" زوڵم لێكراوی دەستی ئەو سەركردانەین كە لە شاخ پێكەوەبوین"
كەمال حەمە ئەمین ناوسراو بە كەمال گوڵپی لە ساڵی 1980 بۆیەكەمجار بۆتە پێشمەرگەی پارتی دیموكراتی كوردستان لەگەڵ ئەوەی بەرپرسی رێكخراو بووە چەكی پێشمەرگایەتیشی كردۆتە شان ، لە زۆربەی نەبەردییەكان بەشداری كردووە تا ساڵی 1989 دواتر چۆتە ریزەكانی بزوتنەوەی ئیسلامییەوە پلەی سەربازی تا فەرماندەی هێز بریوە ، وەكو ئاماژەی پێكردووە چوار جار بریندار كراوە ،لە واڵی تایبەتی خۆی لە تۆری كۆمەڵایەتی فەیسبوك گلەییە نامەیەكی ئاراستەی بەرپرسانی هەرێم كردووە.كە تاوەكو ئێستا كەسانێك كە خاوەنی بەرخودان و قوربانین لەلایەن بەرپرسانی هەرێمەوە پشت گوێ خراون و كەسانێكیش كە ئەو كاتە پیاوی رژێم بوون ئێستا لەلایەن حكومەتی هەرێمەوە پاداشت دەكرێن بەوتەی ئەو پێشمەرگەیە وێرای خەبات و بەرخودانی تاوەكو ئێستا لە حكومەتی هەرێم هیچ موچەیەكی نییە و سودمەند نەبووە لە یەك مەتر زەوی ، كە بەوتەی خۆی بەمافی خۆی دەزانێت ئەو ئیمتیازاتانەی هەبێت .
ئەمەش دەقی سكالانامەیەكەیەتی .
سكالانامەیەك بۆ بەرپرسانی هەرێمی كوردستان و كاربەدەستانی دەست رۆیشتوی ئەم هەرێمە و خاوەن ویژدان لەهەر پلەو پایەو لەهەر شوێنیكی ئەم نیشتمانەن سەرۆكی یان وەزیر
سلاوێكی گەرم نمونەی مشتێك خەروارێكە.
كەستان گوێی لێ بوە پێشمەرگەیەك هەژدە سال خزمەتی نیشتمانێكی برینداری كردبێت و دەریایەك ئارەق و جۆگەلەیەك خوێنی بۆ سەربەخۆیی ئەم نیشتمانە رشتبێت و هەزاران جووت پیڵاوی لاسیكی لە شەوی تاریكی زستان و پایزو گەرمای هاوین دراندبێت و هەردو مالی ئێرەو ئەوێی بە دەستی دوژمنی وێران كرابێت چوار جاریش بە گوللەی دوژمنی كورد لەشی ماندوی دیوادەر كرابی و لە سەدان شەری گەورەو بە دەیان جار لە بۆسەی دوژمنیدا لە مردن گەرابیتەوەو هەمو تەمەنی گەنجی خۆی لە پیناو ئازادی ئەم نیشتمانە سەرف كردبی ،و هەژدەساڵی تەواو بە جلوبەرگ و نانی خۆی و پارەی خۆی و چەكی خۆی شەونخونی كێشابیت ،و بەردی بناغەو پیشمەرگەی مەفرەزە سەرەتایەكانی ئەم شۆرشە بوبیت و لە ئەشكەوت و شاخ و دەشت و دوڵی ئەم نیشتمانە خزمەتی كردبێ ، وبە سەدان جار لە سەرمای زستان و لەسەر بەفری بەست و لە سەنگەر لە ئیوارە هەتا بەیانی مابیتەوەو لە چاوەروانی هاتنی دوژمندا جاوی بۆ چركەیەك لەسەر یەك دانەنابیت و هەتا بەیانی لەسەرمادا لەرزیبیت و دەست و قاچەكانی تەزی بیت و خەو لە چاوی نەچوبیت، بست بە بستی ئەم نیشتمانە نەمابیت بەئەرك و واجبی پێشمەرگایەتی شارو گوندو شاخ وداخی ئەم نیشتمانە نەمابی پێی پیشمەرگایەتی لەسەر دانەنابیت ، بەرد نەمابی لەسەر ریگای تاریكی شەودا شەقی تێهەلنەدابی و كەندەڵان نەمابی لە تاریكی شەو تیینەكەوتبیت، بە بی چاوەروانكردنی ستایش و پاداشتی ئەم و ئەو پیان وتین رۆژیك دێت دەچینەوە ناو خەلك و نیشتمان و سەربەخۆیی وەردەگرین ئەوكات پاداشتی ماندوبونتان دەدریتەوە ،دلم زۆر خۆش بوو وام دەزانی ئەوەی لەگیرفانی خۆمان سەرفی دەكەین بۆمان دەگەریننەوە ئەوەی لەمالی دونیا لە دەستمان داوە بۆمان قەرەبو دەكەنەوە ،ئەو ئەندامانەی لەشمان كە لەدەستمان داوە ولات ولات دەمان گەرێنن بو ئەوەی چارەسەرمان بكەن بەلام زور بەداخەوە وا نەبو ، پیشمەرگەیەك لە سەركردەكەی پرسیاری كردبو لە ساڵەكانی هەشتا ئەگەر رۆژیك بیت و سەربەخۆیی وەربگرین، بەریزتان چیمان بۆ ئەكەن ؟ وەلامی ئەو سەركردە بەریزە بۆ ئەو پیشمەرگەیە ئەوەبوو ، پاداشتی ئیوە ئەوەیە سجن دەكرین ، پیشمەرەگەكە زۆری پی سەیر دەبیت ، سەركردەكەی پیی دەلێت ئەزانی بۆ جی ؟. ئەوكاتەی كە سەربەخۆیمان وەرگرت كۆمەلیك خەلك دێنە پێشەوە لە دەسەلاتدا ئیوە ناناسن كاتیك دێیت بۆ لای من و داوای مافی خۆت دەكەیت بەپاڵ دەتكەنە دەرەوە ئەگەر قسەش بكەیت بەجواب بێیت لەسەر مافی خوت سجنت دەكەن، قسەی ئەو سەركردە بەرێزە هاتوەتە دی زۆر راستی كردوە دیارە پیاوێكی زور بەئەزمونە و ئەمرۆش ماوەو بەداخەوە لە جیگا كەوتوە ، ئەوەیە ئەمرو بەچاوی خۆمان دەیبینین ... خاوەن مال بوەتە بێگانەو بێگانەش بوەتە خاوەن مال ، كەستان بیستویەتی پیشمەرگەیەك هەژدە سال خەوی شیرینی زرابی و هەموو بەیانیەك بە تەقەو هێرشی ئەوانە بەخەبەر هاتبی كە كەواسوری بەر لەشكری بەعس بوبن و ئەمرۆ خاوەن پلەو پایەو موچەو خانەنشینی و قەرەبوی خانو، پیدانی ئەرزە و ئیمتیازاتن ،لیرەو لەوێ بە چەندین جۆر، كۆلبەرو قاجاخچی و ولاغدار نەما نەكرابیتە خانەنشین و دوجارو سێ جار زەوی وەرنەگرتبێت قەرەبوی لێرەو لەوێ بۆ نەكرابێت بە بیانوی ئەوەی گوایا پیشمەرگە بوە ، ساڵی هەشتا یەكەم هێرش كرا بۆمان لە ناوچەی هەورامان ئێمە نزیكەی پەنجا پیشمەرگە بوین یەك مانگی تەواو ئێمە لەناو گەورەترین شەری نابارانبەردا بەرگریمان كرد نەمان هیشت دوژمن بستێك بێتە پێشەوە ئێمەومانان لەو رۆژە سەختانەدا ژیانمان گوزەراندو خەباتمان دەكرد گەنجێك بووم تەمەنم لە حەڤدە ساڵدا بوو ناچار كرام واز لە خوێندن بهێنم و چەكی شەرەف و مەردایەتی لە شان بنێم خەلك شانازی دەكات بەوەی كە لە شانزە سالیدا پیشمەرگە بوە منیش مافی خومە ئەو شانازیە بە خوم بدەم بەلام زۆر بەداخەوە جەژن بۆ خەلكێك پیروزەو بۆ ئیمەمانان ناپیروزە ئەمرۆ ئێمەش پەراویزو زوڵم لێكراوی دەستی ئەو سەركردانەین كە لە شاخ پیكەوەبوین رۆژانی رەش و تەنگانە چاومان لەیەك بوو گیرفانی من گەرمتر بوو لەگیرفانی ئەوان ئەمرۆ ئەو لە ئاسمانەو من لە زەوی نە دەستم دەگاتە لای نە ئەتوانم بیبینم سەد ئافەرین بۆتان.