12/12/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
ئەندامێكی سەركردایەتی یەكێتی دەبێتە وتەبێژی سەرۆك کۆماری عێراق
خالید شوانی ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی نیشتیمانیی كوردستان و ئەندامی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقی لەلیستی هاوپەیمانی كوردستانی بووە ووتە بێژی فەرمیی سەرۆكایەتی كۆماری عێراق .
بەگوێرەی ڕاگەیەنراوێكی سەرۆكایەتیی كۆمار, دكتۆر. فوئاد مەعصوم سەرۆك كۆماری عێراق بەفەرمی خالیدی شوانی ڕاسپاردووە بۆ ئەوەی كەوەك ووتە بێژی فەرمی سەرۆكایەتی كۆمار دەستبەكار بێت.