16/12/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
مایكڵ فالۆن: سەدان سەرباز ڕەوانەی هەرێم و بەغدا دەکەین
مایکل ڤالۆن وەزیری بەرگری بەریتانیا رایگەیاند وڵاتەکەی سەدان سەرباز رەوانەی عێراق دەکات بەمەبەستی مەشقکردن بەھێزی پێشمەرگەی کوردستان و ھێزەکانی سوپای عێراق و ئامادەکردنیان بۆ روبەروبوونەوەی داعش.
وه‌زیری به‌رگریی به‌ریتانیا ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه له‌و ژماره سه‌ربازه‌ی مانگی داهاتوو ڕه‌وانه‌ی ناوچه‌كه‌ی ده‌كه‌ن بۆ پاڵپشتی ئه‌و 50 سه‌ربازه‌ی وڵاته‌كه‌ی كه له ئێستادا ڕاهێنان به‌هێزی پێشمه‌رگه ده‌كه‌ن، تیمی ئاماده‌یی جه‌نگ و هێزپارێزیان له‌گه‌ڵدا ده‌بێت، به‌ڵام ئه‌و هێزانه به‌شداری هیچ شه‌ڕ و پێكدادانێك ناكه‌ن، به‌ڵكو له هه‌ندێك دۆخی پێویستدا ئه‌و سه‌ربازه به‌ڕیتانییانه ده‌پارێزن كه مه‌شق به‌هێزه‌كان ده‌كه‌ن.