12/12/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
سه‌رنوسه‌ری گۆڤاری بزاڤ ده‌ستبه‌سه‌ركرا
ئه‌مرۆ بێئاگاداركردنه‌وه دلێر عه‌بدوڵڵا سه‌رنوسه‌ری گۆڤاری بزاڤ ده‌ستبه‌سه‌ركرا.
ئه‌مرۆ پێنج شه‌ممه دلێر عه‌بدوڵڵا سه‌رنوسه‌ری گۆڤاری بزاڤ له لایه‌ن كه‌رتی پۆلیسی رزگاری بێ ئاگاداركرنه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا
.
له‌وباره‌یه‌وه دلێر عه‌بدوڵڵا به بزاڤ پرێس،ی راگه‌یاند بانگێشتی كه‌رتی پۆلیسی رزگاری كراوه‌و ده‌تسبه سه‌ركراوه‌بێ ئه‌وه‌ی پیش وه‌خت ناوبراو ئاگاداربكه‌نه‌وه.!
له‌سه‌ر سكاڵایه‌كی پارتی دیموكراتی كوردستان بووه
ووتیشی" تا رۆژی یه‌ك شه‌ممه ده‌ستبه‌سه‌رده‌كرێت و دواتر ره‌وانه‌ی هه‌ولێر ده‌كرێت."
هه‌روه‌ها راوێژكاری یاسایی گۆڤاری بزاڤ رایگه‌یاند" كه پێی یاسا ده‌بێت پێش وه‌خت ئاگاداركردنه‌وه هه‌بێت به‌لاَم به هیچ شێوه‌یه‌ك ئاگاداركردنه‌وه‌یه‌ك نه‌بووه ئه‌مه‌ش ته‌واو پێچه‌وانه‌ی یاسایه.!