10/12/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
یەكێتی و گۆڕان لەسەر سەرجەم پۆستە ئیدارەكان ڕێککەوتنەکەنیا واژووکرد
ئێوارەی ئەمڕۆ لەبارەگای مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان، هەریەكە لەبزووتنەوەی گۆڕان‌و یەكێتی نیشتیمانی كوردستان بە سەرپەرشتی هەریەك لەعومەری سەید عەلی‌و قادر حەمەجان عەزیز رێكەوتنی دابەشكردنی پۆستەكانی ئیدارەی سلێمانی‌و هەڵەبجەیان واژووكرد. بەپێی رێككەوتنەكە بۆ دوو ساڵی یەكەم پارێزگاری سلێمانی بۆ یەکێتی یەکلایی بووەوە و د.ئاسۆ فەرەیدوون کرایە پارێزگار. بۆ دوو ساڵی دووەمیش د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر پۆستەكە وەردەگرێت.
وەك لە رێككەوتنەكەدا ئاماژی پێدراوە، حكومه‌تی خۆجێی سلێمانی، حكومه‌تێكی بنكه فراوان دەبێت و له‌گشت لایه‌نه براوه‌كانی هه‌ڵبژاردنی 30/4/2014 پێكده‌هێنرێت، كه هه‌موو لایه‌نه‌كان به‌پێی به‌ركه‌وتی هه‌ڵبژاردن به‌شدار و هاوبه‌ش دەبن له‌به‌ڕێوه‌بردنی پارێزگای سلێمانی.
دەقی رێكکه‌وتننامه‌ی یه‌كێتی و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان
1- حكومه‌تی خۆجێی سلێمانی، حكومه‌تێكی بنكه فراوانه له‌گشت لایه‌نه براوه‌كانی هه‌ڵبژاردنی 30/4/2014 پێكده‌هێنرێت، كه‌هه‌موو لایه‌نه‌كان به‌پێی به‌ركه‌وتی هه‌ڵبژاردن به‌شدار و هاوبه‌شن له‌به‌ڕێوه‌بردنی پارێزگای سلێمانی.
2- پۆسته‌كانی پارێزگای سلێمانی و جێگره‌كانی، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی و جێگره‌كه‌ی، بریارده‌ری ئه‌نجومه‌ن، قائیمقامیه‌تی ناوه‌ند، پۆسته‌كانی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌و جێگره‌كانی، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی هه‌ڵه‌بجه و جێگره‌كه‌ی، بریارده‌ری ئه‌نجومه‌نی هه‌ڵه‌بجه و قائیمقامی هه‌ڵه‌بجه، ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی گه‌رمیان و ئیداره‌ی ڕاپه‌رین و جێگره‌كان به‌پێی هاوپێچی یه‌كه‌م دابه‌ش ئه‌كرێ، بۆ هه‌ر یه‌ك له‌گۆڕان و یه‌كێتی بۆماوه‌ی دوو ساڵ پاشان جێگۆركێیان پێ ئه‌كرێت.
3- كاندیدی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان بۆ دو ساڵ یه‌كه‌می پۆستی پارێزگای سلێمانی بریتیه له (د.ئاسۆ فه‌ره‌یدون علی ئه‌مین) كه‌له به‌رواری (11/12/2014) ده‌ست به‌كار ده‌بێت تا به‌رواری (9/8/2016)، كاندیدی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بۆ دوو ساڵی دوه‌م پۆستی پارێزگای سلێمانی بریتیه له (د.هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر) كه‌له به‌رواری (10/8/2016) ده‌ست به‌كار ده‌بێت تا به‌رواری (30/4/2018).
4- تا ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی خۆجێیه‌تی قه‌زاو ناحیه‌كان ، پۆسهتاكانی قائیمقام و به‌رێوه‌به‌ری ناحیه‌كان له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانیه‌وه داده‌نرێن به‌پێی هاوپێچی ( دوه‌م و سێ یه‌م)ی ئه‌م رێكه‌وتنه.
5- پۆسته‌كانی به‌رێوبه‌ره گشتیه‌كان به‌پێی هاوپێچی چواره‌م دابه‌ش ده‌كرێت به‌سه‌ر لایه‌نه‌كاندا.
6- ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی له‌گه‌ڵ ده‌ستبه‌كاربونی پارێزگار هه‌ڵده‌ستێت به‌جێبه‌جێ كردنی هاوپێچی (دوه‌م و سێیه‌م و چواره‌م و پێنجه‌م).
7- ماوه‌ی دوساڵ به دوساڵ كه‌له‌م رێكه‌وتنه‌دا هاتوه به‌مانی ئه‌وه‌یه كه دوساڵی یه‌كه‌م له 11/12/2014 تا 9/8/2016 ده‌بێت به دوساڵی دووه‌م له 10/8/2016 تا 30/4/2018 ده‌بێت.
8- بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و یه‌كێتی له‌رێگه‌ی لیژنه‌یه‌كی هاوبه‌شه‌وه گفتوگۆ له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی تر ده‌كه‌ن بۆ دیاری كردنی پشهكهكانیان و هاوبه‌شی كردنیان له‌حكومه‌تی خۆجێیه‌تی سلێمانی.
9- گۆرانكاری له به‌رێوبه‌ره‌كانی پۆلیسدا به‌پێی رێكه‌وتنی پێشوه‌خت له‌نێوان هه‌ردولا ئه‌نجام ئه‌درێ و ده‌ستپێكه‌كه‌ی به‌م گۆڕانكاریانه ده‌ستپێ ئه‌كات، وه‌ك لههاوپێچی پێنجه‌مدا هاتوه.
10 - ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی هه‌ڵده‌ستێت به‌پێدا چونه‌وه به‌سه‌رجه‌م به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كان به‌ئه‌نجامدانی گۆرانكاری تیایدا به‌پێ رێكاره یاسای و ئیداریه‌كان.
11 زانكۆ‌و په‌یمانگاكان و راگرایه‌تی ده‌سته سه‌ربه‌خۆكان و ئه‌و فه‌رمانگانه‌ی له‌ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌لاتی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانن به‌پێی یاسا له‌سه‌ر بنه‌مای لێهاتوی و سیڤی و ده‌رفه‌تی یه‌كسان رێكدهخرینهوهو داده‌نرێن.
12 ئه‌م رێكه‌وتنه له‌ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی دهخوێنریتهوهو په‌سه‌ند ده‌كرێت و ئه‌نجومه‌نی حكومه‌تی هه‌رێم پابه‌نده به‌جێبه‌جێكردنی ته‌واوی رێكه‌وتنه‌كه.