13/12/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
ناوەند بەشێك لە سزا ئابووریەكانی سەر هەرێمی لابرد
ئەحمەد حاجی رەشید دەڵێت: بەشێوەیەكی ناڕەسمی دوو كۆپی پرۆژ یاسای بودجەی ٢٠١٥ی عێراقمان بەدەست گەیشتووە، كۆپی یەكەمی پرۆژەكە سزاكانی سەر هەرێمی تێدایە، بەڵام كۆپی دووەمی پرۆژەیاساكە كە بەدەستمان گەیشتوە بەشێك لەسزاكانی سەر هەرێم لابراوە یان گۆڕدراوە، بەشێك لەبڕگەكانیش وەك خۆی دانراونەتەوە.
بڕیاردەری لیژنەی دارایی نوێنەران ئاماژەی بەوەشداوە هەركاتێك بەڕەسمی كۆپی پرۆژە یاساكەیان پێ گەیشت لایەنە كوردستانیەكان كۆدەبنەوە، دەڵێت: ئەوەی ئێستا لەبەردەستماندایە ناڕەسمییەو باوەڕپێكراو نییە، بەپێی ئەو بەدواداچونانەشی بۆ پرۆژە یاسای بودجەی 2015 كردووەمانە چاوەڕوان دەكرێت لەكۆتای ئەم مانگەدا پرۆژەكە بگاتە ئەنجومەنی نوێنەران.