دەستەڵاتدارانی میسر هەستاوە بە داواكردنی یوسف قەرزاوی سەرۆكی یەكێتی زانایانی ئاینی مسوڵمان.
دەسەڵاتدارانی میسر كە كە لە رێگەی كودەتاو كوشتنی ژمارەیەكی زۆر لە هاوڵاتیانی میسری هاتونەتە سەر دەسەڵات، قەرزاویان تۆمەتباركردووە بە هاوكاری كردنی زیندانییەكان بۆ هەڵاتن لەزیندان، ئەمەش لەكاتێكدا هێزە ئەمنیەكانی ئەو وڵاتە بەهەزاران كەسیان بەهۆی خۆپیشاندان و شورش بۆ گەراندنەوەی دەسەڵاتی شەرعی زیندانی كردووە.
هاوكات جگە لە یوسف قەرەزاوی، 42 سەركردەی تری ئیخوان موسلمین خراونەتە لیستی داواكراوانی پۆلیسی ئەنتەرپولەوە، ئەمەش بەهۆی ئەوەی كە لە دژی حكومەتی كودەتاچی سیسی نارەزایەتیان دەربریوە.