لیژنەی ناوچەی كوردستانیەكانی دەرەوەی هەرێم سەردانی كوركوك دەكات
09/12/2014 نوسەر: bzavpress

لیژنەی ناوچەی كوردستانیەكانی دەرەوەی هەرێم سەردانی كوركوك دەكات


سەعات 11ی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ 8/12/2014 لیژنەی ناوچەی كوردستانیەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم بەئامادەبوونی سەرۆكی لیژنە و ژمارەیەك لەئەندامانی ئەو لیژنەیە كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا.
لەكۆبوونەوەكەدا گفتوگۆ دەربارەی راپۆرتی سەردانیكردنی ئەندامانی لیژنە بۆ ناوچە كوردستانیەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم كرا وپاشان نووسراوەكانی سەرۆكایەتی پەرلەمان تاوتوێ‌ كرا كە پێكهاتبوو لەسكاڵا وداواكاری هاوڵاتیانی ناوچە كوردستانیەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم، لەمبارەیەوە سەرەتا راپۆرتی پەرلەمانتار بێستون فایەق ئەندامی لیژنە سەبارەت بە ناوچەی جەلەولا ودەوروبەری خرایەڕوو تیایدا ئەندامانی لیژنە بیرورای خۆیان لەبارەیەوە خستەڕوو، دواتر هەندێك لەو سكاڵاو داواكاریانەی هاوڵاتیان بەتایبەت كێشە وگرفتەكانی مامۆستایان وخوێندكارانی ئەو ناوچانە كە لەرێگای سەرۆكایەتی پەرلەمانەوە ئاراستەی لیژنە كرابوو وبیرورای ئەندامانی ئامادەبووی لەبارەوە ئالوگۆڕكرا، لەكۆتایی كۆبوونەوەكەدا لیژنەی ناوچە كوردستانیەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم بڕیاریدا لەكارنامەی داهاتووی لیژنەكەیاندا سەردانی پارێزگای كەركوك بكەن وبەدواداچوون بۆ ناوچە كوردستانیەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم ئەنجامبدەن وپاشان راپۆرتی خۆیان لەبارەوە ئامادەبكەن وپێشكەشی سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان بكەن.