19/12/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
عالیه نه‌سیف حکومه‌تی هه‌رێم و به‌رپرسه کورده‌کان به فیتنه ناو ده‌بات
عالیه نه‌سیف ئه‌ندام په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیست ده‌وڵه‌تی یاسا حکومه‌تی هه‌رێم و به‌رپرسه کورده‌کان به فیتنه ناو ده‌بات و ده‌ڵێت '' کورد تائیفیه‌تی له نێوان سونه و شیعه‌دا دروست کرد''.
عالیه نه‌سیف له پرۆگرامێکی ته‌له‌ڤزیۆنیدا وتی '' حکومه‌تی هه‌رێم بۆ ئه‌وه‌ی عێراق له ژێر رکێفی خۆیان بهێڵنه‌وه، دووبه‌ره‌کیان خستۆته نێوان شیعه‌کان و سونه‌کانی عێراقه‌وه و ده‌یانه‌وێت به‌و هۆیه‌وه ناوچه کێشه له‌سه‌ره‌کان بکه‌نه موڵکی خۆیان''.
هه‌روه‌ها وتیشی: نه‌ده‌بوو هه‌رێمی کوردستان رێگا به به‌ڕێوه‌چونی کۆنگره‌ی هێزه سونیه‌کانی عێراق بدات که له هه‌رێم ببه‌سترێت''.