11/08/2013 نوسەر: bzavpress

"سایته‌ کوردییه‌کان هه‌ڵه‌ی گه‌وره‌ ده‌که‌ن"

مسعود عبدالخالق‎ پێیوایه‌ هه‌ندێ سایتی کوردى هه‌ڵه‌ی گه‌وره‌ ده‌که‌ن کاتێ زانیارى  لە سەرچاوە عەرەبیەکان وەردەگرن که‌ دەستکارى کراوە که‌ئه‌مه‌ش ته‌نها لە قازانجى (عروبى شۆڤینى)ه‌.
مسعود عبدالخالق‎ چاودێری سیاسی و خاوه‌نی ده‌زگای ستاندارد له‌سه‌ر هه‌واڵێکی ( ئەمڕۆ لە مێژوودا) ی سایتى (کوردیۆ) له‌ لاپه‌ره‌ی تایبه‌تی خۆی له‌ تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك نوسیویه‌تی :لەو بەرنامەى ئەوڕۆ واهاتوە :(لە 11-8-1929 (عێراق و ئێران) ڕێککەوتن لەسەر کۆتایی هێنان بەدوژمنکاری سەد ساڵەی نێوانیان) . ئەوەیان ڕاست نیە عێراق ئەو کاتى تەمەنى 8 سال بوو،تازە بریتانیا دروستى کردبوو هیشتا ئەندامیش نەبوو لە (عصبة الامم) لەژێر ئینتداب بوو .
وه‌داشڵێت " .ئەوە هەلەیە گوایە دەولەتى عیراقى ئەسیلەو کۆنەو 100سالە لەگەل ئیران ناتەبا بووینە ..نەخێر پیش سالى 1921 عیراق ویلایەتیش نەبوە".