ئەمریكا عێراق پڕ چەك دەكات
15/12/2014 نوسەر: bzavpress

ئەمریكا عێراق پڕ چەك دەكات

كەناڵی فۆكس نیوزی ئەمریكی لەزاری جۆن كێربی وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریكاوە بڵاویكردەوە،"چاوەڕوان دەكرێت سەرەتای ساڵی داهاتوو 250 ئۆتۆمبێلی دژە تانك كە زرێپۆشیان لەسەرە رەوانەی عیراق بكرێن".

وتەبێژەكەی وەزارەتی بەرگری ئەمریكا، ئاماژەی بەوەشداوە" ئەو ئۆتۆمبێلە زرێپۆشانە دژە تانكن و مین و بۆمبی چێنراو كاریان لێناكات و بۆ شەڕی دژ بەداعش دەدرێتە حكومەتی عێراق".