نێچیرڤان بارزانی عێراق بەبێ‌ هەرێم ناتوانێت نەوتی كەركوك رەوانەی دەرەوە بكات
09/12/2014 نوسەر: bzavpress

نێچیرڤان بارزانی عێراق بەبێ‌ هەرێم ناتوانێت نەوتی كەركوك رەوانەی دەرەوە بكات


 
نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی‌ كوردستان لە لەدیدارێكدا لەگەڵ كەناڵی بی بی سی رایگەیاندوە:" ئێستا حكومەتێكی نوێ لە بەغدا هەیە‌و سەرۆك وەزیرانێكی نوێ هەیە، لە سیاسەتی ئێمەشدا بووە كە كار لەگەڵ حكومەتی نوێی عێراق بكەین"
 
سەرۆكی حكومەتی هەرێم ئاماژەی بەوەشكردوە كە  ئێستا لە عێراق ئەولەویەتی كاری سەرەكی ئەوەیە كە چۆن شەڕی داعش بكەن و حكومەتی هەرێمی كوردستانیش بە هەمان شێوە.
 
سەبارەت بە هەناردەی نەوتی كەركوكیش نێچیرڤان بارزانی جەختیكردوەتەوە كە بەشێوەیەكی پراكتیكی عێراق بەبێ حكومەتی هەرێمی كوردستان ناتوانێ نەوتی كەركووك هەناردە بكات.
 
نێچیرڤان بارزانی رونیكردوەتەوە كە  هەرێم رۆژانە 250 هەزار بەرمیلی نەوت هەناردە دەكات، لە كەركوكیش 300 هەزار بەرمیلی نەوت رۆژانە بەرێگەی بۆری نەوتی هەرێم هەناردە دەكات.