18/12/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
وه‌سێته‌كه‌ی پێشه‌وا یان سروودی ئه‌ی ره‌قیب!
له‌هه‌موو په‌یامه ئاسمانی و وته‌ی فه‌یله‌سوفان و حه‌كیماندا،ئه‌وه‌نده گرنگیی به‌كردار ده‌درێ قسه به‌های زۆرتری نییه،چونكه مرۆڤ بۆ كردار دروستكراوه‌و شارستانییه‌ت به‌هات و هوریا دانامه‌زرێ،كردار جوانیی قسه‌و ناخی مرۆڤ ده‌رده‌خات و ئاوێنه‌ی دڵی شاراوه‌یه. من سه‌رده‌می شاخم نه‌بینیووه،به‌ڵام راپه‌ڕین و رۆژانی دواتری دوای راپه‌ڕینی سه‌رده‌می قوتابێتیی خۆمم باش له‌بیره،كه ئه‌و رۆژگاره به‌ئێستا به‌راورد ده‌كه‌م ده‌بینم هه‌موو شتێ گۆڕاوه،له‌زۆر شت ده‌ستبه‌رداریی كراوه‌و نه‌رمیی تێدا نواندراوه ته‌نیا یه‌ك شت نه‌بێ،ئه‌ویش گۆڕینی سروودی(ئه‌ی ره‌قیب)یان كه‌مێك ده‌ستكاریكردنێتی، قسه‌كردن له‌سه‌ر ئه‌مه بووه‌ته عه‌یبه‌یه‌كی گه‌وره!ئه‌ویش له‌هه‌ندێ شوێن به‌كورد نه‌بوو وه‌سف ده‌كرێی!!له‌كاتێكدا به‌ده‌نگی جه‌ماوه‌رو له‌ڕاپرسیدا نه‌كراوه‌ته سروودی نیشتیمانیی. زۆرێك ده‌وترێ له‌بابه‌ت به‌سه‌رچوونی ئه‌و ماوه‌یه‌ی له‌و سرووده‌دا ده‌ربڕدراوه كه ویستی دوژمن وه‌هابوو ناسنامه‌ی كوردایه‌تی كورد بسڕێته‌وه، یاخود ره‌چاوی لایه‌نی ئایینیی نه‌كراوه‌و ره‌قیب نیشانه‌یه‌كی ئایینیی هه‌یه نه‌وه‌ك شتی تر،ئه‌گه‌ر به‌مه‌به‌ستی دوژمنیش ده‌ربڕین كرابێ ئه‌وه ده‌ربڕینكردنێكی باو نییه،به‌ڵام بۆ هه‌موو ئه‌و بیانوو به‌ڵگانه وه‌ڵام نییه،داواكرا له‌لایه‌نی فه‌توای هه‌رێم بۆچوونی خۆی ده‌رببڕێ،نه‌رمترین بۆچوونێكی ده‌رخست كه گۆڕینی(دینمان و ئایینمان هه‌ر نیشتیمان)بوو به(دینمان و ئایینمان و نیشتیمان)كه‌چی پرسی پێكرا،وه‌لێ به‌قسه‌ی نه‌كرا! له‌ڕۆژی ئاڵادا ئه‌وه‌نده بایه‌خ به‌و سرووده ده‌درێ بایه‌خ دان به‌پێشه‌وا قازیی موحه‌ممه‌د ئاماده‌یی نییه،ئه‌گه‌ر هه‌بێ هه‌ر باسێكی كورته له‌وه‌ی قازیی كۆمارێكی دامه‌زراندووه‌و ئاڵایه‌كی بۆ كۆماره‌كه‌ی داناوه‌و به‌س،ئاوبێنه‌و ده‌ست بشۆ....له‌قوتابخانه بنه‌ڕه‌تیی و ئاماده‌ییه‌كاندا منداڵانمانفێری ئه‌و سرووده ده‌كرێ به‌وه‌ها تێگه‌یشتنێك هه‌ستی كوردایه‌تیان پێ زیاد ده‌كرێ،به‌ڵام له‌بیری خۆمانی ده‌به‌ینه‌وه هه‌سته كوردایه‌تیه‌كه له‌قازیدا به‌رجه‌سته ده‌بێ كه توانی به‌رانبه‌ر به‌سۆفێت و ئێران بووه‌ستێته‌وه‌و كۆمارێك دابمه‌زرێنێ بیری كوردبوون له‌بیری تاكی كورددا زیاتر ریشكه‌داربێ،له‌گشتی گرنگتر خۆ به‌ختكردن بوو له‌پێناو نه‌ته‌وه‌كه‌یدا،ئێمه‌ی كورد پێویستمان به‌و تێگه‌یشتنه‌ی قازیی هه‌یه كه له‌وه‌سێته‌كه‌یدا خۆی ده‌بینێته‌وه،وه‌سێتكردنی به‌ده‌ستهه‌ڵگرتن له‌دوژمنایه‌تیكردنی یه‌كترو باوه‌ڕكردن به‌سوێندنی دوژمن،چه‌نده جوانه كاتێك له‌بابه‌تی ناپاكیكردنی دوژمن و كوشتنی كورداندا ئێژێ:( هه‌موویانیان به قورئان‌و سوێند فریودا، ئاخر ئه‌مانه که‌ی له قورئان‌و سوێند تێ‌ده‌گه‌ن))ئا ئه‌مه‌یه تێگه‌یشتنی پێشه‌وا قازیی موحه‌ممه‌د،به‌ڵام هه‌ندێك كه‌س له‌جیاتی تێگه‌یشتنێكی ساغ له‌ناپاكیی به‌عسی عه‌لمانی و عه‌فله‌قیی و فڕ نه‌بوونی به‌ئیسلامه‌وه پڕ ده‌به‌نه ئیسلام،نایه‌ن وه‌ك قازیی له‌حه‌قیقه‌تی بابه‌ته‌كه بگه‌ن كه دوژمن له‌قورئان و سوێند نه‌گه‌یشتووه‌و له‌هیچ شوێنێكی قورئاندا رێگه به ناپاكیكردن نه‌دراوه،مرۆڤ و نه‌ته‌وه‌یه‌ك ناپاكیی بكات تاوانی ئیسلامی تێدا نییه،به‌ڵكو تاوانی دوژمن و فامیده نه‌بوونی خۆمانه كه ده‌هێڵین له‌كونێكه‌وه له‌جیاتی دووجار هه‌زاران جار بگه‌زرێین، جا ئه‌گه‌ر به‌وه‌سێتی پێشه‌وا كار بكرایه پێویستمان به‌و سرووده و هیچ سروودێكی تر نه‌بوو بوونی خۆمانمان بناساندبایه. ئه‌گه‌ر وه‌سێته‌كه‌ی قازیی بكرێته بابه‌تی خوێندنی قوتابخانه‌كان و تاكی كوردی پێ په‌روه‌رده بكرێ تاكێكی ته‌واو كوردانه په‌روه‌رده ده‌بێ كه رێ رۆشن بێ و كردارانه له‌و هه‌وڵه تێبگات كه پێشه‌وا به‌خشیوێتی،كه بێگومان ئه‌و سرووده‌و وه‌سێته‌كه‌ی ته‌واو دژ به‌یه‌كن،چونكه له‌وه‌سێته‌كه‌یدا داوای په‌یڕه‌وكردن و به‌جێگه‌یاندنی ئایینداریی هه‌یه،كه‌چی له ئه‌ی ره‌قیبدا دین و ئایین به‌نیشتیمان پێناسه كراوه‌و سڕاوه‌ته‌وه،له‌سه‌رده‌مێكدا هه‌موو ده‌وڵه‌تانی پێشكه‌وتوو نرخێكی گه‌وره به‌ئایینی خۆیان ده‌ده‌ن، جا ئه‌گه‌ر دڵسۆزییه‌ك له‌ئارادا هه‌یه بۆ كورد‌و پێشه‌واكه‌ی،تكایه ته‌ماشایه‌كی وه‌سێته‌كه‌ی بكه‌نه‌وه‌و له‌سه‌رده‌مانی وتنی سروودی(ئه‌ی ره‌قیب)به‌جێمان مه‌هێڵن،قسه‌كردن له‌سه‌ر ئه‌و سرووده‌و گۆڕینی به‌هێڵ سوور مه‌زانن،به‌زاندن و كار نه‌كردنی به‌وسێتی پێشه‌وا به‌هێڵی سوور بزانن!