18/12/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
ڕه‌وشته‌کانی ئینسان له چییه‌وه هه‌رده‌قوڵن؟!
دوای وردبوونه‌وه‌و تێڕامان له مانا‌و واتاكانی ڕه‌وشت، ئه‌وه‌مان بۆ
ئاشكرا ده‌بێت كه‌وا تێكڕای ڕه‌وشته‌كان هه‌رقوڵاوی سێ شتن، كه بریتین
له (بیر، فیتڕه‌ت و ویژدانی ئینسان، ئیمان). هه‌موو ئه‌مانه‌ش به‌خشی
خودان كه خوا له میهره‌بانی خۆیه‌وه به ئینسانه‌كانی به‌خشیوه، چونكه
هه‌ر خوایه كه نیعمه‌تی ئه‌قڵی به ئینسان داوه، تاكو پێی بیر
بكاته‌وه و په‌ی به‌شته‌كان به‌رێت، وه هه‌ر خوایشه كه فیتڕه‌تی
سه‌لیمی له ئینساندا ڕواندووه‌و ویژدان و هه‌ست و نوسته‌كانی تیا
چاندووه، پاشان پێغه‌مبه‌رانی بۆ ناردوون تا ئه‌حكام و شه‌ریعه‌تی خوایان
پێ بناسێنن، پاشان ڕاسته‌ڕێ ببن و ساڵح و به‌ره‌و خوا بچن.
ڕه‌وشته‌كان له كێوه‌ی ئه‌م سێ چه‌مكه هه‌رده‌قوڵن؟
ئه‌ڵێین: چه‌مكه‌كان به‌م شێوه‌ن:
یه‌كه‌م: بیری ئینسان:
چونكه تێكڕای ڕه‌وشت و خه‌سڵه‌ته په‌سنده‌كانی ئینسان، هه‌میشه
پشتگیری بیر‌و هیزری ئه‌و ئینسانه ده‌كه‌ن و ده‌ستخۆشییان لێده‌كه‌ن، بۆیه
هه‌میشه ده‌گه‌ڵ یه‌ك چاكوچۆنی و كاكه‌و براله‌یه‌كیان هه‌یه. بۆیه
ده‌بینین كه خوخده‌و خه‌سڵه‌ته ناپه‌سنده‌كانی ئینسان هه‌میشه له‌گه‌ڵ
ئه‌قڵدا ناكۆكن و دژی یه‌ك ده‌وه‌ستنه‌وه. بۆیه خوا ئه‌قڵی گێڕاوه به
كوێخای ئینسان، به جۆرێك هه‌ر گرفتێك له ژیانی ئینساندا درووست ببێت
ئه‌وا ئه‌قڵی سه‌لیم دێ وه‌فریای ده‌كه‌وێ‌و مشووری ده‌خواو له گرفت و
چۆرتمێی ده‌رباز ده‌كات.. بۆیه خوای گه‌وره هه‌میشه موخاته‌به‌ی ئه‌قڵی
به‌نده‌كانی كردووه‌و ده‌كات، له وانه ده‌فه‌رموێت: أَفَلا تَعْقِلُونَ، لَعَلَّكُمْ تَعْقِلُونَ، إِنْ كُنْتُمْ تَعْقِلُونَ، أَفَلَمْ تَكُونُوا تَعْقِلُونَ، لِقَوْمٍ يَعْقِلُونَ، فَهُمْ لا يَعْقِلُونَ، وَأَكْثَرُهُمْ لا يَعْقِلُونَ، وَمَا يَعْقِلُهَا إِلَّا الْعَالِمُونَ ... هتد.
دووه‌م: فیتڕه‌ت و ویژدانی ئینسان:
چونكه فیتڕه‌ت و ویژدانی ئینسان به چه‌شنێكن كه هه‌میشه مه‌یل
به‌لای چاكاندا بكه‌ن و تۆزقاڵێك لا وه‌لای خراپان نه‌كه‌نه‌وه، بۆیه
هه‌میشه پاڵیان بۆ جوامێری و پیاوه‌تییه‌وه ناوه، به پێچه‌وانه‌شه‌وه
ئه‌م فیتڕه‌ته هه‌میشه قێزی له خراپه‌و خراپكاری و به‌دڕه‌وشتی
بۆته‌وه، بۆیه به‌رده‌وام لێی دوور ده‌كه‌وێته‌وه. چونكه هه‌موو
مه‌ردمێك به سكماك به مسوڵمانی له دایك بووه، بۆیه پێغه‌مبه‌ری خوا
(لى الله عليه وسلم) فه‌رموویه‌تی: (كل مولود يولد على الفطرة، فأبواه يهودانه، أو ينصراه، أو يمجسانه، كمثل البهيمة تنتج البهيمة، هل تر‌ى فيها جدعاء)
(رواه البخاري) . واته: هه‌موو له‌دایكبووێك به مسوڵمانی له دایك
ده‌بێت، وه‌لێ ئه‌گه‌ر باوكی جووله‌كه بێت ده‌یكات به جووله‌كه، یا
ئه‌گه‌ر دیان بێت ده‌یكات به دیان، یا ئه‌گه‌ر ئاگر په‌رست بێت ده‌یكات
به ئاگرپه‌رست، ڕێك وه‌ك ئه‌و بێچووه‌ی كه تازه له دایك ده‌بێت و هیچ
كه‌موكوڕیه‌كی تیا به‌دی ناكرێت؟!!
سێیه‌م: ئیمان:
چونكه بنه‌ڕه‌تی ئیمان له ئیسلامدا بریتییه له‌وه كه ئینسان
هه‌میشه چاوی له چاكه‌بێ و تۆزقاڵێك خۆی لێ ون نه‌بێ و له دینی خوا
بێ ئاگا نه‌بێ، بگره ئیمان ده‌ستی به‌نده‌كان ده‌گرێ‌و هانیان ده‌دات
كه ڕوو له‌خوابن و فه‌رمان و ئه‌ركه‌كانی ئیسلام به‌جێ بگه‌یه‌نن، بۆیه
كه‌سێ ئیمانیبێ، ئه‌مانی ده‌بێ، كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك به دینی خوا گرێ درابێ
قه‌ت ته‌فره‌نادرێ و گومڕا نابێ، بۆیه كۆمه‌ڵگه‌ی نه‌فامیی هه‌میشه له
دونیا له (ون)یا ئه‌ژیه‌و له هه‌رچی موقه‌وویماتێكی ژیاندا تاڵ به‌تاڵ
بوونه‌ته‌وه‌و له به‌هاری ئیمان بێبه‌شبوون و له نازو نیعمه‌تی
به‌خته‌وه‌ری ده‌ست به‌تاڵ و بێ‌ماڵ و بێ حاڵ بوونه‌ته‌وه، بۆیه خودی
ئیسلام بریتییه له ته‌سلیم بوون به‌هه‌موو ئه‌و فه‌رمانانه‌ی كه خوا‌و
پێغه‌مبه‌ر (لى الله عليه وسلم)به به‌نده‌كان ده‌ده‌ن تاكو له هه‌رچیی
گۆبه‌ندێكی ژیاندا ئه‌مین و پارێزراوبن، بۆیه خوای په‌روه‌ردگار
ده‌فه‌رموێت: مَنْ عَمِلَ صَالِحاً مِنْ ذَكَرٍ
أَوْ أُنْثَى وَهُوَ مُؤْمِنٌ فَلَنُحْيِيَنَّهُ حَيَاةً طَيِّبَةً
وَلَنَجْزِيَنَّهُمْ أَجْرَهُمْ بِأَحْسَنِ مَا كَانُوا يَعْمَلُونَ (النحل:97) واته: هه‌ركه‌سێ
بڕودارو كرده‌وه‌ی باشبێ چ پیاو چ ژنبێ، هه‌تا ده‌ژی وا ده‌كه‌ین به
خۆشی بژی، دیاریشه باشتر له‌وه‌ی وا كردوویانه، ئێمه پاداشتیان
ده‌ده‌ینێ.
په‌یوه‌ندی هه‌ر سێ بنه‌ڕه‌ته‌كه‌ش (واته: بیر‌و فیتڕه‌ت و ئیمان)
وه‌ك ئه‌و دووده‌سته وان كه به بێ یه‌ك هاڵنه‌كه‌ن و هه‌میشه ئاوڕ
له‌یه‌كتربده‌نه‌وه یه‌كتربشۆن و به‌هێز بكه‌ن. چونكه: هه‌موو ڕه‌وشتێكی
جوان سه‌ره‌تا فیكر ده‌ركی پێ ده‌كات و به باشی ده‌ناسێت، پاشان وا له
فیتڕه‌تی ئینسان ده‌كات كه به ئاگابێ و مه‌یلی بۆ بكات، كه ئه‌م دوو
بنه‌ڕه‌ته‌ش یه‌كیان گرته‌وه، لێره‌دا دانپیاهێنانێك دێته ئارا، ئه‌ویش
دانهێنانه به بنه‌ڕه‌تی سێیه‌م كه ئیمانه. تا باوه‌ڕی پێبهێنێ و
هه‌وڵی وه‌ستهێنانی بدات، بۆ ئه‌وه‌ی ئینسان بتوانێت له ڕێگه‌ی ئه‌مه‌وه
ڕوو له‌خوا كات و بیپه‌رستێت، په‌رستنی خواش ئارایشگایه‌كی ئیلاهییه كه
جوانی و ڕه‌ونه‌قێكی پڕشنگدار به به‌نده‌كان ده‌به‌خشێت، ڕه‌وشتیان پێ
ئه‌دات و كه‌سایه‌تییان پێده‌به‌خشێت و ئاكارو سیفه‌تی جوانیان پێ ئه‌دات،
دیاره قێزبوونه‌وه‌ش له خراپكار و خوخده‌و خه‌سڵه‌تی خراوو نابووتیش هه‌ر
له ڕێگه‌ی ئه‌م سێ شته‌وه‌یه.
بۆیه وه‌ك ئیبنولقه‌ییم (به‌ڕه‌حمه‌تبێت) له كتێبی (روضة المحبين) دا له باسی جوانی (الجمال)دا قسه‌ی زۆر جوانی هه‌ن، له‌وانه ده‌ڵێت:
جوانی نیعمه‌تێكی خوایه كه به به‌نده‌كانی ده‌دات، به‌ڵام زۆر جار خوا
ئه‌م جوانییه به هۆی گوناهێك كه به‌نده ده‌یكات لێی ده‌سه‌نێته‌وه،
(دیاره جوانیش ئه‌و كه‌سه‌یه كه كه‌سێك دێ و سه‌یری ده‌كاو ده‌ڵێت:
جوانه) به‌ڵام ده‌بینیت كه هێندێ جار ئه‌و جوانییه‌ی له دڵی ئه‌و
كه‌سه ده‌رده‌چێ و له به‌رچاویدا ناشیرین ده‌بێت، بۆیه كاتی خۆی زۆرێك
له یارانی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) كه ده‌یانبینی له ڕووی
ڕوخساره‌وه جوانییه‌كی ئه‌وتۆیان پێ نه‌دراوه، هه‌ڵده‌ستان ده‌چوون بۆ
ئارایشگای ئیلاهیی له‌وێ به شه‌ونوێژ و به‌ڕۆژووبوون و قوڕئان خوێندن و
زیكرویادی خواكردن خۆیان ئارایشت و جوان ده‌كرد، كه ده‌هاتنه ده‌ر هێنده
جوان ده‌بوون تا خه‌ڵكی پێیان سه‌رسام ده‌بوون و خۆشیان ده‌ویستن و لێیان
نزیك ده‌كه‌وتنه‌وه، بۆیه هه‌ندێك له‌وان له گه‌ڵ ئه‌وه‌ی شێوه‌و
ڕوخساریان جوان بوو، ده‌چوون له‌م ئارایشگایه ئیلاهییه دڵ و ده‌روونی
خۆیان به شه‌ونوێژو قوڕئان خوێندن جوان ده‌كرد، له‌گه‌ڵ جوانی ڕوخساریان
جوانی ده‌روونییشان ده‌هێناسه‌ر. واته: ئینسان هه‌رچه‌ندی ویستی لای
خه‌ڵكی جوانبێ، با خۆی به ئارایشگای ئیمان و ئیلاهیا بسپێرێ، تا چی
زووه نووڕو ڕووناكی خوای به ڕوودا ببارێ.
بۆیه پێغه‌مبه‌ری خوا (صى الله عليه وسلم) فه‌رموویه‌تی: (أكمل المؤمنين ايمانا أحسنهم خلقا، وخياركم خياركم لنسائهم)
(رواه الترمذي عن ابي هريرة، وقال: حديث حسن صحيح) . واته: ته‌واوترین
بڕوادار ئه‌و كه‌سه‌یه كه باشترین خووڕه‌وشتی هه‌بێت، باشترینیشتان ئه‌و
كه‌سه‌یه كه بۆ خێزانه‌كانی باش بێت.
ده‌بینین پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) ئیمانی به ڕه‌وشتی
جوان به‌ستۆته‌وه. بۆیه یارانی پێغه‌مبه‌ریش (صلى الله عليه وسلم) چاك
له‌و چه‌مكه‌ی ڕه‌وشت حاڵی ببوون، بۆیه هه‌میشه له‌به‌رده‌م قوڕئان‌دا
ئه‌وێستان و خۆیان پێی ڕاسته‌ڕێ ده‌كرد.
وه‌ك ده‌گێڕنه‌وه كه‌وا (عویه‌ینه‌ی كوڕی حیسن)
دێته لای برازاكه‌ی كه ناوی (حوڕی كوڕی قه‌یس) بوو، حوڕ یه‌كێكبوو
له‌وانه‌ی كه زۆر له عومه‌ر نزیك بوو، عویه‌ینه به حوڕی گوت: برازا
گیان، تۆ یه‌كێكیت له‌وانه‌ی كه عومه‌ری كوڕی خه‌تتاب زۆر خاتری ده‌گرێت،
ده‌خوازم كه بچیت ئیزنم بۆ لێوه‌ربگریت تا بچمه لای، ئه‌ویش ده‌چێت و
عومه‌ریش ئیزنی پێده‌دات، پاشان كه عویه‌ینه ده‌چێته لای عومه‌ری كوڕی
خه‌تتاب، به عومه‌ر ده‌ڵێت: ئاواااا ئه‌ی عومه‌ر!! به‌و خوایه زۆرت
پێنه‌داین و دادگه‌ر نه‌بوویت له گه‌ڵماندا!! عومه‌ر تووڕه ده‌بێت و
خه‌ریك ده‌بێت لێی هه‌ڵسێته‌وه، (حوڕ) ده‌ڵێت: ئه‌ی پێشه‌وای بڕواداران،
خوای گه‌وره به پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی (صلى الله عليه وسلم) فه‌رموو: خُذِ الْعَفْوَ وَأْمُرْ بالْعُرْفِ وَأَعْرِضْ عَنِ الجاهلينَ (الأعراف: 199). واته: چاو بپۆشه و فه‌رمان به كاری چاك بده‌و له‌و نه‌زانانه وازبێنه. به‌خوا
ئه‌و یه‌كێكه له‌و نه‌زانانه، ئه‌ڵێت: به‌وخوایه عومه‌ر دوای ئه‌وه
گوێی له‌م ئایه‌ته ده‌بێت، ڕه‌ق ده‌وه‌ستێت!! عومه‌ر هه‌ر كه گوێی له
كتێبی خوا بوایه بێده‌نگ ده‌بوو له ئاستی دا. (رواه البخاری).
په‌یوه‌ندی ئه‌حكامه‌كانی ئیسلام به ڕه‌وشته‌وه:
ئه‌گه‌ر سه‌رنجی تێكڕای ئه‌حكامه‌كانی ئیسلام بده‌ین، ده‌بینین كه
كه‌موزۆر په‌یوه‌ندییه‌كیان له‌گه‌ڵ بنه‌ماكانی ڕه‌وشتدا هه‌یه، بۆ
نموونه ئه‌گه‌ر یه‌ك خاڵ له ڕه‌وشتدا وه‌ربگرین ئه‌ویش شوێنكه‌وتنی
هه‌قه، ده‌بینین هه‌ریه‌ك له ئه‌حكامه‌كان كه‌موزۆر په‌یوندییه‌كی
ژێربه‌ژێریان له‌گه‌ڵ‌دا هه‌یه.
ده‌با بزانین چۆن؟
1. ئه‌حكامه ئه‌قیده‌یییه‌كان:
ئه‌قیده ئیسلامییه‌كان له هه‌قیقه‌تدا له خودی خۆیاندا هه‌قیقه‌تی
عیلمین، ئه‌م هه‌قیقه‌ته عیلمییه‌ش په‌یوه‌سته به بوون و وجوودی خالق و
سیفه‌ته‌كانیه‌وه، هه‌یشه كه په‌یوه‌سته به پێغه‌مبه‌رانه‌وه كه خوا
بۆ گه‌یاندنی وه‌حی خۆی هه‌ڵیبژاردوون، هه‌یشه په‌یوه‌سته به
كتێبه‌كانی خوا، كه بۆ پێغه‌مبه‌رانی ناردوون، تاكوو ڕێگای به‌خته‌وه‌ری
بۆ خه‌ڵكه‌كه ڕوون بكه‌نه‌وه.. هتد
ملكه‌چكردنیش بۆ هه‌قیقه‌ته عیلمییه‌كان ئاشكراكردنی ڕه‌وشتێكه له
ڕه‌وشته ئیسلامییه‌كان ئه‌ویش خۆشویستنی هه‌قه. دیاره نكوڵی كردنیش له‌م
هه‌قیقه‌ته عیلمییه ئاشكراكردنی ڕه‌وشتێكه له ڕه‌وشته خراپه‌كان كه
ئه‌ویش كیبرو خۆبه‌گه‌وره زانینه.
2. ئه‌حكامه‌كانی به‌ندایه‌تی (الأحكام التعبدية):
دیاره كه‌وا به‌ندایه‌تی له شه‌ریعه‌تی ئیسلامدا بریتییه له‌وه
كه خوای تاكوته‌نیا بپه‌رستی و شه‌ریكی بۆ دانه‌نێیت، ئه‌سڵی به‌ندایه‌تیش
بریتییه له گوێڕایه‌ڵی كردنی خوا، وه‌ك چۆن بنه‌ڕه‌تی شوكركردن له سه‌ر
نیعمه‌ته‌كانی خوا بریتییه له ئیعلانكردنی ملكه‌چیت بۆ خوا.. هتد.
دیاره ملكه‌چكردنیش بۆ كه‌سێك واجبه كه ئه‌و كه‌سه شیاوی ئه‌و
ملكه‌چییه بووبێت، بۆ ئه‌م ملكه‌چییه‌ش شتێك پاڵت پێوه ده‌نێت كه
بیكه‌یت ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه هه‌قت خۆش بوێ و كاری بۆ بكه‌یت. چونكه
كه‌سێك شیاوی تاعه‌ت بێت، هه‌قی ئه‌وه‌ی هه‌یه كه تاعه‌تی بكرێت.
به هه‌مان شێوه‌ی شوكركردنی خاوه‌ن نیعمه‌تێكه له‌سه‌ر
نیعمه‌ته‌كانی، هه‌ر بۆ ئه‌مه‌ش هه‌ر یه‌ك ڕه‌وشت پاڵت پێوه ده‌نێت كه
شوكری نیعمه‌ته‌كه‌ی بكه‌یت، ئه‌ویش ملكه‌چبوونه بۆ هه‌قێك، ئه‌و هه‌قه‌ی
كه له خاوه‌ن نیعمه‌ته‌كه‌وه ده‌زانیت.
3. یاخود ئه‌حكامی كڕینوفرۆشتن:
دیسان ئه‌حكامه‌كانی كڕینوفرۆشتن په‌یوه‌ندییه‌كی پته‌ویان هه‌یه له
گه‌ڵ ڕه‌وشتدا، چونكه كڕینوفرۆشتن له‌سه‌ر بنه‌مای هه‌ق و دادگه‌ریدا
ده‌وه‌ستێت، ئاشكرایه كه خۆشویستنی هه‌قیش، یه‌كه له بنه‌ڕه‌ته
گشتییه‌كانی ڕه‌وشت، هه‌ر كه‌سێك ڕه‌وشتی خۆشویستنی هه‌قی له باراندابێت،
له‌سه‌ری پێویست ده‌بێت كه پابه‌ند بێت به ئه‌حكامه‌كانی
كڕینوفرۆشتنه‌وه، واته: فێڵ نه‌كات، پێوانه‌شكێنی نه‌كات، درۆ نه‌كات،
سوود نه‌خوات، ئیحتیكار نه‌كات، ته‌ماعی نه‌بێ و چاوی له گرانزانی نه‌بێت،
كه‌سیش ناتوانێت ئه‌م چه‌مكانه ببوغزێنێت، مه‌گه‌ر ڕقی له ناهه‌قی و
خراپكاری بێت، واته دادگه‌ربێ و هه‌قی خۆش بوێت، كه‌سێكیش ئه‌م هه‌قانه‌ی
لا ڕه‌قه‌و ڕقی لێیه‌تی كه له ژیاندا له‌گه‌ڵ خه‌ڵك دادگه‌ر نه‌بێ و
وه‌ك چۆنی بۆ خۆی پێخۆشه بۆ خه‌ڵكه‌كه‌ی پێ خۆش نه‌بێت. بۆیه ته‌ماشا
ده‌كه‌ین خوای گه‌وره‌و پێغه‌مبه‌ری ئه‌كڕه‌م (صلى الله عليه وسلم)
هه‌میشه ڕقیان له چاوبه‌سته‌یی و فێڵ‌و ته‌ڵه‌كه بازی بووه، بۆ نموونه
خوا ده‌فه‌رموێت: وَيْلٌ لِلْمُطَفِّفِينَ * الَّذِينَ إِذَا اكْتَالُوا عَلَى النَّاسِ يَسْتَوْفُونَ * كَالُوهُمْ أَوْ وَزَنُوهُمْ يُخْسِرُونَ (المطففين:1-2-3) واته: هاواره
له كه‌مفرۆشان، ئه‌و كه‌سانه‌ی به پێوانه شتێك له مه‌ردم ده‌سێنن،
ئه‌شێ هه‌موویان پێ بده‌ن، ئه‌گه‌ر خۆیشیان بۆیان پێوان، یان به
كێشانه‌یان پێدان، لێی كه‌م ده‌كه‌ن. یان پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رموێت: (ومَنْ غَشَّنَا ، فَلَيْسَ مِنَّا) (رواه مسلم عَنْ أبي هُرَيرةَ رضي اللَّه عَنه) واته: ئه‌وه‌ی فێڵمان لێبكات له ئێمه نییه. یان ده‌فه‌رموێت: (الْمُسْلِمُ مَنْ سَلِمَ الْمُسْلِمُونَ مِنْ لِسانِهِ ويَدِهِ)
(متفق عليه عن عبد اللَّه بن عَمْرو بن الْعاص رضي اللَّه عنهما) . واته:
مسوڵمانی ڕاسته‌قینه ئه‌و كه‌سه كه مسوڵمانان له ده‌ست و زمانی دڵیا
ببن.
4. ئه‌حكامه‌كانی باری كۆمه‌ڵایه‌تی:
ئه‌ویش په‌یوه‌ندییه‌كی پته‌وی ده‌گه‌ڵ ڕه‌وشتدا هه‌یه. بۆ نموونه
له ئه‌حكامه‌كانی خێزان و ئه‌و هه‌قانه‌ی كه ده‌بێت خێزان له به‌رامبه‌ر
یه‌كتردا جێبه‌جێیان بكه‌ن، دیسان ده‌بینین و سه‌رنج ده‌ده‌ین كه
په‌یوه‌ندییه‌كی زۆر به‌هێزیان له‌گه‌ڵ ڕه‌وشت و بنه‌ماكانیدا هه‌یه،
له‌وانه: خۆشویستنی یه‌كترو ده‌ستباربوون بۆ یه‌كترو نه‌فه‌قه كێشان لای
مێرد‌و داپۆشینی عه‌یبی یه‌كترو دادگه‌ربوون له‌گه‌ڵ یه‌كترو به‌شداربوون
له خۆشیی و ناخۆشی یه‌كتر.. هه‌روه‌ها له ده‌ره‌وه‌ش ڕووخۆشی و
پێكه‌وه‌ژیان له گه‌ڵ ده‌رودراوسێ و به‌خه‌می یه‌كتروه‌چوون و قسه‌خۆشی و
گفت‌ولفت شیرینی و به‌شداربوون له ناخۆشیه‌كانیان و له ده‌ست و زمان
دڵنیا بوون و..هتد
یاخود سیڵه‌ی ڕه‌حم به‌جێگه‌یاندن و دوعای خێر بۆ یه‌كتركردن و به
وه‌فابوون و هاریكاریی و هه‌وبه‌رپرسیاربوون بۆ یه‌كتر. هه‌موو ئه‌مانه‌ش
له چوارچێوه‌ی خۆشویستن و دانهێنان به‌هه‌قه‌وه جێگه‌یان ده‌بێته‌وه،
واته هه‌موو ئه‌وانه‌ی كه باس كران به‌جێگه‌یاندنیان به جێگه‌یاندنی
هه‌قێكه كه كه‌وتوه‌ته سه‌ر تاكتاكه‌كای كۆمه‌ڵگاكه كه ده‌بێ
به‌جێیان بگه‌یه‌نن.
وێڕای ئه‌مه‌ش هه‌ڵسان و به ته‌نگه‌وه‌چوونی كاره‌كانی یه‌كتریش وا
له هه‌ر یه‌كه ده‌كات كه هه‌قیان خۆش بوێت، چونكه سیسته‌می
كۆمه‌ڵایه‌تی له لایه‌كه‌وه له سه‌ر بنه‌مای پێكتردانه‌وه‌ی هه‌ق و
هقووقی یه‌كتر ده‌وه‌ستێته‌وه، له لایه‌كی تره‌وه چاكه‌و چاوپۆشی و
لێبوردنی به‌رامبه‌ر یه‌كتر ده‌گرێته‌وه.
5. له ئه‌حكامه‌كانی ئادابدا:
ئادابه‌كان خۆی له خۆیاندا په‌یوه‌ندییه‌كی پته‌ویان به
ڕه‌وشته‌كانه‌وه هه‌یه، ئادابی برایه‌تی ئیسلامیی، ئادابی كڕین و فرۆشتن،
ئادابی ڕۆیشتن، ئادابی نانخواردن، ئادابی سه‌ردانیكردن، ئادابی
پێكه‌وه‌ژیان و پێكه‌وه‌گونجان، ئادابی چاوپۆشیی، ئادابی به
ته‌نگه‌وه‌چوون، ئادابی ڕێزگرتن له گه‌وران و به‌زه‌یی به بچووكان،
ئادابی موعاشه‌ره‌كردن له گه‌ڵ خێزان و ئادابی به‌ڕێوه‌بردنی ژیان،
ئادابی سه‌ردانی نه‌خۆش، ئادابی دڵدانه‌وه‌و سه‌رخۆشی.. هتد. هه‌موو
ئه‌مانه په‌یوه‌ستن به هه‌قێكه‌وه كه ئینسانه‌كان ئه‌بێت هه‌میشه
ملیان بۆ كه‌چ بكه‌ن و به‌جێیان بگه‌یه‌نن، به جێگه‌یاندنی هه‌قیش
یه‌كێكه له ڕه‌وشته‌كانی ئیسلامیی، كه بابای مسوڵمانی بۆ گۆش كراوه.
پێویستبوونی ڕه‌وشت له كۆمه‌ڵگای ئینسانی‌دا
هه‌ر كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك له كۆمه‌ڵگه‌ی ئینسانی بگریت، تاكه‌كانی ناتوانن
به بێ له‌یه‌ك گه‌یشتن و هاریكاری و به‌ته‌نگه‌وه‌چوونی یه‌كتره‌وه ژیان
به‌رنه سه‌ر. بۆیه بنه‌ڕه‌تی ئینسان له ئونس و به‌یه‌كه‌وه‌ژیانه‌وه
هاتووه.
له‌وانه په‌یڕه‌وكردنی ڕه‌وشته‌كان پێویستییه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تین، به
جۆرێكه كه هیچ كۆمه‌ڵگایه‌ك بێ ئه‌و ڕه‌وشته نه‌توانن هه‌ڵ بكه‌ن و
ژیان به‌رنه‌سه‌ر. هه‌ر ڕه‌وشتێكیش له ڕه‌وشته كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له
ده‌ستده‌رچێت، به‌ندێك هاوبه‌رپرسیاری و پێكه‌وه ژیان له‌و كۆمه‌ڵگایه‌دا
هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه‌و له به‌ین ده‌چێت.
بۆ نموونه ڕاستگۆیی ڕه‌وشتێكی پته‌وه بۆ متمانه‌بوونی كۆمه‌ڵگا به
یه‌كتر، بۆیه كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك له گه‌ڵ یه‌ك ڕاستگۆ نه‌بن، ئه‌وا ئه‌و
كۆمه‌ڵگه‌یه به فه‌تاره‌ت ئه‌چن و متمانه‌ی یه‌كتر له ده‌ست ده‌ده‌ن.
یاخود ئه‌مانه‌ت كه یه‌كێكه له موقه‌وویماتی كۆمه‌ڵگه، چون
كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك ئه‌مانه‌تی لا پارێزراو نه‌بێت، بێشك ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌یه كه‌س
له مافی بوونی خۆی و هه‌قه‌كانی دڵنیا نابێت.
یان برایه‌تیی: كه كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی به‌رپرسیارو په‌یوه‌ست
به‌یه‌كه‌وه‌ت بۆ دێنێته بار، هه‌ركۆمه‌ڵگه‌یه‌ك گیانی برایه‌تیی تیا
به‌رزبێت، مه‌حاڵه به هیچ پیلان و فێڵێكی دوژمنكاری له به‌ین بچێ و
هه‌ڵته‌كێت، وه‌لێ لێكخوێندن و ڕقه‌به‌رایه‌تی وئێره‌یی بردن به یه‌كتر و
چاو له‌هه‌قی یه‌كتركرن، شه‌قێكی زۆر تووند له‌و برایه‌تییه ئه‌دات و له
به‌ینی ئه‌باو له بار یه‌كی هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه، بۆیه ده‌بینین كه
كۆمه‌ڵگه‌ی نه‌فامیی ڕۆژئاوا بنی بۆشه‌و له بۆشاییا وه‌ستاوه، ئه‌وه‌ی
كه ئه‌وانیشی هێشتۆته‌وه نه‌بوونی ئێمه‌و دادگه‌ریی خۆیانه كه
هێشتوونیه‌ته‌وه، ده‌نا ده‌مێكبوو له به‌ین چوبون و ته‌خت و تاراجیان
نه‌مابوو..
بگره هه‌رچیی ڕه‌وشتێك له ڕه‌وشته‌كانی ئیسلامیی بگریت، ئه‌بینین
بلۆكێكن له دیواری پۆڵایینی كۆمه‌ڵگه‌ی ئیسلامیی، له‌وانه: ڕه‌وشته‌كانی:
پاراستنی ئه‌مانه‌ت و په‌ته‌نگه‌وه‌چوونی یه‌كترو پاراستنی ئابڕووی
یه‌كترو چاو له عه‌یبی یه‌كتر نه‌كردن و نه‌زه‌رنه‌كردن و مافی یه‌كتر
نه‌خواردن و پارێزگاری له یه‌كتركردن و خێر به یه‌كتركردن و ڕوو خۆشی
نواندن و دوعای خێر و گاڵته‌نه‌كردن به یه‌كترو پاراستنی هه‌قی یه‌كترو
ئیسڵاحكردنی به‌ینی یه‌كترو به‌شداربوون له خۆشی و ناخۆشییه‌كانی یه‌كتر و
پاراستنی مافی یه‌كتر و ئه‌مانه‌تپارێزی و نه‌رمینواندن بۆ یه‌كترو
ڕووخۆشی به‌رامبه‌ر یه‌كترو دۆقه‌كردن و قسه‌ی خۆش و گفت‌ولفت شیرین بوون
له گه‌ڵ یه‌ك و....هتد هه‌موو ئه‌و خه‌سڵه‌ت و ڕه‌وشته گشتیانه سیمای
پاكی كۆمه‌ڵگه‌ی ئیسلامین كه پێویسته باقی كۆمه‌ڵگه‌كانی تری ئینسان بۆی
تێبكۆشن و وه‌ده‌ستی بێنن، ده‌نا ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌یه له ئاقیبه‌ت هه‌ر
مایه پووچ و به‌ری ڕه‌نجیان لینگاو قووچ و بێحاسڵاته، كه له پای
ماندوبوون و كردوكۆشیان دۆش ده‌مێنن و وه‌ك سه‌پانی پووش به‌ری ڕه‌نجیان
بێداهاته.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
سه‌رچاوه: الأخلاق الإسلامية وأسُسُها (عبدالرحمن حسن حبنكة الميداني)