10/12/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
قاسم سولێمانی پێشێلی بڕیاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی كردووه
رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان رایگه‌یاند كه به‌پێی ئه‌و وێنه‌و تۆماره ڤیدیۆیانه‌ی كه له‌سه‌ر قاسم سولێمانی فه‌رمانده‌ی سوپای قودس له‌ناو عیراقدا بڵاوبوونه‌وه، ناوبراو پێشێلی بڕیاری (رێگریكردن له سه‌فه‌ر)ی كردووه كه له‌ساڵی 2007ه‌وه به‌سه‌ریدا سه‌پێندراوه.
تیمی چاودێری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ گه‌مارۆ سه‌پێندراوه‌كانی سه‌ر ئێران له‌راپۆرتێكدا كه ئاژانسی رۆیته‌رز گواستیۆتیه‌وه ئاشكرایكردووه كه جه‌نه‌ڕاڵ قاسم سولێمانی فه‌رمانده‌ی سوپای قودس له‌چه‌ندین بۆنه‌دا وێنه‌و توماری ڤیدیۆیی هه‌یه و واده‌رده‌كه‌وێت كه له‌عیراق دایه، وتیشی: ئه‌وه پێشێل كردنی رێگریكردن له‌سه‌فه‌رو ته‌جمید كردنی پاره‌كانیه‌تی كه له‌ساڵی 2007ه‌وه له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی ئاسایشه‌وه سه‌پێندراوه.