13/12/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
هەرێمی كوردستان پلانی هەیە بەنەوت پشتیوانی شەڕی داعش دەكات
رۆژنامەی " وۆرلد تریبۆن" ی ئەمریكی لەژمارەی خۆیدا هەواڵێكی بڵاوكردۆتەوەو تێیدا ئاماژەی بەوكردووە، هەرێمی كوردستان پلانی هەیە ئاستی هەناردەكردنی نەوتی بەرز بكاتەوە تاكو پشتیوانی شەڕی گروپە چەكدارەكانی داعشی پێبكات.
بەپێی زانیارییەكانی رۆژنامەی ناوبراو بێت، هەرێمی كوردستان لەهەوڵدایە ئاستی هەناردەكردنی نەوتی بۆ (400) هەزار بەرمیل نەوت لەسەرەتای ساڵی داهاتوو بەرز بكاتەوەو بۆ سێ مانگی یەكەمی سەرەتای ساڵی ئایندەش ئاستەكە بۆ (500) هەزار بەرمیل نەوت بەرز بكاتەوە.