خزمەتی بکەو ڕازی بکە چونکە بەهەشت لەژێر پێیەکانیەتی
08/12/2014 نوسەر: bzavpress

خزمەتی بکەو ڕازی بکە چونکە بەهەشت لەژێر پێیەکانیەتی



ئەو کەسەی بەهەشت لەژێرپێیەکانیەتی دایکە، ئایا دڵیت ڕاگرتوەو خزمەتی ئەکەی بۆ ئەوەی بچیە بەهەشت یان بەهەشت بەلاتەوە گرنگ نیەو دڵی دەرەنجێنی!؟
صەحابەیەک بەناوی جاهمة السلمي رضي الله عنه هاتە خزمەتی پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم فەرموی : (يَا رَسُولَ اللَّهِ، أَرَدْتُ أَنْ أَغْزُوَ وَقَدْ جِئْتُ أَسْتَشِيرُكَ، فَقَالَ: «هَلْ لَكَ مِنْ أُمٍّ؟» قَالَ: نَعَمْ، قَالَ: «فَالْزَمْهَا، فَإِنَّ الْجَنَّةَ تَحْتَ رِجْلَيْهَا») (رواه النسائي برقم : 3104 -وقال الالباني : حسن صحيح-) واتە : (ئەی پێغەمبەری خوا، ویستم غەزا بکەم وە هاتوم ڕاوێژ بەتۆ بکەم، -پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم-فەرموی : ئایا دایکت هەیە -لەژیاندا بێت-؟ وتی : بەڵێ، -پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم-فەرموی : دەستی پێوە بگرە -بڕۆ لای بمێنەوەو خزمەتی بکە-، بە تەئکید بەهەشت لە ژێر پێیەکانیەتی).

کە ئەوەت زانی خزمەت کردنی دایک لە غەزا کردن لە پێناوی خوای بەرز پاداشتی زیاترە، وە بەهەشت لەژێر پێیەکانیەتی، ئەو بەهەشتە لەدەست خۆت مەدە تاوەکو زیندوە خزمەتی بکەو، منەتیش مەکە لەسەری چەندی خزمەتی بکەی ناگاتە یەک نەفەس و ئازاری کە بۆتۆوە بینیویەتی!

بوخاری رحمه الله ڕیوایەتی کردوە لە کتابی (الأدب المفرد) کە پیاوێک لەگەڵ عبد الله بن عمر رضي الله عنهما بوو لە مزگەوتی حەرام لە مەککە ئەو پیاوە دایکی کردبوە کۆڵی و تەوافی ئەکرد ودەیوت : (إِنِّي لَهَا بَعِيرُهَا الْمُذَلَّلُ ... إِنْ أُذْعِرَتْ رِكَابُهَا لَمْ أُذْعَرِ.) واتە : (من بۆ دایکم بوومەتە وشترێکی زەلیل و گوێڕایەڵ بە شێوەیەک کاتێ ئەوانی تر دەغەزرن و ملکەچ نابن من هەر بەردەوام ملکەچم بۆی زەلیلم).
ئەو پیاوە دوای ئەوە لە عبد الله ی کوڕی عمر ی رضي الله عنهما پرسیار کرد : (أَتُرَانِي جَزَيْتُهَا؟ قَالَ: لَا، وَلَا بِزَفْرَةٍ وَاحِدَةٍ) واتە : (ئایا ئاوا حاڵی من ئەبینی -دایکم خستەوەتە کۆڵم وتەوافم پێکردوە- پێت وانیە پاداشتیم داوەتەوە؟ -ابن عمر رضي الله عنهما- فەرموی : پاداشتی یەک نەفەسیت نەداوەتەوە).

سبحان الله! ئەی چی دەڵێی بەوانەی دەبیستین دایکیان فڕێئەدەن!؟

دایک بەڕێز ترین کەسە بۆ تۆ، بێڕێزیت وبێ وەفایيت بەرامبەری مانای سپڵەیی و بێقیمەتی تۆ دەردەخا بەشێوەیەک تۆ درۆیە بۆ نەفسی خۆشت وەفات هەبێ چجای بۆ کۆمەڵگە!.

تێبینی : فەرموودەیەکی تر هاتوە بەو لەفزەیە : (الجنة تحت أقدام الأمهات) واتە : (بەهەشت لەژێر پێی دایکاندایە).
ئەو فەرموودە بەو لەفزە صەحیح نیە، بەڵام ماناکەی ڕاستە پێشتر بینیتان لە فەرموودەکەی تر ئەو مانایە هەبوو.
بەڵام پێویستە بزانین ئەو فەرموودە کە زۆر لەناو خەڵک بڵاوەو لە سەر مینبەرەکان ئەوترێ ڕاست نیەو دەبێ فەرموودە ڕاستەکە بگێڕیینەوەو واز بێنین لەوەی تر کە صەحیح نیەو لاوازە. سەیری (سلسلة الاحادیث الضعیفة : 593) وە (ضعیف الجامع : 266) بکەن.