10/08/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
شه‌رِی تیرۆر‌و چه‌واشه‌كاریی ئاینی
سه‌ده‌یه‌كی نوێ و جیهانێكی نوێ و جه‌نگێكی نوێ به تۆقاندنێكی نوێی نێو ده‌وڵه‌تی ! پارێزگارانی نوێ ، كێبرِكێیانی نوێ .. مێژووی نوێ ! هه‌موو مه‌یدان و بواره‌كان جه‌نجاڵن به قوربانیانی بێ تاوان ، مه‌یدان و بواره‌كانی به قه‌ده‌ر ئازادی ئه‌وان و ژماره‌ی ملیۆنانی ئه‌مان له یه‌ك یه‌كی پارێزگارانی نوێ زیاترن !! تایبه‌تمه‌ندی كلتور‌و رۆشنبیریی و دینی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ره‌فتارو ره‌وشتی نێو ده‌وڵه‌تی نوێی نێوان گه‌لان و ده‌وڵه‌تان ! مافی مرۆڤ و ژینگه ! مافی ده‌وڵه‌تان و سه‌روه‌ری گه‌لان ! یاسای دادپه‌روه‌رانه‌ی نێو ده‌وڵه‌تی و رێكخراوه مه‌ده‌نیه‌كان ! دیموكراسی جه‌ماوه‌رو حوكمی گه‌ل ! كه له ووڵاتانی باكورو باشوور وه‌كو یه‌ك له‌به‌ر خاتری بردنه‌وه‌ی شه‌رِی تیرۆر كه‌نار خراوه !
تیرۆر .. دوژمنی نادیاری نوێ ! ئه‌م هه‌موو سه‌نگه‌ره به‌رامبه‌ر ئه‌و دوژمنه خه‌یاڵیه هه‌ڵكه‌ندراوه ! ئه‌م هه‌موو ره‌بایه‌ی خۆیان بوونه‌ته‌وه جێ مه‌ترسی تر له رووی ئه‌ودا بنیاتنراون ! به ده‌ردی پۆل فینده‌لی سه‌ناتۆری ئه‌مریكایی له سێپته‌مبه‌ری 2003 دا ووتی : (ده‌زگاو یاسای شه‌رِی ئیرِهاب خۆیان بوونه‌ته‌وه به جێی مه‌ترسی و هه‌رِه‌شه‌ی توند به‌رامبه‌ر به به‌رژه‌وه‌ندی و كۆمه‌ڵگاكانمان زیاتر له خودی تیرۆر ده‌كه‌ن .. هه‌ر هه‌موو ئه‌مریكاییه‌كان به تایبه‌تی موسوڵمانه‌كانی بوونه‌ته قوربانیانی ئه‌م كێشه‌یه ) !
قوربانیانی جه‌نگی جیهانی چواره‌م ( شه‌رِی تیرۆر ) به‌وه ده‌ناسرێنه‌وه كه لاشه‌یان له‌توپه‌ته‌و جه‌سته‌یان پارچه گۆشتی هه‌لا هه‌لای په‌رت و بڵاون ! خاوه‌نه‌كانیان له هه‌ژارو ده‌وڵه‌مه‌ندی بێ تاوانن ، چ ده‌وڵه‌ت بن چ ده‌زگاو رێكخراو ، چ سامانی خه‌ڵكی بن چ مافی تاك !! له باكور بژین یان له باشوور هه‌مووی هه‌ر به یاسای دژه تیرۆر ژێر پێ ده‌نرێن !! ئه‌وه‌ی هه‌موو قوربانیانی پێ ده‌ناسرێته‌وه ئینتیمای دینی و كاری مرۆییه !!
هه‌ستی مرۆڤایه‌تی رۆژانه ده‌بێته ئاگرپژێن ، رۆژانه گرمه‌ی دێت ، كڵپه‌یه‌كی زۆر توند بۆته نیشانه‌ی ته‌قینه‌وه‌ی ! رۆژانه كاره‌ساتی نوێی به‌سه‌ردا دێت ، رۆژانه له سه‌رانسه‌ری جیهاندا ته‌نگژه‌ی نوێ دێته رێ ! زۆرینه‌ی له‌وه‌وه دێت كه به‌رژه‌وه‌ندیه سیاسیه‌كان وهه‌ڵپه ئابوریه‌كانی هێزه نێو ده‌وڵه‌تیه‌كان بێ به‌زه‌ییانه مافه‌كانی مرۆڤ ده‌كه‌ن به‌ژێره‌وه ! سه‌ره‌نجامیش ره‌شورِووتی و برسێتیه ، ترس و تۆقین و بیمه ، نه‌زانین و نه‌خۆشی و پاشكه‌وتنه ، كاولكاریی و وێرانی و مه‌رگی به كۆمه‌ڵه !! هه‌ڵاتن و كۆچ و په‌نابه‌رێتیه ! ده‌یان ملیۆن كه‌ساس ئومێدی هاتۆته سه‌ر چادرێك ! سه‌ر كه‌لاوه‌و لاچه‌پێك ! كه بۆ ژیانی كه‌رو گاش ناشێت چ جای مرۆڤ !! له جیهانێكی قه‌ره‌باڵغدا كه مافی مرۆڤ و ئاژه‌ڵی وه‌كو یه‌ك تێدا پێشێله ! ئه‌وه كێشه‌ی كشمیر ، ئه‌وه ئه‌فغان ، ئه‌وه پاكستان ، چیچان ، راوه‌ندا ، كۆنغۆ ، بۆسنه ، كۆسۆڤا ، ئه‌وه عێراق و فه‌له‌ستین .. ئه‌وه دارفۆری سودان .. بارودۆخی هه‌مووی له هه‌ڵم و هه‌ڵاوی دۆزه‌خ ده‌كات ! كوفی عانانی ئه‌مینداری پێشووی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له 17/2/2005 دا به میدیاكانی جیهانی راگه‌یاند كه ( قوربانیانی هه‌ژده مانگی رابوردوی دارفۆر له 180 هه‌زار زیاتره ) !! واته مانگی ده هه‌زار كه‌س گیانیان له‌ده‌ستچووه !! یان تسۆنامی ( Tsunami ) كه له 2004 ـ 2005 دا جیهانی شڵه‌قاند زیانی مرۆیی گه‌یشته نیو ملیۆن كه‌سی مردوو یان بزربوو ! چاره‌كه ملیۆنێك له‌وانه ئه‌ندۆنیسیایی بوون ! ئه‌مه جگه له دوو ملیۆن ئاواره‌ی تر كه رۆژانه رووه‌و مه‌رگیان ده‌بنه‌وه ! ته‌نانه‌ت به هاناوه چوونیان بووه گه‌وره‌تر له هه‌ر هه‌موو رێكخراوه خێرخوازه‌كانی ده‌وڵه‌تانی ناوچه‌و گه‌وره‌تر له خودی ده‌وڵه‌تی ئه‌ندۆنیسیا !!
ئه‌م كاره‌ساته‌و ده‌یان كاره‌ساتی تری له‌و جۆره رووی كرده جیهانیان و به درێژایی كیشوه‌ره‌كانی سه‌ر زه‌مین هه‌ژاریی و ده‌رده‌سه‌ریی و كوێره‌وه‌رییان زیاتر كرد ، له به‌رامبه‌ریشیدا خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌كان گوێی خۆیان لێ ده‌ئاخنی و خۆیان لێ بێ ئاگا ده‌كرد .. ئیتر له هه‌ندێ شوێن گرانی وه‌كو ئه‌وانه‌ی پێش سه‌ده‌یه‌ك ده‌قه‌وما ، له‌م سه‌ده‌یه‌شدا كه‌وته‌وه !! له ووڵاتی نێجه‌ر له 2005 دا سێ ملیۆن كه‌س به هۆی برسێتیه‌وه سامی مردنیان كه‌وته سه‌ر !! ژان و ناسۆرو پشێوی سه‌راسه‌ری جیهانی له‌م زه‌مانی سیستمی نوێی جیهانیه‌دا گرته‌وه !! له كاتێكدا كه پێش شه‌رِی تیرۆر و پاره بۆ سه‌رف كردنی ده‌یان كاره‌ساتی تر بووبوونه كێشه‌ی سه‌ره‌كی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان !! ئاناند بنیاراچۆڤ كه ساڵی 2004 ـ 2005 سه‌رۆكی نوسه‌رانی راپۆرتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بوو ، له‌و راپۆرته نێو ده‌وڵه‌تیه‌یدا نووسی كه هه‌ژاریی و نه‌خۆشی و پیس بوونی ژینگه‌و پاشان جه‌نگه به‌رده‌وامه‌كانی ده‌وڵه‌تان هه‌موویان به‌ربه‌ره‌كانێی گه‌وره‌ی پێش نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانن ؟؟ ئه‌و زه‌مانه‌ش ئه‌و تیرۆری نه‌خستبووه ریزی كاره‌ساته جیهانیه‌كانه‌وه ..
كۆڵن پاوڵی وه‌زیری پێشووی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له كانوونی دووه‌می 2005 دا به تریبیون میدیا ( گلۆباڵ فیو پۆینت ) ی راگه‌یاند كه :" نیوه‌ی دانیشتوانی سه‌ر زه‌مین واته نزیكیه 3 ملیار مرۆڤ وان له ناو هه‌ژارییه‌كی سه‌ختدا ، 2 ملیاریان كاره‌باو ئاوه‌رِۆیان نیه ، زیاد له یه‌ك ملیاریشیان پێویستیان به ئاوی پاكی خواردنه‌وه‌یه " !!
ئه‌وه‌ی ئه‌م كاره‌ساتانه له‌سه‌ر كوێره‌وه‌ارن و لێقه‌وماوان ئه‌وه‌نده‌ی تر قورس ده‌كات ئیداره‌ی ئه‌مریكاییه كه له‌به‌ر جیاوازی دین ، رێی له سه‌دان رێكخراوی خێرخوازیی مرۆیی نێو ده‌وڵه‌تی گرت و نه‌یهێشت به هانای ئه‌و خه‌ڵكه‌وه بچن ، ، ئێستاش هه‌روایه‌و به‌رده‌وام رێ‌یان لێ ده‌گرێت و ده‌یان له‌مپه‌ریان له‌به‌رده‌مدا قووت ده‌كاته‌وه تا هه‌ڵوه‌شێن یان بوه‌ستن یان دره‌نگتر له رێكخراوی كلێساكانی خۆیان بگه‌نه لێقه‌وماوان تا له‌گه‌ڵ نان و ده‌رماندا زووتر‌و زیاتر ئینجیلیان به‌سه‌ردا ببه‌خشنه‌وه !! تا به ده‌ردی هاریكاری ئاژانسی خێرخوازی و فریاكه‌وتنی سریلانكا له 25/1/2995 دا ووتی : " مه‌به‌ستیانه خێرا كاره‌ساته‌كان بۆ خۆیان بقۆزنه‌وه" !! یان به ده‌ردی فینۆن بریڤه‌ری سه‌رۆكی رێكخراوی ۆره‌ڵد هێلپی مه‌سیحیه‌وانی ئه‌مریكایی كه رێكخراوێكی مرۆیی و فریاگوزارییه له واشنتۆن پۆست له 13/1/2005 دا نووسی كه ره‌هه‌ندی به مه‌سیحی كردن به هه‌موو كاره خێرخوازیه‌كانه‌وه دیاره .. به‌ڵێ مه‌گه‌ر دكتۆر زه‌ین شمس ا‌لدین ی ئه‌مینداری ئه‌نجومه‌نی زانایانی ئه‌ندۆنیسیا نه‌یووت كه ئه‌و رێكخراوی ۆره‌ڵد هێڵپه ئه‌مریكاییه 300 منداڵی موسوڵمانیان بردووه‌و هانیان داون و دینه‌كه‌یان پێ گۆرِیوون بۆ مه‌سیحێتی ؟!! ئه‌مه جگه له بیناكردنی ده‌یان كڵێسا‌و خۆسه‌پاندنیان له هه‌رێمی ئاچێ كه نه دانیشتوانی هه‌رێمه‌كه پێیان خۆشه كه موسوڵمانن ، نه حكومه‌ت و گه‌لی ئه‌ندۆنیسیاییش .
ئه‌م واقیعه تاڵ و پرِ كێشه‌یه حه‌قیقه‌تی جیهانه نوێكه‌ی وه‌كو خۆی جوان خستۆته روو كه پرِه له دژایه‌تی ، له لایه‌كه‌وه ملیۆنه‌ها دۆلار له جیاتی ئه‌وه‌ی هه‌ژارییه‌كه‌ی پێ چاره‌سه‌ر بكرێت ، بۆ فیتنه‌سازیی و جه‌نگی چه‌واشه‌كاری تیرۆر سه‌رف ده‌كرێت .. ئه‌و هه‌موو پاره‌و سامانه ده‌درێت به جه‌نگێكی بێ بنه‌مای كاولكاریی كه‌چی به‌شێكی بۆ گه‌شه‌ی مرۆڤایه‌تی خه‌رج ناكرێت ! راستی جه‌وهه‌رو ماهییه‌تی ئه‌م سه‌رده‌مه بۆ هه‌موو كه‌س كه‌شف بووه كه هێزه زه‌به‌لاحه نێو ده‌وڵه‌تیه‌كان كۆنترۆڵیان كردووه ، ئینجا هه‌موو ده‌سه‌ڵات و توانای به‌رده‌ستیان له ئاوه‌ژوو كردنی راستیه‌كان و هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندن و چه‌واشه‌كارییدا خستۆته گه‌رِ ! ئێستا ئه‌وه لای زۆر كه‌س دیاره‌و جێی نكووڵی كردن نه‌ماوه ئه‌وه‌یه كه زۆرینه‌ی سیاسه‌تمه‌دارانی ئه‌م سه‌رده‌مه‌ی ئێمه خۆیان ده‌په‌رستن وكرده‌وه به‌ده‌كانی خۆیان پێ په‌سه‌نده‌و زۆر بێ چاوورِِووانه‌ش ده‌یانه‌وێت به كرده‌وه‌ی چاكیان نیشان بده‌ن !! ده‌یانه‌وێت له‌سه‌ر ئه‌و فریوودانه‌شه‌وه مه‌دح بكرێن و به شانوباهوویاندا هه‌ڵدرێت ! ده‌بێ ده‌وڵه‌تان و میلله‌تان زۆر سوپاسیان بكه‌ن كه ئاوا یاسا‌و ته‌علیماتی گرنگیان بۆ شه‌رِی تیرۆر دارِشتووه ! ده‌بێت خه‌ڵك مه‌منوونیان بن !! ده‌بێ دۆست و دوژمن ، حه‌ز كه‌ن یان نا دۆستایه‌تی و یارمه‌تی و هاریكارییان بكه‌ن ! ده‌بێ به‌چاوی رێز‌و سه‌رسامیه‌وه ته‌ماشا بكرێن چونكه زۆریان نه‌ماوه شه‌رِی ئیرهاب ببه‌نه‌وه‌و كۆمه‌ڵگه‌ی نێو ده‌وڵه‌تی بێ خه‌م كه‌ن وله‌و مه‌ترسیه‌ی تیرۆر بیحه‌سێننه‌وه !
هه‌موو ئه‌م چه‌واشه‌كارییه له‌سه‌ر حسێبی قوربانیانی بێ تاوانه ، هه‌مووی به زیانی ئه‌وان ته‌واو ده‌بێت ! ئه‌وان ده‌بنه‌وه سوته‌مه‌نی توونی سووتاندنی خۆیان ..
ئه‌م واقیعه دوورِووه چه‌واشه‌كارییه‌ی به‌م جیهانه‌دا ده‌بورێت به گه‌وره‌ترین كێبرِكێ و به‌ربه‌ره‌كانێی داد‌و ئازادی و یه‌كسانی و راستیناسیی مرۆڤایه‌تی ده‌ژمێررێت ! مێژووی سه‌ره‌تای ئه‌م سه‌ده‌یه ئه‌وه‌ی بینی ك ه‌یه‌كه‌مین قوربانیانی بێ تاوانی ئه‌م حه‌مله چه‌واشه‌كاریی و دوورِوویی و چه‌پۆك وه‌شانه بریتی بوو له ده‌زگاو رێكخراوه خێرخوازه ئیسلامیه‌كان ، رێكخراوه‌كانی به‌هاناوه چوون و فێرخوازیی و ده‌ست گرۆیی .. كه هه‌موویان كه‌وتنه ژێر تین و فشاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌و وه‌ستاندن و راوه‌دوونانه‌وه !! كه دائیره‌و ده‌زگاو سامان و چالاكیه‌كانیان ئیلغا كرایه‌وه‌و زۆر له كارمه‌نده‌كانیشیان خرانه ژێر تین وتیری شه‌رِی تیرۆر! ئه‌م رێكخراوه ئیسلامیانه پاڵپشتی دادی كۆمه‌ڵایه‌تی و هه‌ندێك كێشه‌ی موسوڵمانان و گه‌لانی هه‌ژار بوون ، كه‌چی له‌به‌ر چاوی هه‌مووان بوونه یه‌كه‌مین قوربانیانی بێ تاوانی ئه‌و حه‌مله سته‌مكاره نێو ده‌وڵه‌تیه‌ی به ناوی شه‌رِی تیرۆره‌وه كه‌وته سه‌ر گه‌لانی هه‌ژارو داماوو بێ خاوه‌ن ! به تایبه‌تی كه‌مایه‌تیه موسوڵمانه‌كانی جیهان كه وان له‌ژێر هه‌موو جۆره مه‌حرووم بوونه‌كانی هه‌ژاریی و نه‌خۆشی و نه‌خوێنده‌واریی و كاره‌ساتی گرانی و بێدادی .. كه هه‌موو رۆژێك به ملیۆنه‌هایان بێ كه‌سانه رووه‌ورِووی مه‌رگ ده‌بنه‌وه ! چونكه هه‌موویان پاشماوه‌ی وێرانكاریی و دوژمنایه‌تی شه‌رِو لافاوو ووشكایه‌تی و نه‌خۆشین !
جیهانی شارستانێتی ئه‌مرِۆ زۆر له رابوردوو وێرانتره ، زۆر خراپتره ..
هه‌ڵه‌ی كوشنده‌ی ئه‌م مه‌سه‌لانه لادان و ئیلغا كردنه‌وه‌ی ئه‌و رێكخراوه ئیسلامیانه بوون كه به تۆمه‌تی تیرۆر‌و پشتیوانی لێ كردنی به تایبه‌تی دوای یازده‌ی سێپته‌مبه‌ری 2001 وه‌ستێنران ، یان حساب بانكیه‌كانیان زه‌وت كرا ، یان تۆمه‌تی لامسه‌رلایی بێ به‌ڵگه خرایه پاڵ كارمه‌نده‌كانیان و درانه دادگاكان ! یان به‌وه‌ی كه یاسای تایبه‌تیان بۆ دارِێژرا كه ئاست و سنوور بۆ هه‌موو چالاكیه‌كیان دابنرێت ، تا نه‌بێته هاوبه‌ش و هاوشانی رێكخراوه نێو ده‌وڵه‌تیه‌كانی خۆیان ! بی بی سی له 10/1/2005 دا ووتی : " ئه‌وه بۆ هه‌ر هه‌موو جیهانی ئازاد ده‌ركه‌وت كه دیار نه‌مانی ئه‌و رێكخراوه ئیسلامیانه چ بۆشاییه‌كی له‌و مه‌یدانه كاریگه‌ره‌دا دروست كرد " یان ئه‌وه‌ی كه نیۆیۆرك تایمز له كانونی دووه‌می 2005 دا نووسی یان ئه‌وه‌ی كه نیوزویكی ئه‌مریكایی له 25/1/2005 دا به هه‌مان شێوه باسی لێوه كرد ..
ئه‌م واقیعه‌و ئه‌نجامه‌كانی سه‌رنجی هه‌موان بۆ ئه‌وه راده‌كێشێت كه ئه‌م شه‌رِه نوێیه كۆمه‌ڵێك واتای تری ناواخنی له‌خۆ گرت كه ئێستاش به‌رده‌وامه ، ئه‌م شه‌رِه هه‌ر بۆ ئه‌و ئامانجانه به‌رپا نه‌كراوه كه شه‌وورۆژ به گوێی ئه‌م خه‌ڵكه‌دا ده‌درێته‌وه ! هه‌ر به‌رامبه‌ر ئه‌و دوژمنه خه‌یاڵیه‌ش نیه كه له دوای یازده‌ی سێپته‌مبه‌ره‌وه ناسێنراوه .. دیسان ئه‌وی وورد سه‌رنج له‌م شه‌رِه جیهانیه بدات دره‌نگ یان زوو ئه‌وه‌ی بۆ روون ده‌بێته‌وه كه ئالفن تۆفله‌ر ( Alvin Tofler ) مه‌به‌ستی له ناونیشانی ئه‌و كتێبه‌ی چیه كه ناوی ناوه ( دیدی داهاتووی نوێی جیهان ، دوای رمانی یه‌كێتی سۆڤیه‌ت ) !! هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی بۆ ده‌رده‌كه‌وێت كه به ده‌ردی خۆی پێیان ده‌ڵێت ( كێبرِكێیانی نوێ ) و ( مانای ناحه‌زان ) كێن ؟! كه‌شف كردنی ئه‌م شاراوانه‌ی بن زمان وا ده‌كات ووردتر به دووی قوربانیانی نوێ‌دا بگه‌رِێین ، زیاتر بزانین چ تین و فشارێك كه‌وتۆته سه‌ر ئه‌و رێكخراوه مه‌ده‌نیانه ( NGO ) و بۆچی ؟! نه‌ك هه‌ر ئیسلامی به‌ڵكو رێكخراوه جۆربه‌جۆرو ده‌زگاكانی خودی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانیش (UNO) !! وورد سه‌رنجدانه‌وه ئه‌وه‌مان بۆ ده‌رده‌خات كه بۆچی دوای نه‌مانی شه‌رِی سارد‌و دوای یازده‌ی سێپته‌مبه‌ری 2001 ئه‌و هه‌موو رێكخراوانه سست كران یان هه‌ڵوه‌شێنرانه‌وه ، هه‌ندێك له رێكخراوه فریاگوزاریه‌كانی خۆیان نیشانه‌ی سه‌ركه‌وتنی سه‌رمایه‌داریه‌كه‌ی خۆیان بوو به‌سه‌ر سیستمی كۆمۆنیستیه‌كه‌دا ، ئه‌م رێكخراوانه رۆڵی خۆشه‌وه‌كه‌ره‌وه‌یان له‌و شه‌رِه‌دا ده‌بینی كه پێی ده‌وترا ( Soft Power ) !!
ئالفن تۆفله‌ر له كتێبی گواستنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات ( Shift of power ) ه‌كه‌یدا كه له 1990 دا ده‌ری كرد باس له ( كێبرِكێیانی جیهانی ) ده‌كات ، له ریزی ئه‌وانه‌دا باس له ئیسلام و دینه جیهانیه‌كانی تر ده‌كات ، هه‌ر وه‌كو كه باس له كۆمپانیا زه‌به‌لاحه جیهانیه فره‌رِه‌گه‌زیه‌كان ده‌كات ، یان وه‌كو كه باس له رێكخراو‌و تۆرِی تاوانكارانی جیهانی و قاچاخچیانی نێو ده‌وڵه‌تی ماده بێهۆشكه‌ره‌كان ده‌كات كه هه‌موویان سنور به‌زێنن ! ئینجا باسی رێكخراو وده‌زگا مه‌ده‌نیه‌كان ده‌كات كه چۆن خێرا‌و زۆر زیاد ده‌كه‌ن ! وایان وه‌سف ده‌كات كه گوایه هێزێكی ناوچه‌یی نوێ و له‌سه‌ر ئاستی ده‌وڵه‌تێك بوون ، كه‌چی ئێستا هاتوونه‌ته قۆناغی جیهانێتیه‌وه ! به‌مه‌ش قه‌باره‌و كاریگه‌ریی هه‌ندێك ووڵاتیان كه‌م كردۆته‌وه !! ئینجا به ده‌ق هه‌ر له‌و كتێبه‌یدا ده‌ڵێ :" ئێستا له‌سه‌ر ساحه‌ی نێو ده‌وڵه‌تی و جیهان ناحه‌زو كێبرِكێی نوێ هاتوونه‌ته پێش ، كه به‌ربه‌ره‌كانی ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌ته‌كان ده‌كه‌ن ! ئه‌مانه ئه‌وانه‌ن كه پسپۆرِانی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه پێیان ده‌ڵێن : ( ئه‌و قۆڵ و باڵانه‌ی به په‌یكه‌ری ده‌وڵه‌ته‌وه نین ) " ..
له‌راستیدا ماوه‌یه‌كه هاتوهاوارێكی زۆر ناقۆڵا به‌رز ده‌بێته‌وه‌و نوسین و شیكاریی و توێژینه‌وه‌ی زۆر ده‌كرێت و بڵاو ده‌كرێته‌وه كه ئه‌و رێكخراوه خێرخوازیه مه‌ده‌نیانه به هه‌موو ده‌زگایانه‌وه ( ئیسلامیه‌كانیشیان به تایبه‌تی ) هه‌رچه‌ند ئامانج و دیدو رێ و كار‌و هه‌ڵوێستیشیان لێك جودا بێت هه‌ر ناقۆڵاو بزێون ، مایه‌ی گه‌رِه‌لاوژێ و تێكدانن !! ئه‌مانه ئه‌و باڵ و قۆڵانه‌ن كه به په‌یكه‌ری ده‌وڵه‌ته‌وه نالكێن ، ئه‌مانه كۆسپی نوێی رێن ، له لایه‌كه‌وه رێی سه‌رمایه‌داری ده‌گرن تا ده‌سه‌ڵات به‌سه‌ر بازارِه‌كاندا نه‌گرێت ! له‌لایه‌كی تریشه‌وه هۆكاری ته‌شه‌نه‌و لێككشانی خشكه‌یی رابوونی ئیسلامین !!
هه‌ر وه‌كو ئه‌وه‌ی كه ئه‌م هه‌موو رێكخراوانه‌ی به شێوه‌یه‌كی كاریگه‌ر وه‌ك نوێنه‌ری ناخی جه‌ماوه‌ر ده‌بزوان و له رمانی به‌ره‌ی كۆمۆنیستی ناحه‌زدا به‌شداربوون ، كه له رووی سیاسی و ئابووری و كۆمه‌لایه‌تی و جه‌ماوه‌ریه‌وه هۆكارێكی سه‌ره‌كی بوو بۆ بن كه‌ن كردنی بلۆكی سۆشیالیستی ، هه‌ر ده‌ڵێی ئێستا ئێكسپایه‌ر بوون و رۆڵیان نه‌ماوه بۆیه ده‌یانه‌وێت كاركه‌ناریان كه‌ن !! چونكه كۆمۆنیسته ناحه‌زه كۆنه‌كه له‌به‌ر دیكتاتۆرێتی خۆی سوودی لێ نه‌ده‌كردن به‌ڵام ناحه‌زان و كێبرِكێیانی نوێ سوودی لێ وه‌رده‌گرن و له كه‌شی ئازادی و دیموكراسیدا به‌كاریان دێنن و پێیانه‌وه ده‌بزوون !!
پارێزگارانی نوێی ئه‌مریكا ئا له‌م روانگه‌یه‌وه كه دیدی هه‌موو ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌مریكایه ده‌رِواننه ( كێبرِكێ نوێیه‌كان ) یان ناحه‌زه داتاشراوه‌كان ! كه پێیان وایه ئه‌مانه به‌ربه‌ره‌كانێی سه‌روه‌ریی ئه‌مریكا ده‌كه‌ن !! به تایبه‌تی له بواره‌كانی سیاسه‌ت و سه‌ربازیی و ئابوری و دینی و كلتوریی و رۆشنبیرییدا ئه‌مریكا هه‌رچه‌ند به شێوازی ئه‌ندازیارانه‌و پزیشكانه ره‌فتار كات ئه‌مانه هه‌ر به ئاشكرا‌و راشكاوانه نه‌ریتی ئه‌مریكایان پێ قبووڵ نیه‌و ره‌تی ده‌كه‌نه‌وه ! به تایبه‌تی دوای یازده‌ی سێپته‌مبه‌ری 2001 ! له ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ، ره‌فتارو هه‌ڵوێستی ئه‌مریكا له ئه‌فغانستان و عێراق و فه‌له‌ستین چۆن مایه‌ی قبووڵ ده‌بن ؟! به‌ڵام وا دیاره ئه‌وه‌ی به‌ربه‌رستی رێی ئه‌مریكایه ئه‌وه‌یه كه ده‌زگاكانی سیاسه‌تی نێو ده‌وڵه‌تی و مه‌ڵبه‌نده‌كانی برِیاری كۆمه‌ڵگه‌ی جیهان و ئه‌م رێكخراوه خێرخوازیه ئیسلامیانه له‌گه‌ڵ به‌رنامه‌و پلانی كشانی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌مریكادا ناسازێن و مادام بوجه‌شیان هه‌یه‌و سه‌ربه‌خۆن و نه‌خشه‌و به‌رنامه‌و دیدی كۆمه‌ڵكاری خۆیان هه‌یه ، نایانه‌وێت بسازێن ..
زۆرینه‌ی توێژینه‌وه‌كان و ئه‌نجامی سه‌رنجدانه‌كان ئه‌وه ده‌خه‌نه روو كه ئه‌و شه‌یپووری شه‌رِه‌ی دژی تیرۆر لێ درا ، پێشه‌كیه‌و شه‌رِێكی نوێی به‌ده‌سته‌وه‌یه‌و هه‌موو شتێكی پێشتر بۆ ئاماده كراوه ، به‌ڵام پێویستی به شێواز‌و ئامێر‌و ئالیاتی نوێ هه‌یه ! بۆیه هه‌رچه‌نده له ناو خودی ئه‌مریكاشدا به‌رهه‌ڵست زۆره به‌ڵام به دیدی پارێزگارانی نوێی ئیداره‌ی جۆرج بۆش ـ كه تا ئێستاش هه‌ر ته‌وه‌ری دائیره‌كانی برِیارن ـ ده‌بێ سه‌ره‌تا دنیا بكرێته دوو به‌ش ، هه‌موو ده‌وڵه‌تان و رێكخراو‌و ده‌زگای جیهان بكرێنه دوو به‌ره‌ی دژ : به‌ره‌ی خێرخوازیی و به‌ره‌ی شه‌رِخوازیی !!
رۆناڵد رێگانی سه‌رۆكی پێشووتری ئه‌مریكا كه هه‌ر له‌م پارێزكارانه‌ی نوێ بوو ، ده‌یووت : هه‌موو ئاواتێكم ئه‌وه‌یه خوا سه‌ركه‌وتووم بكات و ببمه یه‌كه‌مین كه‌سێك كه په‌نجه ده‌نێم به دوگمه‌ی ساروخ هاویشتنه‌كانماندا به‌ره‌و به‌ره‌ی شه‌رِخوازیی ، تا وویستی خوا له هه‌ڵگیرسانی شه‌رِی ( هه‌رمه‌جدۆن ) دا بێته دی و سه‌یدنا مه‌سیح بێته‌وه خوارێ ..
جۆرج ده‌بلیو بۆشی سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مریكاش ده‌یووت : شه‌رِی عێراق ئه‌ركێكی خواییه‌و پێی سپاردووم تا له پێناوی جیهانێكی باشتردا ئه‌نجامی بده‌م !!
قه‌ناعه‌ت كردنی دیندارانه به حه‌تمێتی شه‌رِی هه‌رمه‌جدۆن كه له عه‌قیده‌ی مه‌سیحیه‌كاندا سه‌ره‌تایه‌كه بۆ هاتنه خواره‌وه‌ی سه‌یدنا عیسا ، یه‌عنی رێگرتن له هه‌موو هه‌وڵێكی ئاشتیانه و له هه‌موو رێكه‌وتنێك كه ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌رِاست به تایبه‌تی فه‌له‌ستین هێدی بكاته‌وه ! بۆیه به پێی ئه‌و دیده دینیه‌ی پارێزگارانی ده‌روروبه‌ری جۆرج بۆش ده‌بێت ئه‌و ناوچه‌یه هه‌میشه له پشێوی و شه‌رِو ئاژاوه‌دا بێت ، ده‌بێت دوژمندارێتی نێوان عه‌ره‌ب و جوله‌كه له‌و ووڵاتانه‌دا هه‌میشه په‌ره بستێنێت ، چونكه ده‌سته‌به‌ر بوونی هه‌ر جۆره ئاشتیه‌ك له‌و ناوچه‌یه‌دا یه‌عنی دواخستنی شه‌رِی هه‌رمه‌جدۆن ! ئه‌مه‌ش یه‌عنی دواخستنی هاتنه خواره‌وه‌ی سه‌یدنا عیسا .. به پێچه‌وانه‌شه‌وه هه‌بوونی شه‌رِوشۆرِ ـ وه‌كو ئه‌و سه‌رچاوه ناوبراوانه جه‌ختی لێ ده‌كه‌نه‌وه ـ له سوودی دیندارانی مه‌سیحی و جوله‌كه‌یه چونكه په‌له له هاتنه‌خواره‌وه‌ی ئه‌و زاته پاكه ده‌كات !!