14/12/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
ئایا گۆڕان كه‌وته داوه‌كه‌وه؟
ئه‌و كاته‌ی پشتگیریی دوكتۆر هه‌ڤاڵم ده‌كرد له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ڕاستگۆ بم له‌گه‌ڵ خۆم كاتێك ڕه‌خنه له رۆژئاوا‌و له ده‌سه‌ڵاتدارانی وڵاتانی ئیسلامی ده‌گرم كه ڕیگه ناده‌ن ئیسلامییه‌كان ده‌سه‌ڵات بگرنه ده‌ست ئه‌گه‌ر زۆرینه‌ی ده‌نگیشیان هێنابێت. ئه‌مه بنه‌مایه‌كه پێویسته له‌به‌رچاومان بێت ئه‌گینا مه‌سه‌له‌ی هاوپه‌یمانیی موعاره‌زه به‌ڵگه نییه له‌سه‌ر كاری سێ حزبه‌كه‌ی موعاره‌زه:
-ڕه‌خنه‌ی لایه‌نگرانی دوو حزبه ئیسلامییه‌كه له گۆڕان كه به‌ته‌نیا له‌گه‌ڵ پارتی كۆده‌بووه‌وه سه‌باره‌ت به پێكهێنانی حكومه‌ت له‌جێی خۆی نه‌بوو. گۆڕان ده‌نگی زۆری هێناوه‌و ناچار نییه خاوه‌ن ده‌نگه كه‌مه‌كان له‌گه‌ڵ خۆی به‌رێت.
-دواتریش ڕه‌خنه‌ی لایه‌نگرانی گۆڕان له دوو حزبه ئیسلامییه‌كه كه ده‌نگیان بۆ نه‌دا سه‌باره‌ت به پرسی پارێزگای سلێمانی به به‌ڵگه‌ی هاوپه‌یمانیی موعاره‌زه له‌جێی خۆی نه‌بوو چونكه گۆڕان خۆی پێشتر ئه‌و هاوپه‌یمانییه‌ی نه‌خسته كار.
-ئێستاش ڕه‌خنه‌ی لایه‌نگرانی دوو حزبه ئیسلامییه‌كه له گۆڕان كه به‌شی كه‌می له كێكه‌كه‌ی پارێزگای سلێمانیی بۆ داناون له‌جێی خۆی نییه چونكه خۆیان رێگه‌ی بێلایه‌نییان گرتبووه‌به‌ر، كاڵاش به‌پێی باڵایه.
ئه‌وه‌ی له‌و هه‌موو كه‌ینوبه‌ینه خراپتره دوو شتن؛ یه‌كه‌میان ئه‌وه‌ی زووتر باسم كردبوو كه هه‌ڵه‌ی دوو حزبه ئیسلامییه‌كه بوو، ئه‌ویش هه‌قنه‌دان بوو به دوكتۆر هه‌ڤاڵ كه خاوه‌نی ده‌نگی زۆرتر بوو، دوومیشیان ئه‌وه‌ی ئێستا گۆڕان كردوویه‌تی، پێكه‌وه له‌گه‌ڵ یه‌كێتی، كه كوته‌كی بێهیوایی بوو له كه‌سانی سه‌ربه‌خۆی به‌توانا درا. ئه‌وه‌ی پارتی‌و یه‌كێتی تا ئێستا كردوویانه دانانی كه‌سانێك بوو له حزبی خۆیان له گه‌وره‌ترین به‌ڕێوه‌به‌رێتییه‌وه تا بچووكترین قوتابخانه‌و بێبه‌شكردنی كه‌سانی سه‌ربه‌خۆی به‌توانا. ئێستا به‌م دابه‌شكردنه‌ی فه‌رمانگه‌كان گۆڕان هه‌مان سیاسه‌تی یه‌كێتی‌و پارتی پیاده ده‌كات، واته دوورخستنه‌وه‌ی كه‌سانی سه‌ربه‌خۆی به‌توانا‌و جاڕدانه به‌ناو كوردستان كه ((ئه‌گه‌ر سه‌ر به لایه‌نێك نه‌بی بۆت نییه ببیته به‌ڕێوه‌به‌ر ئه‌گه‌ر شانی لێهاتوویت له ئاسمانیش بدات)). تازه ته‌واو! به‌حزبیكردنی به‌ڕێوه‌به‌رێتییه‌كان بوو به نه‌ریتێكی سیاسیی قبووڵكراو.
ڕه‌نگه گۆڕان هه‌وڵ بدات كه‌سانی شیاوی سه‌ربه‌خۆ بدۆزێته‌وه بۆ ئه‌و پۆستانه، ئه‌مه‌ش زه‌ره‌ر ده‌هێنێته سه‌ر نیوه، به‌ڵام ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر هه‌موو خاوه‌ن پۆسته‌كان سه‌ربه‌خۆ بن، زۆر كه‌س ئه‌وانه وه‌كو سه‌ربه‌خۆ ته‌ماشا ناكه‌ن‌و تازه له مێشكی خه‌ڵك ده‌چه‌سپێت كه پۆست بۆ حزبه‌و تازه زاراوه‌ی ((كه‌سی سه‌ربه‌خۆی لێهاتوو)) ده‌بێته چیرۆكێكی زمانی زوو.
ئه‌و نه‌ریته له‌وه‌ی پارتی‌و یه‌كێتیش خراپتره چونكه ده‌كرا وه‌زیرێكی سه‌ر به یه‌كێك له‌و دوو حزبه، یان هه‌ر حزبێكی تر، له‌سه‌ر بناغه‌ی لێهاتوویی داكۆكیی زۆر له‌سه‌ر كه‌سێك بكات كه ببێته به‌ڕێوه‌به‌ر ئه‌گه‌رچی سه‌ربه‌خۆ بێت، به‌ڵام تازه به‌م به‌شكردنه حزبییه ئه‌و تاڵه ده‌زووه‌ش نه‌ما.