20/12/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
به‌هۆی ئاشكراكردنی نهێنی گه‌نده‌ڵی كارمه‌ندێك له‌شوێنی فه‌رمانگه‌كه‌ی خۆی نقڵ ده‌كرێت
نهینَی ئیحالەکردنی نەخۆش بە تەلەفون ی ئاشکرا کرد .
ناسح عبدالرحیم كارمه‌ندی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی شاره‌زوور له به‌شی (ی.بایۆلۆجی) و چالاكوانی مه‌ده‌نی به‌هۆی ئاشكرا كردن و بلاَو كردنه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵییه‌كانی ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه بە فرمانیَکی میزاجی بەڕیَوبەری گشتی تەندروستی شارەزوور دکتۆر هونەر جەعفەر نقڵکرا . كۆپی ئه‌و فرمانه‌ی كه ده‌قی نقڵكردنهكهی ناوبراوی له‌سه‌ره نێردراوه بۆ بزاڤ پرێس . كه تیایدا هاتووه به‌ناوی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی شاره‌زوور بڕیاردرا به گواستنه‌وه‌ی كارمه‌ند (ناسح عبدالرحیم) له نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی هه‌ڵه‌بجه – بانكی خوێن بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆپاراستنی ته‌ندروستی (تاقیگه‌ی ئاو) له به‌رواری 2014/12/17 .
ئەوەش پاش ئەوەی لیژنەی تەندروستی پارلەمانی ئاگادارکردەوە لە کیَشەو گرفت و کەم و کورتیەکانی کەرتی تەندروستی لە پاریَزگای هەڵەبجە .هه‌روه‌ها ناوبراو لە فیسبوکەکی تایبه‌تی خۆی هەموو ئەو ئیهمالی و کەمتەرخەمیانەی دکتۆرەکانی بڵاو کردەوە کە بەرپرسی یەکەم لەو کیَشانە خودی بەڕێوبەری گشتییە کە دەوامی تەواو ناکات بە دکتۆر لەسەر حسابی نەخۆشەکانی هەڵەبجە موراعاتی دکتۆر دەکات نەخۆشی پاریَزگایەکیش ناچار دەبیت بڕوات بۆ پاریَزگایەکی تر بۆ چارەسەر .
ناسح عبدالرحیم کە لە نەخۆشخانەی فریاکەوتن دەوام دەکات ئاگاداری ئەوە بوو کە دکتۆر نایەت بە دەم نەخۆشەوە دەیان و سەدان جار دکتۆر لە عیادەکەی خۆی یان لە سەیران یان لەمالەوە بووە نەخۆشەکەی نەبینوە بە تەلەفون ئیحالەی کردووە بۆ سلیمانی بەم هۆیەشەوە چەندین کەس لە ڕیَگا گیانیان لەدەست داوە .
پاش ئەوەی ناوبراو ئەم نهیَنی ئیحالە بە تەلەفەونهی بڵاوکردەوە گەیاندییه لیژنەی تەندروستی پارلەمان ، وەک کاردانەوەیەک و بۆ ئەوەی دوری بخەنەوە لە شوینی رَوودانی گەندەڵیەکان هەستاون بە نقڵ کردنی . ئه‌و چالاكوانه ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاند هیچ دڵگران نییه لە نقڵکردنەکەی چونکە لەسەر مافی نەخۆشی شارەکەی نقڵکراون لەسەر ئەوە نقڵکراوه کە ئیهمالی و کەمتەرخەمی دکتۆرەکان و بەرێوبەری گشتی ئاشکرا کردووە بۆ نەخۆشەکانی هەڵەبجە .
له‌درێژه‌ی قسه‌كانیدا بۆ بزاڤ پرێس ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاند كه دکتۆر هەیە تەنها 2 بەیانی دەوام دەکات 5 رۆژ ئۆفە . دکتۆری سۆنار هەفتەی 2بەیانی دەوام دەکات سەعات 9بۆ12 ، لەماوەی 24کاتژمیَردا تەنها 3 کاتژمێر سۆنار هەیە لەکاتیکدا 3 دکتۆری سۆنار هەیە ، هەریەکەیان هەفتەی 2 بەیانی یان 3 بەیانی دەوام دەکەن . دکتۆرەکان بۆ ئسراحەتی خۆیان زۆربەی نەخۆشەکان ئیحالە دەکەن بۆ سلیَمانی .
هەندیک دکتۆر لەبەر ئەوەی 2رۆژ لەهەڵهبجەدا ئامادە نییە نەخۆش لە قاووش بهێڵیَتەوە ڕۆژانە سەردانی بکات بۆیە بۆ ئیسراحەتی خۆی نەخۆشەکە ئیحتالەی سلیَمانی دەکات و خۆشی دەڕواتەوە بۆ سلیَمانی ئیتر کەسوکاری نەخۆشەکە بەرێگاوە دەبن بۆ سلیمانی و دکتۆرەکە بەلایەوە ئاساییە ، گرنگ ئەوەیە خۆی ئیسراحەت بیَت .
ناسح عبدالرحیم چالاكوانی مه‌نده‌نی و كارمه‌ندی نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی هه‌ڵه‌بجه - بانكی خوێنه ، له‌درێژه‌ی قسه‌كانیدا ئه‌وه‌ی ڕوون كرده‌وه كه بەڕیَوبەری گشتی خۆی دکتۆری بیَهۆشکارە و ئیشەکەی خۆی بەجی َهیشتوە ئیشی ئیداری دەکات ئەمەش هۆکاریکە بۆ ئەوەی نەخۆش لە حاڵەتە کتوپڕیەکاندا کەس نەبیَت بەنجی بکات ناچار ئیحالەی سلیمانی بکریَت . هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاند كه بە یەک مەرج لەسەر تەندروستی بێدەنگ دەبێت ، نابێت نەخۆشی ئەم شارە بۆ چارەسەر ئیحالەی سلیَمانی بکرێت .به‌ڵكو ئەبێت پێداویستیەکانی چارەسەرکردنی نەخۆش ئیحالەی هەڵەبجە بکرێت .
له‌كۆتایی دا ئه‌وه‌شی ووت : ئیتر ئەوە چی پێویستە ئیشی بەرپرسانی تەندروستی هەڵەبجەیە ئەگەر دەتوانن فەرموون ئەگەر ناتوانن شوینەکە چۆڵ بکەن با خەڵکی تر ئەو خزمەتە پیشکەش بکات . ناسح عبدالرحیم