سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق سەردانی تاران دەکات
15/12/2014 نوسەر: bzavpress

سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق سەردانی تاران دەکات

بڕیارە رۆژی سێشەممەی ئایندە سەلیم جبوری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەسەردانێكی 3 رۆژە بگاتە تاران.

لەو سەردانەدا كە باس لە بەهێزكردنی پەیوەندییەكانی نێوان بەغدا و تاران دەكرێت، جبوری لەگەڵ حەسەن روحانی سەرۆك كۆمارو عەلی لاریجانی سەرۆكی ئەنجومەنی شوراو محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران و ژمارەیەك لێپرسراوی دیكەی ئەو وڵاتەدا كۆدەبێـەوە.
چاوەڕوان دەكرێت دۆسێی تێرۆر و چۆنێتی بەرەنگاربوونەوەی تاقمی چەکدارانی داعشیش تەوەرێكی دیاریی گفتوگۆی نێوان سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و لێپرسراوانی ئێران بێت.