18/06/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
نائومێدی
وه‌رزی ته‌مه‌نم تێپه‌ڕی
زه‌ردبوو دره‌خی ئاواتم
ئاونگی عیشقێ نه‌باری
بهسهرباخچهی دڵی ماتم
ئێواره‌یه‌ك خوَمم نه‌دی
عاشق به‌نیگای زهردهڕ
ههرئاشنا به‌شه‌وه زه‌نگ و
له‌گه‌ڵ مانگ و ئه‌ستێره شه‌ڕ
ئێستا وه‌ك مه‌لێكی ته‌ریو
هێلانه‌ی خوَم نادوَزمهوه
ئاسمانیش لێم وه‌ڕس بووه
به‌م هه‌موو ژان و خه‌مه‌وه
بارانی شادی قاتیه
بوَ سه‌ر مه‌زرای دڵی تینووم
په‌ل ئهكوتم بوَ ئامێزی خه‌م
تا لهكوَشی ئه‌وا بنووم
وه‌ره ئه‌ی هاوڕێی مناڵیم
فرمێسكی ئاشنا به‌چاوم
به‌ته‌نهایی جێم مه‌هێڵه
هه‌تاكو له‌ژینا ماوم
به‌بێ توَ ئارام ناگرم
توَ هاوده‌می ڕازهكانمی
من دره‌ختێكی به‌هاریم
توَ شكوَفهی لقهكانمی
ته‌نیایم بوَته ڕوبارێ
هاژه‌ی دێ له‌خه‌م و ژانا
لێوانه پێكی حه‌سره‌تم
له‌گه‌ڵ فرمێسك و گریانا
به‌ده‌ست و په‌نجه‌ی ته‌زیوم
خه‌نده‌ی گوڵ نانوسرێته‌وه
دره‌ختی شادی ووشك بووم
زوَر مه‌حاڵه بژێته‌وه
كهشووشهی په‌نجه‌ره‌ی هیوام
به‌ده‌ستی به‌دبه‌ختی شكا
دووا تنوَكی نائومێدی
بهسهرگهلاَی عومرم تكا
چوَن بتوانم به‌م هه‌سته‌وه
گوێ له‌ترپه‌ی باران بگرم
پێمخوشه له‌گه‌ڵ فرمێسكا
له‌ژووانی خهمێكا بمرم..