فۆتۆ : ڕاگه‌یاندنی په‌روه‌رده و زانسته مرۆڤایه‌تییه‌كان
دوای ئه‌وه‌ی له ڕۆژی شه‌ممه 2014/12/13 مامۆستا ڕه‌سول حه‌سه‌ن كه مامۆستای به‌شی بنه‌ماكانی ئایینه له زانكۆی هه‌ڵه‌بجه له‌لایه‌ن به‌رپرسێكی ئیداری پارێزگای هه‌ڵه‌بجه هێرشی كرایه سه‌ر به‌لێدان و قسه‌ی ناشیرین به‌م مامۆستایه . ئهمرۆِ وه‌ك پاڵپشتی و ئیدانه كردنی ئه‌و كاره قێزه‌ونه مامۆستایان و خوێندكارانی فاكه‌ڵتییه‌كه گردبوونه‌وه‌یه‌كیان له‌ناو فاكه‌ڵتی په‌روه‌رده و زانسته مرۆڤایه‌تییه‌كان ئه‌نجامدا .
مامۆستایان و خوێندكارانی فاكه‌ڵتی په‌روه‌رده و زانسته مرۆڤایه‌تییه‌كان هاوهه‌ڵوێستی و پشتگیری خۆیان بۆ مامۆستای ناوبراو دووپات كرده‌وه .
مامۆستا ڕه‌سوڵ حه‌سه‌ن مامۆستای به‌شی بنه‌ماكانی ئایینه له فاكه‌ڵتی په‌روه‌رده و زانسته مرۆڤایه‌تییه‌كانی سه‌ر به زانكۆی هه‌ڵه‌بجه و خه‌ڵكی ده‌ره‌وه‌ی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌یه و له‌ئێستادا دانیشتووی ناو شاری هه‌ڵه‌بجه‌یه له گه‌ڕه‌كی كیمیابارانی دوو ، ناوبراو بۆ مه‌به‌ستی به‌رگری كردن له موڵكی گشتی هاوڕا له‌گه‌ڵ دانیشتوانی ئه‌و گه‌ڕه‌كه به‌نیازی سه‌وز كردنی زه‌وییه‌ك بوون كه شاره‌وانی ئه‌و زه‌وییه‌ی بۆ دروست كردنی باخچه‌یه‌ك ته‌رخان كردبوو ، بهلاَم به‌رپرسێكی ئیداری شاره‌كه كه به‌ڕێوه‌به‌ری كتێبخانه‌ی گشتییه به‌نیازی داگیركردنی ئه‌و موڵكه گشتییه بووه دوێنێ په‌لاماری مامۆستای ناوبراوی داوه و به ئهشنكهنجه سوكایه‌تی پێ كردن ویستوویه‌تی پهشمیانی بكاته‌وه و ده‌ست له سه‌وز كردنی ئه‌و زه‌وییه هه‌ڵبگرێت .