15/12/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
سەرنوسەری گۆڤاری بزاڤ ئازاد کرا
دوای ئەوەی دلێر عه‌بدوڵڵای سەرنوسەری گۆڤاری بزاڤ له‌سه‌ر بڵاوكردنه‌وه‌ی بابه‌تێك له‌ژماره 5ی گۆڤاره‌كه‌یدا داوای یاسایی له‌سه‌ر تۆماركرا، بۆ ماوەی چەند ڕۆژێك دەستبەسەرکرا، ئەمڕۆ ئازاد کرا.
لەبارەی ئازادکردنەکەیەوە دوێنێ محه‌مه‌د سالار (پاشا) راوێژكاری یاسایی گۆڤاره‌كه لە لێدوانێکیدا بۆسایتی ئاوێنە ڕایگەیاند بوو : دلێر عەبدوڵڵا به‌كه‌فاله‌ت له‌هه‌ولێر ئازاد دهكهنو داواش ده‌كه‌ین دۆسیه‌كه ره‌وانه‌ی دادگای سلێمانی بكرێته‌وه، چونكه شوێنی ده‌رچوونی گۆڤاره‌كه سلێمانی".