ئەمریكا‌ یەكێتی‌و پارتی لە لیستی تیرۆر دەردەهێنێت
13/12/2014 نوسەر: bzavpress

ئەمریكا‌ یەكێتی‌و پارتی لە لیستی تیرۆر دەردەهێنێت

برێت ماكگۆرك جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریكا لە لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر ئاشكرا كرد كەكۆنگرێسی ئەمەریكا بە فەرمی ناوی پارتیی دیكموكراتی كوردستان و یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانی لە لیستی رێكخراوە دیاریكراوەكان دەرهێنا.
 
جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریكا رایدەگەیەنێت كە بڕیارێكی نادپەروەرانە بوو كە ژمارەیەكی زۆر لە كوردەكان بە هۆی ئەو بڕیارەی پێشووەوە لە وەرگرتنی ڤیزای 
ئەمەریكا بێبەش دەكران.