دەگريم
دەگريم نازانم بۆچی
دەگريم بێ ئەوەی ئەسرینم لەچاوان ببارن
بێ ئەوەی ناڵە وهاوارم بێ
دەگريم لەدڵەوە
لەناخەوە
بەدڵ نەك بەچاوو فرمێسك
دەگريم بۆ دوا ڕۆژ
نەك بۆ دونیا وژیان
دەگريم بەكول ، بە دڵ ، بەهەست و هۆش ،
بە ئەقل و تێگەیشتن
لەبەر چارەنووس
نەك لەبەر دونیا و پارە و ، چەپكە گوڵ
دەگريم پڕ بەدڵ
دەگريم لەبەر خوا
نەك لەبەر خۆم
دەگريم لەبەر ئەوەی چارەنووسم نادیارە
ژیانی دوا ڕۆژم زۆر ئاڵۆز وتالە
دەگرێم لەبەر گوناه وتاوانەكانم
دەزانم چەند خراپ وبێ فرمانم
چەند بێ كارو كردەوەی چاكو جوانم
دەگريم بەدڵ وبەكوڵ
ئەسرین دەڕێژم تادەم نێژن
لەبەر خوا دەگرێم
دەپارێمەوە ، دەكڕوزێمەوە
تا دەگەم بەهیواو ئاواتەكانم
لە دونیا و دوارۆژ
رەزامەندی خوا بەدەست دێنم ..