15/12/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
بەهێزترین سوپاکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دیاریکرا
بەپێی راپۆرتێك سوپای توركیاو سوپای ئیسرائیلو سوپای میسر بەهێزترین سوپاكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستن.
گۆڤاری بێزنس ئەنسایدر ئەمریكی لەڕاپۆرتێكدا بەهێزترین سوپاكانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی بڵاوكردەوە كە پشتی بەستووە بەكۆمەڵێك پێوەر، لەوانە ژمارەی سەربازو جۆری ئەو چەكانەی لەبەردەستیاندایە.
بەپێی راپۆرتەكە ڕیزبەندی بەهێزترین سوپاكانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بریتین لە:
١- سوپای توركیا
٢- سوپای ئیسرائیل
٣- سوپای میسر
٤- سوپای ئێران
٥- سوپای سعودیە
٦- سوپای سوریا
٧- سوپای ئیمارات
٨- سوپای یەمەن
٩- سوپای ئوردن
١٠- سوپای سوپای عێراق