یاسای ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان هەمواركرایەوە
17/12/2014 نوسەر: bzavpress

یاسای ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان هەمواركرایەوە


سەعات 10:30ی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ 16/12/2014 بە سەرۆكایەتیی د.یوسف محەمەد صادق سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان ‌و ئامادەبوونی د.جەعفەر ئیبراهیم ئیمینكی جێگری سەرۆكی پەرلەمان ‌و فەخرەدین قادر عارف سكرتێری پەرلەمان، دانیشتنی ژمارە (16)ی ئاسایی خولی گرێدانی ساڵی دووەم لە خولی چوارەمی هەڵبژاردن بەڕێوەچوو.
بەرنامەی كاری دانیشتنەكە دوو خاڵ بوو، بەپێی خاڵی یەكەمی بەرنامەی كار كە بریتی بوو لە خوێندنەوەی یەكەم بۆ پڕۆژە بڕیار ‌و یاسایانە (پڕۆژە یاسای ئامادەكردنی پڕۆژەی دەستووری هەرێمی كوردستاتن-عیراق بۆ راپرسی، پڕۆژە بڕیاری ماف ‌و ئیمتیازاتی پێشمەرگە ‌و كەسوكاری شەهیدان، بڕیاری بەخشینی پێشمەرگە ‌و هێزەكانی ناوخۆ لە قیستی پێشینەكانی خانووبەرە ‌و هاوسەرگیری، بڕیاری هەژماركردنی یەك ساڵ خزمەت (قیدەم) بۆ پێشمەرگە ‌و ئەو ئەفسەرانەی لە بەرەكانی شەڕدان، یاسای هەمواركردنەوەی خزمەت ‌و خانەنشینیی هێزەكانی ناوخۆ ژمارە (18)ی ساڵی 2011، یاسای هەمواركردنی سێیەمی یاسای ژمارە (9)ی ساڵی 2007 یاسای ماف ‌و ئیمتیازاتی كەسوكاری شەهیدان ‌و ئەنفالكراوان لە هەرێمی كوردستان، یاسای هەمواری یەكەمی یاسای  چاودێریی كەمئەندام ‌و خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان ژمارە (22)ی  ساڵی 2011، یاسای بەڕێوەبردن ‌و پاراستنی ئاو لە هەرێمی كوردستان-عیراق، یاسای ئەندامی چاودێریی پەرلەمانی كوردستان، یاسای دیكۆمێنتپارێزی لە هەرێمی كوردستان-عیراق، یاسای ناوەندی پاراستنی دەسنووسەكانی كوردستان، یاسای بیمەی كشتوكاڵی، یاسای نەبڕینی مووچەی تاقانە)، لەلایەن لیژنەی كاروباری یاسایییەوە خوێندنەوەی یەكەمیان بۆ كرا و ئاراستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمان كران ‌و سەرۆكی پەرلەمانی كوردستانیش ئاراستەی لیژنە پەیوەندیدارەكانی پەرلەمانی كردن بۆ تاووتوێكردنیان ‌و ئامادەكردنی راپۆرتی لیژنە پەیوەندیدارەكان لە بارەیانەوە بۆئەوەی لە داهاتوودا بخرێنە بەرنامەی كاری دانیشتنەكان بەمەبەستی گفتوگۆكردنیان ‌و پەسندكردنیان.
سەبارەت بە خاڵی دووەم ‌و كۆتایی بەرنامەی كاریش كە بریتی بوو لە گفتوگۆكردن لەسەر پڕۆژە یاسای هەمواری دەیەمی یاسای ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان ژمارە (3)ی ساڵی 1992ی هەمواركراو، دوای خوێندنەوەی دەقی پڕۆژە یاساكە ‌و راپۆرتی لیژنەی كاروباری یاسایی لەبارەیەوە، مادەی یەكەمی پڕۆژە یاساكە كە تیایدا داوای هەمواركردنەوەی بڕگەی دووەمی مادەی نۆیەمی یاساكە كرابوو كە باس لە زیادكردنی وەزیرێكی تری هەرێم بۆ كابینەی هەشتەمی حكومەتی هەرێم دەكات، ژمارەیەك لە ئەندامانی پەرلەمان سەرنج ‌و تێبینی ‌و پێشنیازەكانی خۆیان لەسەر مادەكە خستەر‌و‌و، ، پاشان لەلایەن سەرۆكی پەرلەمانەوە مادەكە وەك ئەوەی كە لە پڕۆژە یاساكەدا هاتبوو كە تیایدا