13/12/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
سەرنوسەری گۆڤاری بزاڤ بۆ دەستگیرکراوە
ماوەی دوو ڕۆژە سەرنوسەری گۆڤاری بزاڤ لە زیندان دەسگیرکراوە و بە پێی بڕیارێکی گوماناوی دادوەرێکی هەولێر چەند ڕۆژێکی تر لە زیندان دەمێنێتەوە، لە کاتێکدا مادەی ٩ی یاسای ڕۆژنامەگەری گرتنی تێدا نییە.
دەسگیرکردنی سەرنوسەری گۆڤاری بزاڤ لەسەر داوایەکی جێگری سەرۆکی پەرلەمانە لە بارەی ئەو گەنجەی چەند ساڵێك پێش ئێستا کوشتی، لە کاتێکدا دەبوو ئەو بەرپرسە زیندانی بکرایە نەك ڕۆژنامەنووس کە ڕاستیەکانیی دەرخستووە.
لەم بارەیەوە راویژكاری یاسای گۆڤاری بزاڤ رایگەیاند: بێ ئاگادارکردنەوەی دادگا دلێر عبدالله دەستگیر کراوە لەکاتێکدا بەپێی ماددەی 9 ی رۆژنامەگەری رۆژنامەنووس نابێت بگیرێت.
دەشڵێت بەبەرێز دادوەرم وتووە بەپێی ماددەی 9 نابێت رۆژنامە نووس بگیرێت، بەڵام دادوەر وتوویەتی "ئەمر لەدادگای هەولێرەوە هاتوە".