10/12/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
دوو داوای یاسایی له‌سه‌ر سه‌نوسه‌ری بزاڤ تۆماركرا
له‌دوو لایه‌نی جیاوه، دوو داوای یاسایی له‌سه‌ر دلێر عه‌بدوڵڵا سه‌رنوسه‌ری گۆڤاری بزاڤ تۆماركرا.
ئه‌مرۆ سێ شه‌ممه دوو داوای یاسایی له‌سه‌ر دلێر عه‌بدوڵڵا سه‌رنوسه‌ری گۆڤاری بزاڤ تۆماركراو ناوبراو وته‌ی خۆی پێشكه‌شی دادوه‌ر كرد.
له‌وباره‌وه دلێر عه‌بدوڵڵا رایگه‌یاند كه داوای یه‌كه‌م له‌سه‌ر سكاڵایه‌كی پارتی بوو له‌باره‌ی ئه‌و راپۆرته‌ی له‌ژماره 11ی گۆڤاری بزاڤ بڵاوكرایه‌وه كه باس له وه‌رگرتنی 92 ملیۆن دۆلار ده‌كات بۆ پێشمه‌رگه‌و به‌كارهێنانی بۆ لایه‌نێكی دیاریكراو، داوای دووه‌میش له‌سه‌ر بڵاوكردنه‌وه‌ی وتاری رۆژنامه‌نووسێكی وه‌رزشی بوو له ژماره‌یه‌كی رۆژنامه‌ی یاری پاشكۆی رۆژنامه‌ی ده‌ستوور له‌ساڵی 2011.
ئه‌مه سێهه‌مین جاره سه‌رنوسه‌ری گۆڤاری بزاڤ له‌سه‌ر سكاڵای لایه‌نه‌كان بانگهێشتی بنكه‌ی پۆلیس‌و دادگا ده‌كرێـت.
د.ع