21/12/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
خالید عوبەیدی: پێشمەرگە بەشێكە لە سیستەمی بەرگریی عێراق
وەزیری بەرگری عێراق بە شاندێكی ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریكای ڕاگەیاند، هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان، بەشێكن لە سیستەمی بەرگریی عێراق.
بە گوێرەی بەیاننامەیەكی وەزارەتی بەرگریی عێراق، ئەمڕۆ شەممە 2014-12-20، خالید عوبەیدی، وەزیری بەرگریی عێراق لە میانی پێشوازیكردنی لە شاندێكی ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریكا، ئاماژەی بەوە داوە، پشتیوانیی نێودەوڵەتی بۆ عێراق لە شەڕی دژ بە داعش، بەشدارییەكی بەرچاوی لە بەرزكردنەوەی توانای هێزە چەكدارەكاندا هەبووە. جەختیشی لەوە كردووەتەوە;پێشمەرگە بەشێكە لە سیستەمی بەرگریی عێراق و هاوكارییەكان لەو بوارەدا بەردەوامن.
لە بەرانبەریشدا شاندەكەی ئەمریكا جەختیان لەوە كردووەتەوە، كە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا لە شەڕی بەرەنگاربوونەوەی داعش جددیە و لەو چوارچێوەیەشدا لە هاوكاریكردنی هێزە ئەمنییەكانی عێراق و هەرێمی كوردستان بەردەوام دەبێت.