20/12/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
وەزیری دەرەوەی ئیتالیا لەگەڵ بارزانیدا كۆ دەبێتەوە
هەفتەی داهاتوو رێكخەری باڵای سیاسەتی دەرەوە و ئاساییشی یەكیەتیی ئەورووپا سەردانی عێراق دەكات و، لەگەڵ سەرۆك وەزیرانی عێراق (حەیدەر عەبادی)ـدا كۆ دەبێتەوە، رۆژی سێشەممەیش تایبەت سەردانی هەرێمی كوردستان دەكات و لەگەڵ سەرۆكی هەرێمی كردستان (مەسعوود بارزانی)ـدا كۆ دەبێتەوە.
بەگوێرەی زانیارییەكانی ئامانجی سەردانەكەی مۆگرینی بۆ عێراق و هەرێمی كوردستان، پێوەستە بە پێشكەشكردنی هاوكاریی زیاتری یەكیەتیی ئەورووپا بۆ عێراق و هەرێم، بەتایبەت لە پرسی رووبەرووبوونەوەی چەکدارانی داعش.