بانکی نێودەوڵەتی: جەنگی عێراق و سووریا 35 ملیار دۆلار زیانی داوە
19/12/2014 نوسەر: bzavpress

بانکی نێودەوڵەتی: جەنگی عێراق و سووریا 35 ملیار دۆلار زیانی داوە

 بانکی نێودەوڵەتی رایگەیاند زیانەکانی داهاتی تاک لە عێراق و سووریا بەهۆی هەڵگیرسانی شەڕ لە و دوو وڵاتە و دەرئەنجامەکانی ئەو جەنگە لەسەر وڵاتانی دەراوسێی سووریا و عێراق تا ئێستا گەیشتووەتە 35 ملیار دۆلار.

بانکی نێودەوڵەتی لە راگەیێندراوێکدا زۆرتر دەڵێت:" داهاتی تاکێک لە عێراق لە 28% و لە سووریاش لە 23% کەمیکردووە، هاوکات داهاتی تاک لە لوبنان لە 11% و لە تورکیا و میسر و ئوردنیش 1,5% کەمیکردووە".
 بانکی نێودەوڵەتی هەروەها دەشڵێت،" هۆکارەکانی زیانی تاک لەو وڵاتانە بریتین لە لاوازبوون و بچووکبوونەوەی بازاڕی کار لە سووریا ، زۆربوونی ژمارەی کوژراوان و پەنابەران و داڕمانی ژێرخانی ئابووری لە عێراق و سەپاندنی گەمارۆی بازرگانی لەسەر سووریا".